دووحیزبه‌ ده‌سته‌ڵاتداره‌ تێرۆریسته‌که‌ی ووڵاته‌که‌م

Friday, 06/12/2013, 12:00

1715 بینراوە




سەرۆکەکەتان
وەکو گەڵایەکی رزیو و بێکەڵک هەڵوەری
کاوە گەرمیانی
وەکوو میوەیەکی گەیشتوو
قورس و گران کەوتە سەرزووی


ئەمرۆ دیسان دەستێکی چەپەڵ، قۆڵی خیانەتی هەڵماڵی و جارێکیتر رووخساری حەیاچووی خۆی پیشانداین. ئەمجارەش بە دەستی چەند بەرپرسێکی ترسنۆکی سەردەمی شاخ و ڕەفتاربەعسی ئەمڕۆ، کاوە گرمیانییان دایە بەردەست ڕێژی گولە و شەهیدیان کرد، ئەمانە وادەزانن بە کوشتنی ئەم مرۆڤە پاک و خاوەن بڕوایەی کە جوانی خۆی لە پێناوی خزمەتکردنی ئەو خەڵکە خێر لەخۆ نەدیوەی گرمیان کردە قوربانیی،
دەگەن بە ئامانجە مافیاییەکانی خۆیان..؟
ئەمە کاری ئەو کەسانەییە، کە خۆیان بە ناپاک و ڕووڕەشی ناو کۆمەڵگا دەزانن و رووی ناو خەڵکیان نەماوە و لە واتای ڕاستگۆیی تێنەگیشتوون و بۆ شاردنەوەی دزییکردن و شلی بەنەخوێن و پشتوێنەکانیان گولە دەنێن بە خەڵکەوە و مرۆڤە ئازا و ئازادیخوازەکانی وەکوو کاوە گەرمیانی تیرۆر دەکەن و بۆ لەناوبردنی ئەو دەنگە ناڕازییانەی لە ناو کۆمەڵگاکەماندا بەرزدەکرێتەوە و بۆ بەدبینکردنی بەشێک لە کۆمەڵگا بەرامبەر بەیکتر و تێکدانی ئەو ڕەوتەی بووە بە پێشەنگی بەگژدا چوونەوەی نادادپروەری و بەروپێشچوونی عەدالەتی کۆمەڵایەتی و بۆ تۆڵەکردنەوە لەو خەڵکەی کە خۆیانیان بێبەری کردووە لەم ناپاکانە، دەست بۆ توندووتیژی دەبەن و خەڵکی کوردستان تووشی ترس و تۆقاندن دەکەن.

ئایا بۆ چی دەبێت لە ناو هەردوو حزبی بنەماڵەدا دوو کەسی نزیک لە خۆیان ببن بە
بەرپرسیی دوو دەستگای هەستیاری وەکوو ئاژانسی پاراستن و دژە تیرۆر..؟ ئەگەر بۆ لەناوبردنی ئەو کەسانە نییە، کە نەیاریانن و پردە لەسەر دزی و بەتاڵانبردنی سەروەتی نیشتیمانی و هەوڵی نەهێشتنی دەسەڵاتی بنەماڵەکانیان دەدەن و بە پیلانی گڵاوی ئەم دەستگایانە و بە فەرمانی خوددی خۆیان و بە دەستی گروپێکی دەست ڕۆیشتووی حزبی لە ناویان دەبەن..؟ ئەمانە زۆر ترسنۆکانە بەزییان بە کەسە نزیک و پاساوانەکانی خۆشیان نایەتەوە و دەیانکوژن چوونکە دەزانن ئەوانەی لەگەڵیاندان بەس بۆ مووچە و پارە ماونەتەوە و کەسی دڵسۆزیان نییە و بەهەمان شێوەی دیکتاتۆرەکان، بە کوشتن و تیرۆرکردن خەڵک و دەوروبەری خۆیان دەترسێنن.
ئەمانە هەروەکوو سەرۆکەکەیان چۆن کەس ناوی نا‌هینێ و وەکوو گەڵایەکی ڕزیو و بێکەڵک لە دارێک دەکەوێتە خوارەوە، ئەمانیش ئاوا هەرکەسەو بە شێوەیەک ڕسوادەبێ و بەسەرشۆڕیی دەکەونە ناو تەنەکەی خۆڵی مێژووەوە و بە بێشەرمی سەردەنێنەوە و لە هەمانکاتدا کەسانی ئازا لەخۆبردووی وەکوو کاوە گەرمیانیش وەکوو میوەیەکی گەیشتوو و قورس و گران دەکەوێتە سەر زەووی و ناوی هەتا هەتایە لە دڵی خەڵکی بە ئەمەک و خاوەن ویژداندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە