لە بەرپرسی کۆمیتەی ڕۆژهەڵات لەچوارقوڕنە: بۆ بەرێزان ستافی کوردستان پۆست

Thursday, 24/11/2011, 12:00

1511 بینراوە


بەپێویستم زانی ڕونکردنەوەیەک بنوسم لەسەر ئەو هەواڵە ناڕاستەی کە چەند ڕۆژ لەمەو بەر لەپێگەکەی ئێوەدا بڵاوکرایەوە، منێک رێز لەئازادی ڕۆژنامەگەری دەگرم و بەڵام پێویستە ئێوەش فلتەرێکتان هەبێت لەسەر ئەم هەواڵە ناڕاستانەی کە بۆشکاندنی کەسایەتیەکان بۆ ئێوەی بۆ ئێوەی بەڕێز دەینێرن بەناوی خوازراو بەئیمێڵی خوازراو , بەڵێ ئەمیەیان ڕاستە من بەرپرسی کۆمیتەی ڕۆژهەڵاتی چوارقوڕنەم ، بەڵام بێ ئاگایی خۆم لەسەر ئەم هەواڵەی 14-11-11 نیشان دەدەم کە هەموو شتێک دورە لەڕاستی ، هەواڵەکە بەناونیشانی (دزو گەندەڵ خۆرەکانی مەڵبەندی 24 ڕاپەڕین بناسن) کەتیایدا ناوی من و هەڤاڵ عبدالرحمن زەنگەڵێنی و برایم چۆمانی) هاتوە، گوایە ئێمە کاری دەزگایی شەهیدان دەکەین و دەستمان کردوە بەسامان و پارە خواردنی کەس و کاری شەهیدان ، نازانم چیتان بۆ بنوسم تەنها دەڵێم بابەس بێ تەشهیرو قسەی دزێو بەیەکتری ‌‌ووتن ، ئەگەر ئەو کەسەی خۆی بەدڵسۆزی میللەت یەکێتی و کەس و کاری شەهیدان دەزانێ . بانوسراوێک بەتێرو تەسەلی بنوسێ و وێنەیەک بنێرێت بۆ سەروی ئۆڕگانەکەی خۆی و داوایی لێپێچینەوە بکات، ئەگەر بێ سود بوو ، بابڕوات دادگامان لێ بگرێت نەوەک تەشهیر بەکەسایەتی ئێمەوە بکات..


فەیسەڵ خۆشناو
بەرپرسی کۆمیتەی ڕۆژهەڵات لەچوارقوڕنە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە