(سیپان کوردی) کێیه‌؟ فریشتەی کوردستانپۆسته‌، یان پیاو‌ی پاراستنه‌

Wednesday, 13/10/2010, 12:00

1812 بینراوە


تێبینی کوردستانپۆست: ئه‌م نووسینه‌ وه‌کو خۆی بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سپیان کوردی ناناسین و نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ش ناناسین، بۆیه‌ داوا له‌ سپیان ده‌که‌ین، که‌ ئه‌ویش روونکردنه‌وه‌ی خۆی بدات، تا بزانین تا چه‌ند ئه‌وه‌ی ئه‌م نووسه‌ره‌ نووسیوێتی راسته‌.
********************
بەڕاستی ماوەیەکە کوردستانپۆست ناو بە ناو بۆتە مۆڵگەو شوێنی بڵاوکردنەوەی بابەتەکەنی پیاوەکانی پاراستن ،،بەڕاستی پارتی وپاراستن کەوتونەتە مەوقیفێکی ئابرچوون و ئیحراج کەرەوە کە نازانن چۆن ڕووی ڕەشیان سپی بکەنەوە ! بەتایبەتی دوای شەهیدکردنی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان وە ناساندنی بە ئەنسار و ئیسلام ،هەوڵ ئەدەن لە ژێر ناوی خوازراوەوە ئەوە لە خەڵکی کوردستان بگەیەنن کە ئێستا ئەنسار ئیسلام شانەکانی خۆیان زیندوو کردۆتەوە بە نیازی کردەوەی تیرۆرستین کە ئەمەش وانیە لەبەر ئەم هۆیانەی خوارەوە

1 - پارتی و پارستن بە هەر هۆیەک بێت ئەیانەوێ مەسەلەی ئەنسار ئیسلام زیندوو بکەنەوە ،بۆ ئەوەی لە رووی سایکۆلۆژی و مەعنەوی یەوە متمانە بۆ ئەندامانی پارتەکەی خۆییان بهێننەوە ، کە کوشتنی سەردەشت عوسمان ، ئەنسار بووە نەک پارتی .

2- لە دوای ئەوەی پارتی و پاراستن فرت و فێڵێکی زۆری کرد لە مەسەلەی هەڵبژاردن بۆ کۆنگرەی 13 ی پارتی و لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش توشی ئابڕوو چونێکی گەورەهات تاگەیشتە ئەوەی شەڕە تفەنگ لە چەند بنکەیەکی دەنگدان رووی دا ، بە پێێ هەندێک سەرچاوەی هەواڵ ئێستا لە نێوان باڵی نێچیر و مەسعودی تەزویرچی کێشەیەکی گەورە هەیە و ئەگەری ئەوەش هەیە کە کۆنگرەی 13 دوا بکەوێت .وە بۆی هەیە چەند تەقینەوەیەکی گەورە لە شارەکانی سڵیمانی و هەولێر و دهۆک بکەن . دیارە بنەماڵەی مەسعودی تەزویرچی بۆ بەدەست هێنانی مەرامە گڵاوکەنیان هیچ کات گوێان نەداوە بە ژیانی هیچ تاکێکی کورد بەمەش هەوڵ ئەدەن بە هۆی نا سەقامگیری ئاسایشی هەرێمی کوردستان کۆنگرەی 13 دوا بخەن لە لایەک و مەسەلەی ئەنسار ئیسلام زیندوو بکەنەوە لە لایەکی ترەوە .

3 -چەند ڕۆژێک لەمەو بەر ئاژانسی پاراستنی پارتی بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە کە گوایە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی هەریمی کوردستانە ، دیارە پارتی و پاراستن دەیانەوەێت بەم بەیاننامە چەند خاڵێکی سەرەکی بپێکن کە لە هەموو ڕوویەکەوە سوود و قازانجی بۆ پارتی و دەزگای پاراستن هەیە ، بەمەش بە خەڵکی کوردستان بڵێ کە ئەوە تەنها ‌‌هێزەکانی پاراستنە خەم خۆری ئاسایشی کوردستانن .بۆیە پارتی و پارستن ئەگەر هات و ئەم پلانەیان بۆ بچێتە سەرر ، ئەوە بە خەڵکی کوردستان ئەڵێن ئەوەتا بکوژانی سەردەشت عوسمان ئەنسارە،، ئەوەتا بە هۆی خراپی ڕەوشتی کوردستان ناتوانین گۆنگرەی 13 ببەستین!!! ئەوەتا تەنها و تەنها پارستنی پارتی یە کە چاو کراوە و خەم خۆری ئاسایشی کوردستانن .

بۆیە پێم خۆشە چی تر کوردستانپۆستی سەربەرزو چاونەترس ڕێگا نەداکوردستانپۆست ببێتە جێی تەراتێنی کاسانی وەکو (سیپان كوردی) سەر بە پاراستن .

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=eeb31ff0

‌هەڵۆ -‌بەریتانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە