یاداشت بۆ بەردەم ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى

Friday, 11/09/2009, 12:00

1819 بینراوە


بەڕێزان سڵاو......
ئێمە ئەو بڕیارانەى كەسەبارەت بەداخستنى چێشتخانەو یانەكانى مەشروب خواردنەوەو مەشروب فرۆشى و دوكانەكانى خواردەمەنى خێرا دەرتان كردوە، بەپێچەوانە لەگەلأ سەرەتایترین مافەكانى مرۆڤ دائەنێین و بە هەڵقورتاندن لەكاروبارى شەخسى كەسەكان لەقەڵەمى ئەدەین و هاوكات بە هۆكارێكیشى ئەزانین بۆ فراوانكردنەوەى دیاردەى بێكارى و بەمەش پێشێلى مافەكانى مرۆڤتان كردوە، بۆیە وەك ژمارەیەك لەخەڵكى ئەم شارە، ئەم بڕیارانەتان ڕەتئەكەینەوەو داواكارین كە بڕیار بدەن بە هەڵوەشانەوەى ئەم بڕیارانەو هەموو شتێك وەك بەروارى پێش بڕیارەكانتانى لێبكەنەوە، چونكە:
1- ئەم بڕیارانە پیچچەوانەى مافەكانى مرۆڤە، وە ئەو مافانەش پێوەرن بۆ نزیكى و دوورى هەر دەسەڵات و دەزگایەك لە دیموكراسى و ئازادى و ئینسانیەت، كە ئەم مافانە لەلایەن زیاتر لە 150 دەوڵەتى جیهانەوە پەسەند كراون و پیادەئەكرێن.
2- زەمینەخۆش ئەكات بۆ خۆ هەڵقورتاندن لەكاروبارى تایبەتى كەسەكان، ئەمەش دوورە لەهرەپێوەرێكى مرۆیى و تایبەتمەندى كەسەكانى تیایدا ئەكەوێتە ژێر پرسیارەوەو ئەم جوگرافیایە ئەكاتە جێگایەكى نائارام كە تاكەكان تیایدا هەوڵى دوركەوتنەوە بدەن.
3- هۆكارێكە بۆ بێكار بوونى ژمارەیەكى زۆر لە كرێكارو خاوەن پیشە كە داهات و تاكە سەرچاوەى ژیانیان ئەم پیشانەیانە.
4- بڕیارێكى سیاسیەو بەقازانجى ئیسلامى سیاسیە لەم كۆمەڵگایەدا و سەرەنجام زەمینەى داسەپاندنى بیروباوەڕى ئیسلامى بەشكڵى زیاترو توندتر بەسەر خەڵك و دانیشتوانى ئەم كۆمەڵگایەدا ئەڕەخسێنێت.
5- بڕیارێكەو بەبێ بەرنامەو بەبێ پرس و ڕاوێژ كراوە، بۆ سەلماندنى ئەم ڕاستیەش خودى بڕیارەكەیە كەلە دەوروبەرى ناوەڕاستى مانگى ڕەمەزاندا دەركراوە، نەك لەسەرەتاى مانگەكەدا.
6- پێشێلكاریەكى زەقى مافى هەموو ئەو كەسانەیە كە بیروباوەڕێكیتریان هەیە، كە هەموو سالأ و مانگ و ڕۆژەكان بەیەك چاو تەماشا ئەكەن و هەقیانیە لەسەر بیروباوەڕى خەڵكانیترەوە.
7- ....................
بۆیە داواكارین كە لەبەر ئەو هۆیانەى سەرەوەو بەڕەچاوكردنى ئەوەى كە ئەم كۆمەڵگایە وەك جوگرافیایەكى علمانى و پێشكەوتوو نیشاندراوەو، چاوى دەرەوەو میدیاكان و چاودێرانى لەسەرەو دوژمنان لەبۆسەدان كە ناوبانگى لەكەدار بكەن و پێچەوانەكەى نیشان بدەن. داواكارین كە ئەو بڕیارانەى سەبارەت بەمانگى ڕەمەزان هەڵوەشێتەوەو تەواوى هەلومەرجەكە بگێڕدرێتەوە بۆ بەر لە دەركدرنى ئەو بڕیارە.
لەگەلأ ڕێزو سڵاوى دووبارەماندا.
ئیمزى نوێنەرەكان:
زمناكۆ عزیز  ئاكۆ خەلیلزاد  عوسمان زیندانى  كاروان نجم الدین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە