ئەودەستەی قاسمی بەڕێکرد دەستی براکەی سەددام بوو

Saturday, 16/10/2010, 12:00

1516 بینراوە


لەئەنجامی گفت و گۆکردنم لەگەڵ بەرپرسێکی پایەبەرزی پارتی دیموکراتی کوردوستان زۆری نەمابوو تووشی دەردی سەری ببم کاتێک باسی کۆنەبەعسی و جاشەکوردکوژەکانی ناو ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردوستانم دەکرد ، هەربەزوویی هەڵچوو کۆی جەستەی بوونە بڵێسەیەک لەئاگر و قیژاندی بەسەرمدا و گووتی (باسی کۆنە بە عسییا نەکەیت سەرۆک دبیژیت حەمی بەعسیا برایێن منن) منیش هەر زۆر لەسەر خۆ و بە هێمنی پێم گووت بەرێزم منیش دڵنیام هەموو بەعسی یەکان برای سەرۆکەکەتانن ، چوونکە ئەوەی بەعس لە 31ی ئابدا بۆ سەرۆکەکەتانی کرد هیچ برایەک بۆ برای ناکات ، ئەم ڕستەیەی من جەنابیانی تەواو شێت کرد و زور بە تووڕەیی گووتی (هەڕە پێش چاڤا من بزربە تە پێش چاڤامن خۆ بزر نەکەیت ئەز تە بزر دکەم ، هەڕە بێ ئەدەب) ، ئەوەی لە پێشەوە باسم کرد گفت و گۆیەکی نێوان من و بەرپرسێکی پارتی بوو لەناو کۆمەڵێک خەڵکدا کە من دڵنیام لەناو بارەگایەکی حیزبی دا بەو جۆرە بدوامایە لەگەڵی دا یان ئەو خەڵکە ئامادە نەبوونایە من وابەئاسانی لێ یان ڕزگار نەدەبووم و باجێکی زۆرم دەدا ڕەنگە باجەکەی ژیانی خۆم ببوایە ، پێتان سەیر نەبێت من بەوەندە ڕزگارم بوو تەنها جیاوازی یەک لەنێوان سەرکردایەتی بەعس و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردوستاندا کە هەبێت ئەوەیە بەعسی یەکان بە ئاشکرا خەڵکیان کوشت و بڕ دەکرد و تاوانەکانی خۆیان نەدەخستە ئەستۆی هیچ کەسایەتی و لایەنێکی تر . سەرۆک و بەعسیەکان زۆر دەمێکە براو هاو پەیمان و پشت و پەنای یەکترن ، هەر لەپاشی کۆچ و ڕەوە بەهاری یەکەی جەماوەری کوردوستان و بەتەواوەتی لەکاتی دانووستاندنەکانی بەرەی کوردوستانی لەگەڵ ڕژێمی بەعس دا ، ئەو کاتەی سەرۆک بارزانی بۆ ماوەی چەند مانگێک بە ناوی سەرۆکی وەفدی بەرەی کوردوستانی یەوە لەبەغداد مایەوە و پەیمانی دۆستایەتی لەگەڵ سەددام دا بەست ئالەو کاتەوە لەگەڵ بەعس و بەعسی یەکان براو دلسۆز و پشت و پەنای یەکتری بوون و هەر ئەم برایەتی یەش سەرۆک و پارتی بنەماڵەکەیانی هێشتەوە و پاراستی لەلەناوچوون و توواندنەوە، ئەوەی لەم نووسینەدا مەبەستمە باسی لێوە بکەم ئەوەیە کە برایەتی بەعس و بارزانی هۆکاری دەرباز بوون و بەرێکردی قاسمە کوێری کۆنە ئەنفالچی و خۆفرۆشە و سەرۆک بارزانی هەروەک نەریتی بنەماڵەیی خۆیان هەر پەیمانێک بە دوژمنانی کوردیان دابێت دڵسۆزانە جێ بەجێ ی دەکەن و خیانەتیان هەرگیز لە هیچ دوژمنێکی گەلی کورد نەکردووە و زۆر دلسۆزانە پەیمانەکانیان جێ بەجێ دەکەن ، سەرۆک پەیمانی بە سەددامی براگەورەی خۆیی دابوو کەدڵ سۆز و پشت و پەنای بەعس و بەعسی یەکان بێت و سەرراستە و خاوەنی پەیمانی خۆیەتی ، و تەنها دەستی سەرۆکە کە بتوانێت قاسم ئاغا ڕزکاربکات لە لێپێچینەوە و دادگایی کردنی دادگای فیدراڵ ،لەلایەکی ترەوە دادگایی کردنی قاسم لەدادگای فیدراڵ مەترسی بۆ سەر پێشینەی جەنابی سەرۆکیش هەیە و کۆمەڵێک نهێنی سەرۆک ئاشکرا دەکات و ئەو پەیوەندی یە نهێنی یانە ڕوون دەکاتەوە قاسمەکوێر لەو نێوەندەدا تۆڕبەندی بۆ بارزانی و سەددام کردبوو هەر بۆیە سەرۆک بارزانی ناچار دەکات هەم بۆ پارێزگاری کردن لەنهێنی یەکانی خۆیی و هەم بۆ خاتری ئەو پەیمانەی بەبەعسی دابوو دڵسۆزانە قاسم بەرێ بکات و خودا دەیزانێت چەند تاوانباری تر وەکو قاسم لەئایندەدا هەربەم شێوەیە لەدەستی دادگای فیدرال رزگاری یان دەبێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە