له کۆمیته محه‌لی سله‌یمانی حیزبی شیوعی چ باسه!
Thursday, 11/06/2009, 12:00
2220 بینراوە
پاش ئه‌وه‌ی جارێکی تر کێشه‌ی دێرینی نێوان ڕه‌حمان غه‌ریب و سوبحی مه‌هدی سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه، قسه‌وباس له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌کانی ناو حیزب که‌وته‌وه سه‌ر ڕاپه‌ری ڕۆژنامه‌کان و ڕه‌خنه‌و سه‌رزه‌نشتی هاوڕێیانی ئه‌و حیزبه ده‌ستیپێکرده‌وه. منیش به‌چاکم زانی باری سه‌رنجی خۆم ده‌ربڕم و به‌کورتی باسی یه‌کێک له‌وکێشانه‌ی ئه‌مڕۆتان بۆ بکه‌م وه چه‌ند ڕاستیه‌کی شاراوه سه‌باره‌ت به‌وکێشه‌یه ئاشکرابکه‌م. سه‌ره‌تا هه‌ڵوێستی سوبحی یه له‌مه‌ڕ (ئازاد) کاتێک ئه‌و ئازاده په‌یوه‌ندی به‌که‌سێکه‌وه هه‌بووه به‌ناوی (م.به‌شیر) که سه‌ر به‌حکومه‌تی به‌عس بووه، سوبحی له‌نامه‌یه‌کدا ده‌ستخۆشی له ئازاد ده‌کاو له پشته‌وه‌ش چاڵی بۆ هه‌ڵده‌که‌نێ و پاش ئه‌نجامدانی سینارۆیه‌ک به‌ناوی لێکۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه، ئازاد له حیزب ده‌رده‌کرێ و سوبحیش به‌هۆی پشتگیری سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و چه‌ند ئه‌ندامێکی تر ده‌بێته ئه‌ندامی قاره‌مانی سه‌رکردایه‌تی. سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌وه‌دابوو، حیزب چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ی نه‌کرد و تۆزی ئازادیان به‌هه‌وادا برد. که هاوڕی جه‌لال ده‌باغ به‌رپرسی چاودێری ناوه‌ندی و سه‌رپرشتیاری لێکۆڵینه‌وه‌که بوو. تانووسینی ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ش هیچ ڕونکردنه‌وه و ئاگاداریه‌ک له ئاکامی ئه‌و دادگایه‌ی بۆ ئازادیان دانابوو به‌هاوڕێیانی حیزب ڕانه‌گه‌ێنراوه و هیچ ئه‌ندامێکی حیزبی لێ ئاگادار نه‌کراوه‌ته‌وه. ئێستاش نه‌مانزانی تاوانی ئه‌و هاوڕێیه چی بوو، بۆ وا به‌په‌له ئه‌و کۆده‌تایه ئه‌نجامدرا، به‌چ به‌ندێک و مادده‌یه‌کی یاسایی له په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزب ئازاد له‌حیزب ده‌رکراو سزادرا. ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه له‌و کێشه‌یه تیگه‌یشتین جگه له باکگراوندێکی شه‌خسی زیاتر هیچی تر نه‌بوو، چونکه ئازاد له سوبحی هه‌ڵسوڕاوتربوو. گه‌ر له‌ده‌فته‌ری مێژووی خه‌باتی حیزب‌دا بگه‌ڕێی ده‌زانی چ ئازاد و چ که‌سوکاری خێزانه‌که‌ی چه‌ندیان قوربانیان داوه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مانه‌وێت بیڵێین بێویژدانی هاوڕێیانی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه بوو نه‌ک پاداشتت، به‌ڵکو هه‌موو خزمه‌ت و قوربانی و چالاکیانه‌ی که ئازاد و خانه‌واده‌که‌ی به‌خشیان هه‌مووی به‌فیڕۆ چوو. ئه‌وه‌نده‌ی هاوڕێیانی ئیمه له‌و دادگایه تێگه‌یشتن، دادوه‌ره‌کانی له‌ده‌سته‌ی فیرعه‌ونه‌کان بوون، نامه‌سئولانه بێ‌تاوانیان کرد به‌تاوانبار و تاوانباریش پاداشته‌که‌ی مه‌دالیای سه‌رکردایه‌تی کرده ملی. ئه‌مه مشتێکه له خه‌رمانی ڕه‌فتاره قێزه‌وونه‌کانی ئه‌و حیزبه که له چاو سه‌نگی دیموکراسی بۆرجوازیشدا نادادپه‌روه‌رانه‌یه چجای بگا به بیروباوه‌ڕی ئازادیخوانه‌و ئنجا مارکسیزم. له‌مێژه ئێمه ده‌زانین که‌ئه‌م حیزبه که‌وتۆته په‌راوێزی کۆمه‌ڵگه‌وه و سه‌رکرده خۆپه‌رست و ئینتهازیه‌کانی بوونه‌ته گوڵدانی سه‌رمێزی خوانی بۆرجوازی کوردی. هه‌رچه‌نده هاوڕی ڕه‌حمان واده‌زانێ ئه‌م سه‌رکردایه‌تیه زۆر نه‌فه‌س درێژه به‌ڵام له‌وه تێناگات که‌ئه‌م حیزبه‌و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی له‌ڕێبازی فه‌هد و هاوڕێکانی لایانداوه و فڕیان به‌حیزبی چینی کرێکاره‌وه نه‌ماوه. ئێسته حیزب ناسک و شه‌رمنه و کاری بۆته داپۆشینی که‌موکوڕی و عه‌یب وعاره‌کانی بۆرجوازی حاکمی کوردی وه به‌تایبه‌تیش پارتی، نه‌بوونی کاندیدیشیان بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم له‌دوا پاکانه‌یاندا وه‌ک مانگی چوارده ده‌دره‌وشێته‌وه.
تێبینی: 1- ئازاد یه‌کێک بوو له هاوڕێیانی حیزبی شیوعی به‌تۆمه‌تێکی بۆ هه‌ڵبه‌ستراو له حیزب وه‌ده‌رنرا.
2- بۆ زیاتر ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه و ده‌رخستنی ڕاستیه‌کان بۆ دۆست و هاوڕێیانی حیزب و ویژدان مردووه‌کانی سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
هاوڕێتان/
هه‌ولێر/ کوردستان
9.06.2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست