بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە مەچنە دەرەوە.


بنه‌ماڵه‌ی بارزانی پاره‌یان له‌ بانکه‌کاندا نه‌هێشت

Saturday, 06.27.2009, 12:00

807 بینراوە


بۆ جاری دووه‌م له‌ ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا، ده‌سه‌ڵاتیی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و پارتی بۆ جارێکی دیکه‌ به‌ فه‌رمانی تایبه‌تیی مه‌سعود بارزانی، ئه‌مڕۆ 26 / 6 / 2009 پیاوه‌کانی پاراستن خۆیان کرد به‌ بانکه‌کانی دهۆک و هه‌ولێردا، هه‌رچی پاره‌یه‌کی تێدابوو، ڕایانکێشا و له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردیان، هه‌ر شارێکدا ته‌نها 10 ملێۆن دۆلاریان تێدا هێشتۆته‌وه‌، ئه‌ویش بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پێداویستییه‌کانی ڕۆژانه‌ی دائیره‌ و فه‌رمانگاکان،، مه‌به‌ستیی ئه‌م کاره‌ش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و بنه‌ماڵه‌ خائین و ناپاکه‌ی بارزانیی، پێیان وایه‌، ئه‌مه‌ دواساتیی ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌واییانه‌، بۆیه‌ ده‌یانه‌وێت ده‌ستیی خۆیان بووه‌شینن، ئه‌گه‌ر ڕۆیشتن و نه‌مان کوردستان به‌تاڵانی به‌جێبهێڵن.

 کوردستانپۆست/ هه‌ولێر