وڕێنە و خالید عەزیزی

Sunday, 30/09/2012, 12:00

1699 بینراوە


باڵی بەستە و بێ چار بۆ زیاترلە سێ دەیەی دژوار و سەدان گیروگرفت بە دوای خۆی دا ریچکە دەکا بە بێ ئەوەی بۆ چارەسەر کردنی تاقە ئەرکێکی بچووکی نەتەوەیی بتوانێ هەنگاوەکی پێویست بەرەو پێش بڕوێ. دروشمی زەبەلاخو، خۆ بە زل زانی، ژیان لە خەون و خیاڵ دا، دووپات کردنەوەی ئەو وتەیە: من یەوەم کە رۆستەم پاڵەوانە!
نابێتە نان و ئاو، نابێتە ئاسۆیەکی روونی دواڕۆژ بۆ نەتەوەیەکی بن دەست و پەریشان. دەستپێکی سەدەی هەزارەی نوێیە، ئەوە نزیکەی ١٣ ساڵ دەبێ سەدەی بیستەم بە رێ دەکەین و مرۆوەکان و دونیای پێشکەوتوو خەریکن بە دوای ژیان لە ئاسمانەکاندا دەگەڕێن، دەمی ماهوارە و....
ئامرازی پێشکەوتوی نۆێن، کە چی بەشێک لە سەرگەورەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی وڵات لە خەوی زستانیدا دەژین و هەر دەڵێی نە بای دێ و نە بۆران، ئەوڕۆکەش سکەی زەمانی یارانی کەهەفیان لە گیرفاندایە و وا دەزانن سەدەی سێزدەیە و زەوی چەقیوە و ناسووڕێ.
رێگوزەری چارەنوسی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردوستان بۆ چی ئاوای لێهاتووە؟ چییان بەسەر خۆیان هێناوە، خواجە حافیزی شیرازیش دەزانێ، تەنیا بەرپرسانی ئەو حیزبانەی کە لە ئوردووگاکانی کۆیە و زڕگوێزەڵە بە جێ ماون.

مەبەستی من لەو کورتەباسە ئەوەیە:

هەر جار ناچارێک، نێوە ەیوە بە مەودای چەمانگێک خالید عەزیزی، سەرگەورەی لەتی دیکەی حیزبی دێمۆکراتی کوردوستانی ئێران، کە هەلی بۆ رەخسا لە وتووێژێکی کورتا ئاماژە بە "پ ژاک" و "پ ک ک" دەکا و بە دووپات کردنەوەی هێندێک قسەی کۆن و کورد نەخوازانە هێرش بۆ تەڤگەری ئازادی کوورد دەبا، ئەگەر هەڵە نەبم لە ٢ ساڵی رابردوودا بەرپرسێکی باڵای سووپای پاسداران لە تاران لە وتووێژێکدا باسی "پ ژاک" و گریللاکانی ئەو حیزبەی کردبوو. ئەو کورد کوژە ئاماژەی بە بابەتی سەیر کردبوو کە من بە کورتی دووبارەی دەکەمەوە:
١ - گریللاکانی "پ ژاک" هەموویان خەڵکی توورکیەن و ئێرانی نین!!!!
٢ "پ ژاک" قۆڵی نیزامی "پ ک ک" یە مەبەستی "پ ک ک"ش ئاواژەگێڕی و بۆ مەبەستی خۆیان بەکاریان دێنن.
٣ "پ ژاک" لە لیستەی تیرۆر دایە و ئەوانە کاری تێرۆریستی ئەنجام دەدەن! (جا وەرە کۆماری کەمتیارەکان پێت بڵێن تیرۆریست!!!)
خوێنەری هێژا ئەو قسانە وڕێنەی بەرپرسێکی باڵای سوپای پاسدارانە بۆخۆت بڕیار بدا، (فەرزاد و کەمانگەرەکانی دیکە لە کوێی کوردستان لە دایک بوون).

بەشی ٢ وەردێنە

١ با سووکە ئاوڕێکیش لە فەرمایشیکانی کاک خالید عەزیزی بدەینەوە، رۆژی ١٩ی مانگی ٩ی سالی ٢٠١٢، لە سایتی رۆژهەڵات تایمز لە وتووێژێکدا لە کە خوێندمەوە ئاوای دەفەرمو:
٢ و......و..... "پ ک ک" لە کوردستانی ئێران (کوردستانی ئێران؟؟؟؟؟؟) نفووزی نییە (یانی ئەوان ئێرانی نین) و "پ ژاک" خواستی کوردستانی ئێران نییە و ئێعتیباری نییە.
٣ "پ ژاک" کەرستەیەکە بە دەستی "پ ک ک"یەوە کە شەڕی چەکداری بە دژی ئێران پێدەکا. (کوا ئەو شەڕە خراپە دژی دوژمن یا خالید عەزیزی پەرۆشی ئێرانیەتی).
٤ بیرۆکەی ناسیونالیستی کوردستانی ئێران لەگەڵ عەقلییەتی "پ ک ک" و "پ ژاک" ناگونجێ (ناسیونالیزم بیرۆکە نییە و رێگوزەرێکی مێژووییە بۆ هەر نەتەوەیەک کە خاوەنی جۆغرافیا و کولتوور و زمانی جیاوازی خۆیەتی لە دوونیا دا).
٥ "پ ک ک"مان هانداوە بەرپرسیایەتی هەبێ بەرانبەر بە دۆخی هەرێمی کوردستان (ماشەڵڵا لە عەرزی بەقووەت) کەڵک لەو کرانەوەیە کە لە تورکیە هاتۆتە پێش وەربگرێ. (وایە، کرانەوەی دەرگای زیندان لە تورکیە مەبەست لە ٨ هەزار مرۆڤی چالاک لە ١.٥ ساڵی رابردوودا بەند کراون). و دەست لە کار و باری پارچەکانی دیکە وەنەدات. (لە وانەیە مەبەستی بەڕێز خالید عەزیزی ئەوە بێ هەم "پ ک ک" و هەم "پ ژاک" بێنە چادران!!؟)
نووسراوەکەم دادەکوژێنم و دەڵێم: ئا خٶ فەرموودەکانی کاک خالید عەزیزی و فەرماندەی سوپای کەمتیارەکان چەند لێک نزیکن یا چەند وێک دەچن یا چەند لێک دوورن؟
ئەمن نازانم ئێوە بڕیار بدەن و خودا وەکیلی هەڵی چۆرێنن!...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە