ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن "نه‌سرین به‌رواری"یه‌وه بۆ ڕای گشتی
Friday, 07/05/2010, 12:00
1516 بینراوە
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا نووسینێك به ناوی منه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه كه گوایه من هه‌ڤپه‌یڤینێم ساز كردووه له گه‌ڵ سایتێكی عه‌ره‌بی. له ڕێێ ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌دا ڕاده‌گه‌یه‌نم كه ئه‌وه دووره له ڕاستیی و ماوه‌ی دوو ساڵه دیمانه‌م له گه‌ڵ كه‌س نه‌كردووه و هه‌ر شتێك به ناوی منه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه بێ بنه‌مایه. ئه‌وه چه‌ندین جاره كه نووسینی تژی له ته‌شهیر و درۆ دژ به من به و به پێی ئه‌جێندایه‌كی تایبه‌ت بڵاو ده‌بێته‌وه و كه‌سانێكی نه‌خۆش هه‌ن دژایه‌تیی كه‌سانی ڕۆشنبیر ده‌كه‌ن و چاویان به‌رایی نایه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌كادیمیی و سیاسیی ئه‌مریكا چالاكیی به‌رچاومان هه‌وبووه. بۆیه دخوازن كه‌سایه‌تیی ئێمه بڕووشێنن و به دڵنیایی‌یه‌وه قه‌ت ناگه‌نه مه‌رامه گڵاوییه‌كانیانه‌وه. و ئه‌وانه‌ی به‌و كاره قێزه‌وه‌نانه هه‌ڵده‌ستن، مرۆڤگه‌لێكن بووده‌ڵه و بۆشن له ئه‌خلاقی مرۆڤایه‌تیی كه له پشت په‌رده‌وه به‌م نه‌ریته باوه، دژایه‌تیی ئێمه‌مانان ده‌كه‌ن.
هیوادارم كه سایته‌كان و ڕۆژنامه‌ڤانان به گیانیی پڕ له به‌رپرسێتی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و له بری ته‌شهیر و درۆ، هه‌وڵ بده‌ن كه ڕێ له‌م نه‌ریته كرێته بگرن و ڕێگر بن له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م چه‌شنه كاره نامرۆییانه.
سوپاس
نه‌سرین به‌رواری
تێبینی: کوردستانپۆست ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه‌ی به‌ڕێز نه‌سرین به‌رواری بڵاوده‌که‌ته‌وه، ئه‌و سایته عه‌ره‌بییه‌ش که گوایه گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا کردووه، نووسینه‌که‌یان لابردووه. وا ئێمه‌س ئه‌و هه‌واڵه لاده‌به‌ین و ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه‌ی له شوێن داده‌نێین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست