عیماد ئەحمەد ڕانیە فەرامۆش دەكات

Friday, 29/05/2009, 12:00

3311 بینراوە


دواى سەردان كردنى جێگرى سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان كە لەلایەن سەرۆكى حكومەتەوە ئەم دەستەڵاتەى پێدراوە كە لە ژێرئیدارەى خۆى ئەم ماوەیە خەڵك دابمەزرێنت و كۆمەڵیك پڕۆژەى دیار جێبە حێ بكات بەڵام بەداخەوە دواى سەردانى بۆزۆرناوچە وابڕیار بوو بێت لە ناوچە وێرانكراوەكانى ڕانیە ش بپَچیتەوە . من داواكارم لە جێگرى سەرۆكى حكومەت یەكەم جار گەر هات بۆڕانیە بابچێت لە نەێو بەڕوەبەرایەتى تەندروستى ڕانیە هەندێك دز دەرپەڕینێ وەهەروەها ئینجا بچێت بەلاى قایقامە گەندەڵو كەمتر خەمەكە ئینجا بچێت بۆزانستە مرۆڤایەتەكانى ڕانیە بزانێت ئەم زانكۆیە كە كەس نازانێ مامۆستاى لە كوێ بۆدێت و نیوەى بەشەكانیشى بێ فەرمانبەرو كارگوزارن وپەیمانگاكانمان هەروا ئەوە خەریكە دادەخرێن كتێب خانەى گشتى ڕانیە بە هەمانشێوە ئینجا گەندەڵترین شارەوانى لە جیهاندا كە لە ڕانیەیە بزانە چەند فەرمانبەرى موچەیا هە یەو دەوام دەكەن ئەمەیە كارەسات .بۆیە داوامان لە عیماد ئەحمەد ئەوەیە تەنها سەردانەكەى ئیدیعاى هەڵبژاردن نەبێت بەڵكولەم سەردانەى بتوانێ كۆمەڵیك كارى خزمەت گوزارى ئەنجام بدات .بەڵام واپێدەچێ فەراكۆشمان بكەیت و نەیت بۆلامان ناتەوێت ئازارى زەحمەت كێشو هەژارانى ناوچەكە بینى.بەداخەوە من پێم وایە مەسولەكان كارى خۆیان دەكەنو هەرڕۆژەى لە شوێنكن یا بە قەلاچوالانن یا لە گردەكە هەژارەكانیش ماڵیان وێران.بۆیە داوامان لە عیماد ئەحمەد ئەوەیە ئەگەر هاتى تەنها بەس بچۆ بۆلاى هەژران هاوكارى ئەوان بكە واز لە دزى مەسولە ما هورەكان بێنە تۆش خۆت مەكە بە عومەر فەتاح.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە