گۆڕان زەنگێك بۆ دەسەڵات وەڵامێك بۆ كاك ئازادجوندیانى

Wednesday, 09/09/2009, 12:00

1454 بینراوە


لە ژمارە ى (98)ى گۆڤارى لڤین دا كاك هیمداد حمید گفتوگۆیەكى لە گەڵ ئازاد جندیانى لێپرسراوى مەكتەبیى ڕاگەیاندنى (ی . ن .ك) دا سازداوە، بەپێویستم زانى كەئەم وەڵامەى خوارەوە بۆ بۆچون و پێش بینى یەكانى ئەو بەرێزە بنوسم كە سەرلە بەرى دیدارەكەى جگەلەوەى كە فۆبیایەكى قوڵى دۆڕاندنى پێوەدیارە ،هاوكات وا وەڵامیشدەداتەوە ، وەك ئەوەى كە جەنابیان و لیستەكەیان كەپێك دێت لە هەردوو حزبى بنەماڵەو خۆسەپاندوبەسەر ئیرادە و ڕەهەندەكانى ژیانى خەڵكى كوردستاندا لەماوەى ئەم هەژدەساڵەى دەسەڵاتیاندا بەهەشتێك یان بۆ خەڵكى كوردستان خولقاندبێت و ، لیستێك بەناوى گۆڕانەوە هاتبێت ئەو بەهشتەى كردبێتە جەهەنم ،لە ڕاستیشدا بۆچوونەكەى لە ڕوانگەى لەدەست چوونى دزینى ئەو هەموو پارەوسەروەت و سامانى وڵاتەوە لە لایەن ئەم دوحزبەوە كەئێستا لە بەرانبەر جەماوەرى خەڵكى كوردستاندا لیستی كوردستانیان پێك هێناوەلە نێو هاوپەیمانیەتیەكى ستراتیجى لە مێژوویەكى خوێناویدا ڕاستە ، لەبەرئەوەى ئەو خەوەنەهەتاییەى دەسەڵاتى زراند و ئینتیماو ئیرادەى داگیركراوى بۆخەڵكى كوردستان گێرایەوە بەشێوەیەكى وا كەچیتر ئەم نەزمە قبوڵ نەكە ن و بڵێن نەخێر . بۆیە جێگاى ئەو ترسەیە كە كاك ئازاد و هاو شێوەكانى بەو جۆرە بترسن . جوونكە هێشتان هەڵبژاردنەكە ، كە پارەسەنگى هێزى گۆڕى لەدەسەڵاتەوە بۆ گەل تەواونەبوە ، كاك ئازاد داواى جێبەجێ كردنى ئەو بەڵێنانەدەكات كە لیستى گۆڕان بەخەڵكى كوردستانى داوە . لە لایەكى تریشەوە دەڵێ ئەو بەڵێنانە وەك بڵقى ئاوە بەسەر چون ، ناهەقى ناگرم بەڕێزیان پرۆسەیەكى لەم بابەتەیان تائێستا نەبینیوە لەبەرئەوەى هەژدەساڵە پاوانى ئەم وڵاتەیان كردووەو سەرەوت و سامانى خەڵك بەتاڵان دەبەن و بەشێوەیەگشتى خەڵكیان چەوساندوەتەوەو سەركوتیان كردووە ، ئەشێ توشى ئەو شۆك و فۆبیایە ببێت ، هاوكات كاك ئازادوو حزبكەى ، ئەوەیان لەبیر چووە ، ئەوەى كە بەدست هاتووەو گەشتوەتە ئەو ئاستە ئەوە ڕق و قین و ئیرادەى جەماوەرە لە ماوەى هەژدەساڵى دەسەڵاتى ئەواندا، ئێستا لیستێك كە لەهەناوى خەڵكەوەسەرى هەڵداوەو ڕێبەرایەتى ئەم بزوتنەوەیەدكات . لەم ماوەى حكوم ڕانیەیاندا جگە لە نەهامەتى و خولقاندنى تراژیدیا بۆ كۆمەڵانى خەڵكى كوردستنان چیتریان كردوە ،(كاك ئازاد پێى وایە ئەم دەنگ هێنانەى لیستى گۆڕان حاڵەتێكى لە ناكاوە و لە شارەوانیەكاندا پێچەوانەدەبێتەوە) بەپێى ئەم بۆچوونەى كاك ئازاد دەشێ لە هەڵبژاردنى شارەوانیەكاندا خەڵكى تر بهێنن بۆ دەنگدان ئەگەرنا ئەى ئەو خەڵكەى كەئێستا دەنگیان بەلیستى گۆڕانداوە هەرهەمان هاوڵاتى خەم خۆرو بەئیرادەنین كە لە شارەوانیەكانیشدا دەنگ دەدەن ،یان درێژكردنەوەى گەمەى تەزویرو خروقاتە بۆئەوهەڵبژاردنەش.گەرچى بۆچوونەكانى كاك ئازاد لەم سەرو بەندەدا ناڕاست و دوژمنانەیە ،بەڵام ئەو دڵى خۆى و حزبەكەى بەوە خۆش دەكات كە هێشتان فرسەت لە پێش ماوە بۆئەوەى ئەم سیستەمە حكوم ڕانیەى كە لە بناغەدا تەرجەمكراوى شێوازى حكوم ڕانى بەعسە بۆكوردى درێژە پێبدەن . ئەو بەڕێزە بۆیە گەشبینە كە لیستى گۆڕان ناتوانێت ئەو بەڵێنانەى كە بە خەڵكى داوە جێبەجێى بكات.ئەم بۆچوون وپێشبینیانەى ڕكابەرەكانى لیستى گۆڕان لە ئاستێكى باڵادا وەكو ئەو پێشبینیانەى تریان وایە كە ناچارى كردن پەنا ببنە بەر تەزویرو ئەنجامدانى خروقات و خەوشداركردنى هەڵبژاردنەكەوناشیرنكردنى دیموكراسیەت و تەخشان و پەخشان پێكردنى پارەى ئەم وڵاتە بۆ دەست بەرنەدان لە كورسى دەسەڵات . كاك ئازاد بەجۆرێك وەڵامى پرسیارەكانى داوەتەوەو وەك ئەوە وایە ئەم میلەتەكە دەنگیان بە لیستێكى هەڵقوڵاوى ناخى خۆیان كە تەعبیر لە خواست و خەون و خەمەكانیان دەكات داوە، بە خراب دەزانێنێت و دەڵێت ، (ئەودەنگدەرەبەڕێزانە بەدروشمێكى لیستى گۆڕان هەڵخەڵەتابون ،) كاك ئازادو حزبەكەى و حزبى هاوپەیمانیشى ،نارەزایەتى خەڵك و نەبونى پێداویى ستی یەخزمەت گوزاریەكان و هەژدەساڵ حكومڕانى بەشێوەیەكى دیكتاتۆرى یانە و نائومێدكردن و مەحرومكردنى خەڵكى كوردستان بەگشتى و كۆكردنەوەى سەروەت و سامانى وڵات بۆ دووبنەماڵەى داسەپیو ، بە هەڵ خەڵەتاندن ناودەبات و پێى وایە ئیتر ئەوان بەرپرسیارنین لە نائومێبوونى گەنجان ،كە لە ماوەى هەژدەساڵدا چیان پێكرا لە لە نائومێد كردنى گەنج وبەكوشت دانى گەنج و مەحرومكردنیان و ناچاركردنیان بۆ ڕێگاى هاتوو نەهاتى تاراوگە درێغیان نەكرد ئەى ئەوكات كێ بەرپرسیاربوو كاك ئازاد ،لە نائومێدبونى كۆمەڵگەى كوردى بەگشتى ،و سەرگەردان كردنى ئەو هەموو گەنجە نائومێدە كە قیزیان لە ئێوەو شێوە حوكمڕانیە بەعس ئاساكەتان دەكردەوە.ئیترنازانم كامەیە ئەو قۆناغەى كە لیستى گۆڕان بەرەو دابەزین دەبات و كاك ئازادیش خەونى پێوەدەبینێ ،ئێوە هەژدەساڵە بە فیفتى ففتى و درۆو هاوكات ڕاگەیاندنەدرۆزنەكانتان خەڵكى كوردستان بەلاڕێدا دەبن وچەواشەى دەكەن و درۆلە ژێردەمامكى دیموكراسیدا بۆ خەڵك دەكەن بێشەرمانە ،منیش ئەم پێشبینیەى جەنابت بە ڕاست دەزانم كە ئێوە نانى خەڵك ببڕن و لە سەركارەكانیان لایاندەن و چاو لەخەڵك سوربكەنەوەو پارەى خەڵكى بدەن بە چەند كەسێكى دیارى كراوى ماستاو چى خۆتان ،ئەمە تەنها دابەزین نیە بەڵكو كوشتنى دیموكراسى و ئازادى و وێران كردنى گوزەرانى خەڵكە لەسەر بیرو ڕاى ئازاد لە سایەى دەسەڵاتە بەناو دیموكراسیەكى ئێوەدا .پرسیار ئەوەنیە كە گۆڕان دەیەوێت چیبكات بۆخەڵكى كوردستان ،بەڵكو خودى بنەماى پرسیار كە لە لاى خەڵكى كوردستان و جەماوەرى ناڕازى و بەرینى گۆڕان دروست بووە ئەویە كە ئێوە جەنابتان هەردوو حزبى خۆسەپاند و لە پاش هەژدەساڵى حكومڕانیتان چیتان كردوە بۆ خەڵكى كوردستان .؟؟ زۆرسەیرە كاك ئازاد پرسیاردەكات كە گۆڕان دەتوانێت چى بگۆڕێت ،گۆڕان چى گۆڕى ؟ بەڕێزیان هەستى بەوە نەكردوە كە گۆڕان لە هەنگاوى سەرهەڵدانیەوە ،كەڕێبەرایەتى دەنگى ناڕازى زۆرینەى خەڵكى كوردستانە توانى پەردەلەسەر سیماى دزێوى ئەم دەسەڵاتە پاوانخوازو خۆسەپاندوە لابدات و ڕوى ڕاستەقینەى چەواشەكارانەى هەڵ بماڵێت ،كەنەك هەردیموكراسى نەبوە ، بەڵكو پەڵەیەكى ناشیرینى میكیاژكراوبوە بەسەر دیموكراسیەتەوە ،بۆخەڵكى كوردستان و دەرەوناوەندەنێودەوڵەتیەكانیشى سەلماند كە ئەم شێوە حكومڕانیەى دەسەڵاتى كوردى تا سەر ئێسقان گەندەڵ و ناشەفاف و بنەماڵەیى یە و لە بەرژەوندى دووكوتلەى كەمایەتى دایەو زۆرینەى خەڵك مەحروم و بێبەشن لە دەستكەوت و داهاتەكانى . لە لایەكى تریشەوە سەڵماندى ئەم دەسەڵاتە كە حزبەكەى كاك ئازادوحزبەهاوپەیمانەكەى جێگاى متمانەى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان بەگشتى و گەنج بەتایبەتى نیەو نەیشى توانیەوە جێگاى بەدى هاتنى خەونەكانیان بێت لەم ماوە دورو درێژەدا . كاك ئازادو لیستەكەیان كە بەناچارى و بەزەخت و فشارو چاوسوركردنەوە ش نەیان توانى براوەبن لە هەڵبژاردندا ناچارە بەپاساوى هەڵبژاردنى شارەوانیەكان دڵى خۆى و حزبەكەى بداتەوە .هێرش كردنەسەرلیستى گۆڕان هێرشكردنەسەر ئیرادەو دەنگى ناڕازى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستانە . دەسەڵات وەك هەمیشە لە پشتى دەیان و سەدان كاك ئازادەوە بوە كە پەلامارى ئیرادەى خەڵك و جەماوەربدات ،كە دواجاریش هەربەرەى گەل سەركەوتوەو ئەمەش مێژوى خەباتى گەلان سەلماندویەتى كە دەسەڵات چەند بەهێزو سەركوتگەرو پاوانخوازبێت ناتوانى لەبەردەم ڕقى ئەستورو بوركاناوى ئیرادەو خواستى گەلدا خۆى ڕابگرێت . هەر لەسەرەتاى بەدیاركەوتنى دەرئەنجامەبەرایەكانى هەڵبژاردنەوە وەك ڕۆژى ڕون ئاشكرابوو كە جەماوەرى خەڵكى كوردستان چیتر ئەم دەسەڵاتەیان ناوێت و ناشیانەوێت دەسەڵاتێكى هەلپەرست و گەندڵ خەون و هێواو خواستەكانیان بكاتە قوربانى دووبنەماڵەى خۆسەپاندو. هەرلەنێوقەسەكانیدا دەڵێت (سەرۆكى لیستى گۆڕان بەڵێنى بەهەزاران ژنى ماڵەوەداوە معاشیان بداتێ) بەڵام منیش بەكاك ئازاد دەڵێم ،ئێوە لە ماوەى هەژدەساڵى حكوم ڕانیتاندا یەك تریلۆن بەڵێنتان بەخەڵكى كوردستان داوە ئەى ئێوە كۆا ..؟؟ ئەگەرئێوەو دەسەڵاتەكەتان بهێڵن ،ئەوسەروەت و داهاتەى دێتە كوردستان زۆرلەوەزیاترە نەك هەزاران ژنى ماڵەوە بەڵكو سەرتاسەرى كوردستان بەهرەمەند بن لەم سەروەت و سامانە بەڵام بەداخەوە كەئێوەو دەسەڵاتە جەردەكەتان ئەو شێوە ژیانەش نەك بە ژنى ماڵەوە بەخەڵكى كوردستانى ڕانابینن و هەرهەڵپە بۆ دروست كردنى تەلارو مەشروعەكانتان دەكەن ،بۆیە تادەسەڵات و داهاتى ئەم وڵاتە لەدەستى ئێوەدا بێت ئەبێ ئێمەش بڵێین كوا كاك ئازاد ؟! ئەم دۆڕاندنەزەبەلاحە چاوەڕوان نەكراوەى لیستى كوردستانى كاك ئازادى ناچاركردوە بارتەقاى بە هەڵبژاردنى شارەوانیەكان بكاتەوە ،بۆیە پڕاو پڕ دەچێتە خانەى ئەو پەندەكوردیەوە كەدەڵێت (لە دامێنەكەى دەگرێتو دەیداتە ناوشانەكەى) كاك ئازادیش دەیەوێت درز تێبون ودڕاوى ئەم دۆڕاندنە بە سەرەمقەستى شارەوانیەكان پینەبكاتەوە .بۆیە لێرەوە بەكاك ئازادیش دەڵێم ئەگەرتەزویرو خروقات و چاو سوركردنەوە و نان بڕینتان نەبوایە ئەم پینەیەى جەنابیشت دادى نەدەدا.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە