به‌ به‌ڵگه‌وه‌ پارێزگاری سلێمانی پاره‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کان ته‌رخان ده‌کات..

Thursday, 03/03/2011, 12:00

1707 بینراوە


لەكاتێكدا كە خەڵكی كوردستان بەگشتی وهاوڵاتیانی شاری سلێَمانی بەتایبەتی دژی گەندەڵكاران ڕژاونەتە سەرشەقامەكان و ڕۆژانە لە دژی گەندەڵی حیزب و حكومەت ناڕزایی دەردەبڕن وخوینَی گەنجانی ووڵاتەكەشمان زۆربە سادە ساكاری حەڵاڵ دەكرێت ، لەكاتێكدا شەقامی كوردی بەگشتی ئاراستەی ڕێرەوی خۆی گۆڕیوەو نازانرێت ئەم ئاراستەیە بەرەو كوێ دەڕوات ، لەكاتێكدا كەزۆرترین زوڵم و كەمترین خزمەت گوزاری پێشكەش بە خەڵكی بەش خوراوی كوردستان دەكرێت ، كەچی بێ چاوو ڕووی ئەم دەسەڵاتە شكست خواردوە ڕۆژ ڕۆژ هەر لەپەرەسەندندایەو بێ گوێدانە هیچ زەرەرو زیانێكی گیانی هاوڵاتیانی بەش مەینەت و زوڵم لێكراو ، تەنها چاوییان بڕیوەتە ئەوەی كەی جێگایەك بەر زەرەرو زیان بكەوێت و زۆر بەپەلە نانێكی چەوری پێوە بخۆن، ئیتر هاوڵاتیان دەكوژرێ باوك و دایكان جەرگیان دەسووتی باكیان لەكەس نیە تەنها ئەوە نەبێت كە چۆن فرسەتێك وەربگیرێت بۆ بەدێهێنان و دەست كەوتنی گەندەڵێەكی كتوپڕ نوێ 0
ڕورەشبن دەسەڵاتدارانی حكومەتە ساوا زیكماكەكەی كوردستان 0
فەرموون ئێوەو خوێندنەوەی دەقی فەرمانەكەی (بهرۆز محمد ێالح فقی رشید) پارێزگاری سلێمانی بەوەكالەت بەژمارە (3/1 5152) لە 27/2/2011

(فەرمان)
لەبەر بارگرژی و ئاڵۆزی بارودۆخی پارێزگای سلێمانی
بڕیارماندا بە :-
پێدانی پێشینەیەك بەو بڕەی كە دیاری كراوە بەرامبەر هەر قایمقامیەتێك بەمەبەستی داپۆشینی خەرجیەكانی حاڵەتی كتوپڕی لەقەزاو ناحیەكانیان لەسەر بودجەی (100,000,000)سەد ملیۆن دینار 0

1. قایمقامیەتی قەزای مەركەزی سلێمانی 20,000,000ملیۆن دینار
2. قایمقامیەتی قەزای ڕانیە 10,000,000 ملیۆن دینار
3. قایمقامیەتی قەزای پشدەر 10,000,000 ملیۆن دینار
4. قایمقامیەتی قەزای شارەزور 10,000,000 ملیۆن دینار
5. قایمقامیەتی قەزای سید ێادق 10,000,000 ملیۆن دینار
6. قایمقامیەتی قەزای هەڵبجەی شەهید 10,000,000 ملیۆن دینار
7. قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن 5,000,000 ملیۆن دینار
8. قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان 5,000,000 ملیۆن دینار
9. قایمقامیەتی قەزای دوكان 5,000,000 ملیۆن دینار
10. قایمقامیەتی قەزای شارباژێر 2,000,000 ملیۆن دینار
11. قایمقامیەتی قەزای ماوەت 1,000,000 ملیۆن دینار
12. قایمقامیەتی قەزای قەرەداغ 1,000,000 ملیۆن دینار


بهرۆز محمد ێالح فقی رشید
پارێزگاری سلێمانی بەوەكالەت

ئەرێ خەڵكینە لە ئێوە دەپرسم دەبێ ئەم پارەیە بۆ چی بێت بۆ سیخوڕی پێ كردنی كارمەندانی دام و دەزگای حكومەت یاخود بۆ زەرەرو زیانەكانی شوشە ڕەشەكانی بینای دەوڵەت ؟؟؟؟؟؟



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە