نه‌خۆشی ڤایرۆسی جگه‌ر له‌ ناو نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قلاوه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌

Friday, 28/02/2014, 12:00

1601 بینراوە






چه‌ند رۆژێكه‌ نه‌خۆشی یه‌كی ترسناك به‌ ناوی (كبد ڤایرۆسی) بلاو بۆته‌وه‌ له‌ ناو فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قلاوه‌ به‌ پێی سه‌رچاوه‌كانی پزیشكی ئه‌م جۆره‌ نه‌خۆشی یه‌ زۆر ترسناكه‌و له‌ نه‌خۆشی ئایدز مه‌ترسی زیاتره‌ ..

ئیستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قلاوه‌ دوو كه‌س كه‌ هه‌ردووكیان كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قلاوه‌ن تووشی نه‌خۆشی كبد ڤایرۆسی (ڤایرۆسی جگه‌ر)بوونه‌ ته‌وه‌ ، چه‌ند رۆژێكه‌ ترس و دڵه‌ راوكێ كه‌تۆته‌ نێو كارمه‌نان و پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ چونكه‌ ئه‌وان خۆیان باش ده‌زانن ئه‌م نه‌خۆشی یه‌ زۆر ترسانه‌كه‌و زووبلاده‌بێته‌وه‌ له‌ نه‌خۆشی ئایدز ترسناكتره‌ ...

دوای ئه‌وه‌ی دكتۆر ئاكۆ به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قلاوه‌ كه‌ ئیستا له‌ پۆسته‌كه‌ی لادراوه‌ ئاگاداری به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌ بۆ بلاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشی یه‌ ترسناكه‌ له‌ ناو كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ، به‌ریوه‌به‌ری گشتی به‌په‌ڵه‌ داوای چاره‌سی گونجاو پیوست ده‌كات بۆ كۆنترۆل كردنی نه‌خۆشی یه‌كه‌ به‌لام به‌ هۆی كه‌م ته‌رخه‌می به‌رێوه‌به‌رو ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ هه‌ردوو كارمه‌ندی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌كه‌ فه‌رامۆش ده‌كرێن و هیچ هاوكاری و رینمایی ناكرێن و هه‌ر له‌گه‌ل فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشانه‌كه‌ ده‌وام ده‌كه‌ن و له‌ شوێنی زۆر گرنگ و په‌یوه‌ندی دار ..

دوای ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قلاوه‌ به‌ هۆی كه‌م ته‌رخه‌می له‌ پۆسته‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه‌ و به‌ره‌و ده‌روه‌ی وولات ده‌ڕوات كه‌سێكی تر له‌ شوێنی ئه‌و ده‌ست نیشان ده‌كرێت


بۆ كۆنترۆل كردنی ئه‌م نه‌خۆشی یه‌ ترسناكه‌ له‌ ناو فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر به‌ فه‌رمانی كارگێری نوسراوی ره‌سمی ژماره‌ ١٣٢٧ له‌ به‌رواری ١-٢-٢٠١٤ داوای پشكنین له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانیه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كات به‌ زووترین كات چونكه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ كارمه‌ندان و پزیشكان و فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ دووچاری نه‌خۆشی كبد ڤایرۆسی ببن .

ئه‌وه‌ كه‌سانه‌ی تووشی ئه‌م نه‌خۆشی یه‌ ده‌بن ده‌بێت له‌ ژێر چاودێری پزیشك دابن و له‌ شوێنێكی جیابن و نابێت له‌گه‌ل كه‌سانی ئاسایی تێكه‌ل بكرێن تاكو نه‌خۆشی یه‌كه‌ی كۆنترۆل ده‌رێت ...


ئستا دله‌ راوكئ و شله‌ ژانی ده‌روونی له‌ ناو نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قلاوه‌ بلابۆته‌وه‌ و به‌شێكی زۆری نه‌خۆشی شاره‌كه‌ش متمانه‌یان به‌ پزیشكان و نه‌خۆشخانه‌كه‌ نه‌ماوه‌ و له‌و كات و ساته‌ش به‌ فه‌رمی به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ دوورخراوه‌و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ كه‌ به‌رێوه‌به‌ری كارگێری و به‌رپرسی چه‌ند به‌شێكی گرنگ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌ پۆسته‌كیان دوور ده‌خرێنه‌وه‌ ...








نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە