مەسعود بارزانى نەخویندەوار كەرامەتى بە 500 ملیۆن دینارە!

Thursday, 27/01/2011, 12:00

1432 بینراوە


لەدواجاردا مەسعود بارزانى بۆ كڕینەوەى كەرامەتى خۆى داواى 500 ملیۆن دینارى لە ڕۆژنامەنوس ناسیح عبدالڕەحیم كرد ، پارتیەكان كە بە جەلاد و وڵاتفرۆش و قەمە وەشێن ناسراون بەدواى كڕینەوەى كەرامەتیان كەوتون ، لەسەروى هەموشیانەوە مەسعود بارزانى سەر كردەى نەخوێندەواریان ، سەیرە مەسعود بارزانى سكاڵا لەدژى ڕۆژنامەنوسیك تۆمار دەكات و داواى 500 ملیۆن دینار دەكات ! پارێزەرەكەشى ئەوە دەخاتە ڕوو كە كەرامەتى سەرۆك شكاوە و بەو بڕە پارەیە ئیدى كەرامەتى بۆ دەگەڕێندرێتەوە!

سەرۆك جاش بوو كەرامەتى نەشكا ، سەرۆك دزبوو كەرامەتى نەشكا ، سەرۆك دیكتاتۆربوو كەرامەتى نەشكا ؟،سەرۆك خوینمژبوو كەرامەتى نەشكا ، سەرۆك جەلاد بوو كەرامەتى نەشكا ، بەڵام نوسینێكى كاك ناسیح كەرامەتى دەشكێنێت ، دەك بە خێر نەێنەوە ئەى كادرە عەفلەقەكانى حزب، شەیتان دەواى عومرتان بدات ئەى عەقڵ گەنیوەكانى وڵات ، هێندە مەست بووم بە بێعەقڵیتان ئیدى قودرەتى ئەوەناكەم كە هیچ بنوسم!

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە