بەبەڵگەوە كارێكى ناشەرعى و نایاسایى پارێزەرەكەى مەكتەبى سیاسى پارتى ببینن

Monday, 17/01/2011, 12:00

1816 بینراوە


بەپێى ئەم نوسراوەى سەندیكاى پارێزەرانى كوردستان ،پارێزەرەكەى مەكتەبى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان (حسامەدین یاسن سەردارى) لەنێو حەرەمى دادگاى شارى هەولێردا سوكایەتى بە پارێزەریك كردوە بەناوى (جلال عبالواحید ندیم) لەنێو حەرەمى دادگاى شارى هەولێرداو دواى ئەوەى هێرشى كردوە تەسەر ئەوپارێزەرە بە بۆگس لێیداوەو دەمى خوێناوى كردوە ، دوابەدواى ڕووداوەكەش پارێزەرەكەى پارتى ڕەتى كردوەتەوە كە خوێنى لەدەمى پارێزەر جلال عبالواحید ندیم هێنابێت ، ئەمەش لەكاتێكدا بوە كە لەنەخۆشخانەى شارى هەولێرا ڕەزامەنداى ئەوە پیشاندراوە كە ئەو پارێزەرە لێیدراوە ولەهەمان كاتیشدا دووپارێزەر لە دادگاى هەولێر ئاگادارى ڕووداوەكە بون و شایەتى ئەوەیانداوە كە پارێزەرەكەى پارتى سوكایەتى بە و پارێزەرە كردوەو لێیداوە، هەروەها بەپێى ئەو زانیاریانەى كە دەست پەیامنێرى كوردستانپۆست كەوتون ئەو پارێزەرەى پارتى لە بەر ئەو كردەوە نائەخلاقیەى كە لەنێو حەرەمى دادگادا ئەنجامى داوە شەش مانگ حوكمدراوە بەوەى كە زیندانى بكرێت ، بەڵام لەبەر ئەوەى پارتى پشت و پەناى بوە حسامەدین یاسین سەردارى زیندانى نەكراوە.
جێگەى ئاماژە پێكردنە پارێزەر حسامەدین یاسین سەردارى پارێزەرى مەكتەبى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستانەو لە چەند مانگى ڕابردوودا مەكتەبى سیاسى پارتى لەڕێگەى ئەم پارێزەرەیەوە چەندین سكاڵاى لەدژى ڕۆژنامەو گۆڤارە ئەهلى و سەربەخۆكان تۆمار كردوەو داواى پارەیەكى خەیاڵى لەو ڕۆژنامەو گۆڤارانە كردوە.

بۆ بینینی به‌ڵگه‌که‌ کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:

https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_kp/sardari2.pdf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە