وەڵامی به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌ی ساوایانی شنه‌، لەسەر نووسینێکی ناسح عەبدولرەحیم

Thursday, 11.24.2011, 12:00

971 بینراوە


له‌ سایتی كوردستان پۆست بابه‌تێك بڵاو كرایه‌وه‌ به‌ ناونیشانی (مه‌ڵبه‌ندی 9 ی شاره‌زووری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و قائمقامیه‌تی سه‌ید ێادق تێوه‌ ده‌گڵێنێت
ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ به‌رواری 22/11/2011 له‌ لایه‌ن (ناێح عبدالرحیم) بۆ ڕوون كردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ من وه‌ك خاوه‌نی ئه‌م كێشه‌ ئیدارییه‌ كه‌ ناوم (شاناز ێالح) ه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌ی ساوایانی شنه‌م سه‌ر له‌ به‌ری ئه‌م نووسراوه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ منه‌وه‌ هه‌یه‌ دوورن له‌ ڕاستیه‌وه‌ من له‌ كاتێكدا ئه‌و بابه‌ته‌م خوێنده‌وه‌ تووشی شۆك بووم كه‌ به‌ نادروست ناوی چه‌ندین كه‌سایه‌تی و لایه‌نێك هاتووه‌ كه‌ دوور و نزیك په‌یوه‌ندیان به‌م كێشه‌ی منه‌وه‌ نیه‌ دیاره‌ نووسه‌ری بابه‌ته‌كه‌ له‌ ناو بردنی ئه‌و كه‌سانه‌ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه‌ من كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌ی ساوایانی شنه‌م هیچ كاتێك بۆ پۆست كاری حزبیم نه‌كردووه‌ من له‌ سه‌ر كاره‌كه‌م بمێنم یان نه‌مێنم یه‌كێتی بووم و یه‌كێتی ده‌بم وه‌ هه‌رگیز ڕۆژێك له‌ ڕۆژان من گۆڕان نه‌بووم و گۆڕانیش نابم بۆیه‌ ده‌بوایه‌ سایتی (كوردستان پۆست) په‌یوه‌ندی به‌ خاوه‌نی كێشه‌كه‌وه‌ بكردایه‌ تا ڕاستی و دروستی بابه‌ته‌كه‌ی باس بكردایه‌ .

شاناز ساڵح
به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌ی ساوایانی شنه‌