هەڵمەتى تەشهیر و ترساندن و نانبرین لە دژى لیستى بزوتنەوەى چاكسازى كوردستان لە لایەن خودى مەسعود بارزانییەوە بەردەوامە

Sunday, 31/05/2009, 12:00

3236 بینراوە


دواى ئەوەى نەیانتوانى دوور لە چاوى میدیا و جیهان كارە تیرۆریستیەكانیان درێژەپێبدەن،بە ناچارى میلیشیاى پارتى دیموكراتى كوردستان كاندیدى بزوتنەوەى چاكسازى كوردستانیان ئازادكرد
لە 29 5 2009 كوردستانپۆست ریپۆرتاژێكى بڵاو كردەوە سەبارەت بە رفاندنى ئومید بارزانى كاندیدێكى بزوتنەوەى چاكسازى كوردستان، ئومید بارزانى لە 27 5 2009 لە مالەكەى خۆى لە لایەن میلیشیاى تایبەت بە مەسعود بارزانى و كورەكەى مەسرور رفێرا و پاشان ئازاد كرا.
دواى ئەوەى كە میدیا پێى زانى، رۆژنامەى هاوڵاتى سایتى هەواڵى ئینگیزى زمان كوردیش میدیا وە سایتى كوردستانپۆست، دەستەى رفێنەرى مەسعود ناچاربوون ئەو كەسە ئازاد بكەن" سەرچاوەیەكى ئاگادار لەناوچەى بارزان بە كوردستانپۆستى راگەیاند.
سەرچاوەكەى كوردستانپۆست ئەوەشى زیاد كرد و وتى: كادیرانى پارتى ترس كەوتۆتە گیانیان هەرەشە لە خەلكى رەش و رووت و بێدەستەلات دەكەن بۆ ئەوەى دەنگ بەو لیستە نەدەن، خەلك بە موچە و نانبرین دەترسێنن، ئەگەر ئەوەش تەئسیرى نەبوو ئینجا هەرەشەى كوشتن دەكەن، ئەى باشە هەڵبژاردن بۆچى دەكەن ئەگەر مەسعود هەرخۆى هەموو شتێكە بە زۆرى خۆی دەسەپێنێت؟ پارتى دەڵێت من دیموكراتیم، ئەمە چ جۆرە دیموكراتیەكە بە زەبرى میلیشیا و دەزگاى نهێنى و تیرۆر و تۆقاندن بەرێوە دەچێت؟
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشى وت كە میللەتى بارزان خەڵكێكى نەترسە، ئەگەر پشتیوانى ئەوان نەبوایە نە مەلا مستەفا و نە مەسعودۆك لە هیچ كونێك دیار نەبوون، ئیستاش ئەو هەموو زەبرو زولمە دژى ئەو خەلكە دەكەن، دەشیانهەوێت خەڵك دەنگیان پێبدات، ئەمە قەت روونادات، ئەگەر دیموكراتى یە لێمانگەرێن با نوێنەرى خۆمان دیار بكەین ئەگەر شەریشە هەركەس لە مالى خۆی .
زۆرینەى بارزانیەكان دەنگى خۆیان دەدەن بە بزوتنەوەى چاكسازى كوردستان، ئەوەى نەبوە با ببێت، باشتر وایە مەسعود ئەو ئاقلاتیە بكات و كەس ئەزیەت نەدات و وتیشى، ئیمەى بارزانى ئێستاش هەموو خولامى شێخ ئەحمەدى بارزانین و ئەگەر خودانیش زیندوو بوایە ئەو هەموو ناهەقیەى قبول نەدەكرد. من دەلێم مەسعود بۆ خاترى خودان ئێقەت لە ئێقەمان بكەوە هیچى تر سومعەى بارزانیەكان لە ناو كوردان و لە دنیا پیس مەكە. سەرچاوەكە قسەكانى كۆتا پێهێنا.
گەنجێكى شارۆچكەى بلێ كە تكاى كرد ناوى لە ریپۆرتاژەكەدا بلاو نەكرێتەوە لە ترسى بە قسەى خۆى گوتەنى مافیاى مالى شێخان، وتى: ئومێد بارزانى كە نازناوى شیعرییەكەى ئومید چۆلستانى یە گەنجێكى ناسراوى ناوچەى بارزانە، گویگرێكى زۆرى هەیە بۆ دانیشتنە شیعرییەكانى، كاندیدى بزوتنەوەى چاكسازى كوردستانە بۆ نوێنەراییەتى خەڵكى هەژار و گوندەكانى بارزان. بۆیە زندەقیان چوویە چونكە كاندیدەكانى بزووتنەوەى چاكسازى هەموو خەڵكى رابردوو پاك و ئازا و دەستپاك و چاكن، كاندیدى خۆشیان هەموو دزو جەردەن.

شایەنى باسە لە كۆبونەوەكانى مەسعود بارزانى لەگەل خەلكى بارزان تەشهیرى زۆرى بە لیستى بزوتنەوەى چاكسازى كردوە و هەرەشەى لە خەلك كردوە كە نابێت كەس دەنگ بداتە ئەو لیستە و ئەگەرنا ئەوەى دەنگى پێبدات ئەوە ئەوان دەزانن و دوایى ئەوەى خراپە پێى دەكەن و خەڵكیش بە خۆى تەحەمولى مەسئولیەتەكە دەكات، ئەو زانیاریە سەرچاوەیەكى نزیك لە كۆبونەوەكان پێى راگەیاندین.
هەرچەندە هەڵمەتى راگەیاندن دەستى پێنەكردوە بەڵام پارتى دیموكراتى كوردستان كەم وكورتى نەبووە لە هەڵمەتى هەڵبژاردن دەمێكە بەناو خەڵك دا دەگەرێن بە شێوازى جودا جودا و ئیمكانییەتى حكومەتى هەرێم بەكار دەهێنن لە بەرژەوەندى خۆیان و بۆ لیستەكەیان و زۆرینەى كاتیش لە پال هەلمەتى هەڵبژاردن سیاسەتى ترس و تۆقاندیان بەكارهێناوە.

ئەگەر تەزویر لە سەرووى هەمویەوە نەبێت، یا ئەگەر ترس و تۆقاندن و نانبرین نەبێت چاوەرێ دەكرێت لیستى بزوتنەوەى چاكسازى كوردستان دەنگێكى زۆر بهێنێت لە پارێزگاى هەولێر و دهۆك.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە