پێم وایە جەنابی کاک مەسعود خەڵەفاوە

Friday, 09/12/2011, 12:00

1631 بینراوە


زۆرم لاسەیرە سەرۆکی هەرێمێکی وەک کاک مەسعود بۆ بنبڕ کردن و هێور کردنەوەی بارودۆخەکەی ناوچەی بادینان وئەو دەڤەرە کە کاری گەرییەکی نەخوازراوو نابەجێی هێناوەتە ئاراوە کە کاری گەری راستەوخۆی لەسەر هەرێم کردووە و راستەوخۆش پارتی بەرپرسیارە لە هەردوو ڕووداوەکە چونکە ئەوان باڵا دەست و خاوەن دەستەڵاتن ، لێرەدا مەبەستم زیاتر لە پێك هێنانی ئەو لیژنەیەیە کە بۆ لێکۆلینەوەی روداوەکە پێکی هێناوە ، بۆیە لێرەدا دەمەوێ بە جەنابی سەرۆک بڵیم کە کێشەیەکی ئاوا گەورە بەو لیژنە نایەتە لێکۆلینەوە کە هەر هەموو ئەندامانی لیژنەکە لە دەزگا پاراستنەکانی پارتیدا کار دەکەن و لیژنەیەکی بێلایەن نیە و لە ئاستی ئەو کارەدا نین و بەمەش زۆر کاری گەری کردەسەر کەسایەتی جەنابت وەک سەرۆک هەرێمیکی خاوەن دەستەڵات و یەکسان . کەس نیە لەم کوردستانەدا نارەحەت نە بوبێ بەو روداوانە کە ئەمە دورە لە کولتوری کوردەوە و دژ بە بنەماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراتیە، دەبوایە هەرلەسەرەتای ڕوداوەکە لیژنەیەکی بێلایەن لە کەسانی یاسای و پرۆفیشیناڵ کە سەر بە دەزگاکانی یاسا بن و دەستەڵاتی یاسایی تەواویان هەبێت و کە بیسەلمێنین ئەو دوستەڵاتەی جەنابت کە سەرۆکی هەرێمەکەی عەدالەت و یەکسانی ومافی مرۆڤی تیا پارێزراوەو یاسا سەروەرە . هیوادارم وەک سەرۆکێکی ووڵات پارێز بەوردی بچیتە ناو کێشەکانەوەو هەست بە مەسئولیەتێکی نەتەوەیی بکەیت بۆ پاراستنی هەموو بەرژەوەندیەکانی ووڵات و گشت تاکێکی ئەم گەلە بە بێ جیاوازی لایەنی سیاسیو ئاینی و مەزهەبی . بۆ نمونە کە یەکێک لە ئەندامانی لیژنەکەت بەناو ئەندام پەرلەمانە وکە جاسوسیێکی ئتلاعاتی ئێرانەو زۆر کەسایەتی نزمە ئیستا لە دەزگای پاراستنی پارتی چالاکە ، ئەم ئەندام پەرلامانە تەنها ئەندام پەرلەمان نیە بەلکو نافسیەتی لە هەموو کارە نزمەکانی مرۆڤایەتیەوە نزیکەو بەکورتی پاسدار پەرلەمانە ،،

چاودێرێک م. ح هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە