هێرشەکەی پارتی بۆ سەر پارتی چارەسەری ملهوڕی سیاسیە!

Tuesday, 20/05/2014, 12:00

1171 بینراوە


چه‌ند کۆمه‌ڵه‌ و ڕێکخراوێک

سەرلەبەیانی رۆژی دوو شەممە، 19ی ئایار، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ نوسینگەکانی گۆڤاری (رۆژی وڵات)ی سەربە پارتی چارەسەریی لە زاخۆ و دهۆک و هەولێردا داخست و کارمەندانی ئەو دەزگایانەی دەستگیرکردوە.
ئەو پەلامار و سەرکوتگەریە سیاسیەی پارتی، لە کاتێکدایە کە زۆربەی هێزە سیاسیەکانی کوردستان شایی و لۆغانی دیموکراسیانە. سەرگەرمی ئاهەنگی سەرکەوتنەکانیانن لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکان. ئەو هەڵکوتانە سەر دەزگاکانی ڕاگەیاندنی پارتی چارەسەری و دەستگیرکردنی ئەندام و هەڵسوراوەکانیان لەلایەن پارتیەوە، بەشێکە لەو دەسکەوتە دیموکراتیەی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بەڵێنیان بە خەڵکی کوردستان دابوو.
هێرشکردنە سه‌ر باره‌گاكانی پارتی‌ چاره‌سه‌ری‌‌و ده‌زگاکانی‌ راگه‌یاندن‌و رێکخراوه‌کان‌ و دەستگیرکردنی ئەندامان و کارمەندانی حزبی ناوبراو. هێرشی ڕاستەوخۆیە بۆسەر ئازادی ڕادەربرین لەکوردستان و ملهوڕی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانە. کارێکی سەرکوتگەرانەیە و بەتوندی سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین. خەڵکی ئازادیخواز و ڕێکخراو و هیزە مەدەنیەکان بانگەواز دەکەین، هەلوێستی جدی و لێپرسراوانە لەبەرامبەر ئەو سەرکوتە سیاسیە بگرن. جڵەوی پارتی توندبکرێتەوە بۆ ڕێگەگرتن لە پەلاماردانی سەربازی بۆ سەر نەیارانی سیاسیان.
ئێمە ئیمزاکەرانی ئەم ڕاگەیاندنە داوای دەسبەجێ ئازادکردنی کارمەندانی رۆژی وڵات و ئەندامانی پارتی چارەسەری دەکەین، ئەنجامدەرانی ئەم سەرکوت و پەلاماردانە بەرەوڕووی لێپرسینەوە بکرێن.

کۆمیتەی پشتگیری لە داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان لە یۆتۆبۆری
ماڵی کلتوری کوردی لە شاری یۆتۆبۆری
کۆمەڵەی گەرمیان لە شاری یۆتۆبۆری
کۆمەڵەی کلتوری کوردستان لە شاری یۆتۆبۆری
ڕێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی
کۆمەڵەی لاوانی کورد لەشاری یۆتۆبۆری
شورای پەنابەرانی عیراقی لە سوید
ڕێکخراوی مەدوسا لە یۆتۆبۆری
کۆمەڵەی هونەری هۆبە لە سوید
کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان لە سوید
دەزگای ڕاگەیاندنی هاوپشتی
گەنجانی کورد لە وڵاتی سوید
کۆمەڵەی ژنانی هاوگونجاندن لە سوید

2014-05-20

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە