ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت له کۆمیته‌ی پشتیوانی لیستی گــــــۆڕان-به‌ریتانیا
Wednesday, 29/07/2009, 12:00
1627 بینراوە
لیستی گۆڕان له ووڵاتی به‌ریتانیا له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا له نوسراوێکی تایبه‌تیدا که له سه‌رجه‌م ماڵپه‌ڕو ڕۆژنامه کاندا بڵاویکرده‌وه سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سه‌رجه‌م گۆڕانخوازانی تاراوگه نشین پیشاندابو بڵاومان کردبۆیه‌وه. هه‌ر بۆیه له‌م ڕونکردنه‌وه‌یه‌ماندا، هه‌ر له ده‌سپێکیدا تیشکمان خستۆته سه‌ر هه‌وڵ و ماندوبونی سه‌رجه‌م دۆست و لایانگرانمان، و هه‌موو ئه‌و که‌س دۆست‌و هاوڕێیانه‌ی که خه‌مخۆرانه‌و به هه‌ست کردن مه‌نسولیه‌ته‌وه مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵدا کردوین بۆ زیاتر سه‌رخستی پرۆسه‌که و هاوکاریان کردنیان به‌رزده‌نرخێین، و سوپاسی گشتیان ده‌که‌ین، ئه‌مه له کاتێکدا که ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی پشتیوانی له لیستی گۆڕان به چاوی ڕێز و پڕ له به‌هاوه له‌م هه‌ڵوێسته‌یان ده‌ڕوانین،.
به‌ڕێزان دۆستان گۆڕان خوازانی خۆشه‌ویست و ئازیز، ئێمه له کۆمیته‌ی پشتیوانی له لیستی گــــــــــــۆڕان له ووڵاتی به‌ریتانیا، پێمان خۆشه هه‌موو لایه‌ک ئاگادار بکه‌ینه‌وه، به تایبه‌تی هه‌موو ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و ماڵپه‌ڕه ئه‌لکترۆنیه‌کان، که به هیچ جۆرێک و به هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ نوسراو بابه‌ت و به‌یاننامه‌و بڵاوکراوه‌یه‌ک بڵاو نه‌که‌نه‌وه له هیچ که‌س لایه‌ن و گروپ و ڕێکخراوێکه‌وه، که به ناوی کۆمیته‌ی پشتیوانی له لیستی گـــــــــــــۆڕانه‌وه که به ده‌ستیان ده‌گات، جگه له‌و پۆسته ئه‌لکترۆنییه‌ی که له ده‌ستپێکی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه نوسراو بابه‌ته‌کانی کۆمیته‌یان به ده‌ست گه‌یشتوه بۆ زانیاری زیاتر ئه‌مه‌ش پۆسته ئه‌لکترۆنییه‌که‌یه(
[email protected])
[email protected])) که داواکارین هه‌ر بابه‌ت و بڵاوکراوه‌یه‌ک به ده‌ستیان ده‌گات له ڕێگه‌ی ئه‌م پۆسته ئه‌لکترۆنییه‌وه نه‌هاتبو، پشتگوێی بخه‌ن و بڵاوی نه‌که‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش له به‌ر چه‌ند هۆکارێک که هه‌وڵده‌ده‌ین به کورتی ئیشاره‌تیان پێبکه‌ین بۆ ڕای گشتی و بۆ به‌ر چاو ڕونی تێگه‌یشتنی هه‌موو لایه‌ک له سۆنگه‌ی ڕونکردنه‌وه‌که‌مه‌ندا،.
1-وه‌ک لای هه‌موا ڕون و ئاشکرایه،کۆمیته‌که‌مان له ده‌ستپێکی هه‌ڵمه‌تی پروپاگه‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه له دایک بوه‌و که ئه‌مه‌ش ته‌مه‌نێکی کورته، هه‌ر بۆیه له به‌ر سه‌رقاڵیمان وڕێکخستنی سه‌رجه‌م کۆڕ‌و سیمینار‌و چاوپێکه‌وتنه‌کانمان له ته‌ک ڕه‌وه‌ندی کوردی‌دا، کات و ده‌رفه‌تێکی باشمان بۆ نه‌ڕه‌خساوه که بتوانین جارێ به شێوه‌یه‌کی گشتی کۆمیته‌که‌مان ده‌ست به‌کاره‌کانی بکات‌و به‌شه‌کانی ڕێکخستن و ئابوری و ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کان، هیتد ڕێکبخه‌ین و کاریان له سه‌ر بکه‌ین، هه‌ر بۆیه به شێوه‌یه‌کی کاتی له به‌ر گرنگی پرۆسه‌که‌و گه‌وره‌یی کۆمیته‌که‌مان و کێش و قورسای لایانگرانو گۆڕانخوازانی خۆشه‌ویست توانیومانه به‌شی ڕاگه‌یاندن به ڕێوه به‌رین به شێوه‌یه‌کی زۆر ئاکادمی‌و زانستیانه‌و سه‌رده‌میانه، سه‌رجه‌م بانگه‌وازو ئاگادار‌و به‌یان نامه‌و نوسین‌و ڕاپۆرت و پیرۆزبایی‌و سه‌رجه‌م نوسینه‌کانی دیکه‌مان بڵاو کردۆته‌وه به بێ بونی هیچ کێشه‌و گرفتێکی ئه‌وتۆ، هه‌ر بۆیه لێره‌وه به دواوه خوازیارین هیچ که‌س و لایه‌نێک ده‌ست و په‌نجه‌ی له کاره‌کانی به‌شی ڕاگه‌یانی کۆمیته وارنه‌دات و کاری تاکه که‌سی وبیر باوه‌ڕی خۆیه‌تی قبوڵ ناکه‌ین، ئه‌مه‌ش بۆ به‌رزڕاگرتینی ئه وئه‌زمونه به پێز سه‌رکه‌وتوه ده‌گه‌ڕێنینه‌وه که له ڕابوردودا کاره‌کانمان تێدا به ئه‌نجام گه‌یاندوه،
2- به هۆی سه‌فه‌ر کردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێکی زۆری ستافه‌که‌مان بۆ کوردستان‌و به‌ژداری کردنیان له پرۆسه‌کانی هه‌ڵبژاردندا، ئێمه له ئێستادا له سه‌ر هه‌مان په‌یڕاو پڕۆگرامی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین هه‌تا هاوکارانو هاڕێیانمان له کوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌و کات به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی کۆبونه‌وه‌ی خۆمان له گه‌ڵ سه‌رجه‌م کادیرو هه‌ڵسوڕێنه‌رانی که‌رته‌کانی شاره‌کانی به‌ریتانیادا ئه‌نجام ده‌ده‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ن سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی کۆمیته به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی بدرێن به که‌سی شیاو و لێهاتوی کادیرانو ئه‌ندامانی خۆمان، وه‌ک ده‌سته‌ی پشتیوانی له لیستی گۆڕان،
3- ئێمه له دڵسۆزی و په‌رۆشی سه‌رجه‌م گۆڕانخوازان ده‌گه‌ین و له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕێز‌و خۆسه‌وستی زۆرمان بۆیان هه‌یه، وه‌لێ ده‌بێت هه‌موو لایه‌کمان ئاگاداری ناسکی ئه‌م ڕه‌وشه بکه‌ین و هه‌موومان پێکه‌وه هه‌وڵبده‌ین بۆ سه‌رخستی کۆمیته‌که‌مان به سه‌رجه‌م به‌شه‌کانییه‌وه،ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی که ده‌بێت هه‌موولایه‌کمان پابه‌ند بین به ڕێسا‌و ڕێنمه‌ییه‌کانی به‌شی هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنی کۆمیته‌که‌مان، که ته‌نها برادارانی به‌شی ڕاگه‌یاندن بتوانن به‌رنامه‌و نوسین و چالاکییه‌کانی کۆمیته‌که بڵاو بکه‌نه‌وه‌و له ناوه‌رۆکی سه‌رجه‌م نوسینه‌کان ئاگادار بن به‌ر له بڵاوکردنه‌وه‌و په‌خشکردنییان له بڵاوکراوه کوردیه‌کاندا.
4- ئێستا جگه له‌وه‌ی کاتێکی زۆر هه‌ستیارو گرینگه، که ده‌بێت زۆر وردبینینانه و ووشیاریه‌وه مامه‌ڵه له بڵاوکراوه‌کاندا بکه‌ین و ئاگاداری سه‌رجه‌م بارودۆخه‌کان بین چ له ناوه‌وه‌ی کوردستان و چیش له ده‌وه‌ی کوردستان و ئه‌وروپاو جیهان، ده‌بێت کار‌و نوسینه‌کان له چوارچێوه‌ی یاسایی دابن و به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه نه‌داین ناوزڕاند ته‌شهیرکردن و تانه هاویشتن بکرێت له ڕاگه‌یاندنه‌که‌نی ئێمه‌وه وه‌ک کۆمیته،.
5- له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به ڕیژه‌یه‌کی زۆر باش و به‌ر چاو توانیومانه له‌م ماوه کورت‌و که‌مه‌دا زۆر به باشی‌و به بێ بونی هیچ گرفتێک درێژه به کاره‌کانمان بده‌ین و به شێوه‌یه‌کی چالاکانه کاری ڕاگه‌یاندمان به ئه‌نجام گه‌یاندوه، هه‌ر بۆیه ئێمه لای خۆمانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین که وریایانه تر‌و زیره‌کانه مامه‌ڵه له ته‌ک ئه‌م دۆزه‌دا بکه‌ین ئه‌ویش به گرتنه به‌ری ڕێگا و شوێنی ئه‌منی و پاراستنی ڕیزه‌کانی کۆمیته‌که‌مان له ده‌ستی چه‌ند که‌سانێکی نامه‌سئول و نابه‌رپرسیار به‌وه‌ی خۆیان بخزێننه ناو ڕیزه‌که‌ما‌نه‌وه‌و به ناوی کۆمیته‌ی پشتیوانی له لیستی گۆڕان بابه‌ت و نوسین بڵاو بکه‌نه‌وه، و له کاتێکدا به بێ ئاگاداری ئێمه بابه‌ت و نوسین بڵاوبکه‌نه‌وه، (له به‌ر ئه‌وه‌ی ئاگادار کراوینه‌ته‌وه که چه‌ندین که‌س ڕاسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی که به ناوی کۆمیته‌ی پشتیوانی له لیستی گۆڕان نوسین و بڵاوکراوه بڵاوبکه‌نه‌وه‌و له ناو نوسینه‌کانییاندا ته‌شهیو ناوزڕاندن وجنێو قسه‌ی ناشرین بکه‌ن! ئێمه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر باش ئاگادارین که کێ له پشتی ئه‌و بیرۆکه‌یه‌وه‌یه‌و کێ گه‌ره‌کیه‌تی ئه‌و کارانه بکات) هه‌ر بۆیه داواکاری ڕێگه نه‌درێت به‌و مرۆڤه نه‌خۆش و دواکه‌وتوانه کار بکه‌ن و نوسین و ببڵاوکراوه‌کانییان که بۆیان ده‌نوسرێته‌وه بڵاوبکرێته‌وه، جگه له‌و ئیمێلانه‌ی که ئێمه وه‌ک کۆمیته له ڕابردودا نوسینمان بۆیان ڕوانکردوه‌و له ناو ئیمه‌یله‌کاندا له ژێره‌وه ناوی که‌سێک ده‌نوسرێت! هه‌تا ئه‌و ناوه نه‌بو تکا ده‌که‌ین له ده‌زگا ڕاگه‌یاندن وبلاوکراوه‌کان هیچ بابه‌تێک بڵاونه‌که‌نه‌وه که به ناوی کۆمیته‌ی پشتیوانی له لیستی گۆڕانه‌وه بۆیان دێت.
له کۆتایدا ئێمه جارێکی دیکه سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و که‌س و لایه‌ن و گۆڕانخوازانه‌ی کوردی تاراوگه‌نشینی ووڵاتی به‌ریتانیا ده‌که‌ین که له ڕابوردو ئێستادا خه‌مخۆرانه و به‌و په‌ڕی هه‌ستکردن به مه‌نوسلیه‌ته‌وه کاریان کردوه‌و خۆیان ماندو کردوه له‌م پرۆسه‌یه‌دا، و له دڵسۆز‌و په‌رۆشیان دڵنییان له ئاینده‌شدا هه‌مان ئه‌رک و کار‌و چالاکی بخه‌نه سه‌رشانی خۆیان، سوپاس و پێزانینی زۆریان پێشکه‌ش ده‌که‌ین و ئاگاداریان ده‌که‌ینه‌وه که ئێمه‌ش له به‌ر په‌رۆشی و دڵسۆزیمان ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه‌مان نوسیوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕێچکه پیرۆزه‌ی که گرتومانه‌ته به‌ر و ئه‌م ڕێبازه پیرۆزه‌ی که گۆڕان له چوارچێوه‌ی خۆیدا به یه‌کیه‌وه‌ی به‌ستوین تێکنه‌چێت و سه‌رکه‌وتوبین، سه‌رکه‌وتنی ئه‌م پڕۆسیه هه‌ر وه‌ک چۆن به‌ر ڕه‌نج و هاوکاری و خه‌باتی هه‌موولایه‌کمان بوه له ڕابوردودا، له داهاتوشدا ده‌توانین سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بهێنین به یه‌کڕیزی و یه‌کێتی و برایه‌تی و دڵسۆزی هه‌مو لایه‌کمان،
هه‌ر شاد و سه‌رفراز بن، هیوای سه‌رکه‌وتنی هه‌میشه‌یی و کوردستانێکی ئارام و ئازاد بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌خواین ، به ئومێدی سه‌رکه‌وتن و سه‌روه‌ری یاسا له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا،.. 28/07/09
کـــۆمیته‌ی پشتیــــوانی له لیستـــی گــــــۆڕان له بریتانیــــــــا
بـــــــــــه‌شی راگه‌یانـــــــــــدن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست