نامەیەكی كراوە بۆ كومەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان

Sunday, 13/12/2009, 12:00

1494 بینراوە


ئەم كومەلەیە بە ناوەكەی دیارە كە كۆمەڵەیەكە هەموو پێشمەرگاكانی كوردستان لە خۆ دەگرێت هەڵبەت دامەزراندنی هەركۆمەڵەیەك لەم چەشنە بۆ مەبەستێكی دیاریكراو دەبێت ئەویش داكوكی كردنە لە مافی پیشمەرگە دیرینەكان. لە كوردستان ماوەی 14ساڵ هەردوو سەركردایەتی پارتی و یەكێتی شەرێكی خویناویان هەڵكیرساند هوكاری هەرچیەك بێت لێرەدا مەبەستی ئێمە نی یە تەنها ئەوەنەبێ كە بە پیویستی دەزانم ئاماژەی پێ بكەم ئەویش ئەوەیە كە قوربانی وسوتەمەنی ئەو شەرە نەگریسە پێشمەرگە دێرینەكان بوو . دوای هەوڵ و تەقەلایەكی زۆری كومەڵەی پێشمەركە دیرینەكان توانرا تا حەدێ ژیانی پیشمەركەلەو گولە مەرگیە نەجات بدات.هەر پیشمەركەیەكی دانەبراو بری 15 ملیون دیناری بۆ برایەوەو وەكو قەرز. دواجاریش ئەو بریارە پیشمەرگە دابراوەكانی گرتەوە.زیاتر لە 1300 پێشمەركەی دانەبراو بە بێ جێوازی و بە پێ زەنجیرەی هەویەكانیان ئەو برە پارەیان وەرگرتووە,ئیستا بە بریاریكی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی گوردستان بە ئیمزای بەرێز مام جەلال بریار دراوە كە ئەو پیشمەركانەی (دابڕاو بێ یان دانەبڕاو) كە چوونەتە پاڵ لیستی گۆڕان ئەو بڕە پارەیان پێ نادرێت. لێرەدا پرسیارێك ئاراستەی كۆمەلەی پیشمەرگە دێرینەكان دەكەم . ئەكەر بریار بێ هەموو پیشمەركەیەك پاداشت بكرێت ئەوە خۆ پیشمەركە بە كشتی دەگرێتەوە .چونكە ئەو بریارە لە لایەن مام جەلالەوە دەرچووە وەكو فەرماندەیی هیزی پیشمەرگەی كوردستان. وە ئەو پارەیەش كە سەرفكراوە لە بودجەی هەریم لە ئیدارەی سلیمانی سەرفكراوە كە بودجەی هەموو ولاتە. جیاكردنەوەی ئێمەو بێبەشی كردنمان لەو بڕیارە , پێشێلكردنێكی زەقی مافی ئەو پێشمەرگانەیە كە هاوشانی ئەو هەڤالانەی تر خەباتیان كردووە لە شاخدا.وە سوكایەتی كردنە بە میژووی پرسەروەری پێشمەركەی كوردستان. جیاكاری لە نێوان پیشمەرگەدا بە بیانووی جیا جیا, هەوڵدانێكە بۆ دەستەمۆ كردنی ئەو هەلۆ بەرزە فڕانەیە كە هەموو میللەت بە شانازیەوە ناویان دەبات بەلام كۆمەلەی پیشمەرگە دیرینەكان دەیەوێ شاباڵیان ببڕێت و بینخاتە نێو قەفەسی دیلیەتیەوە.ئەگەر ئێوە نوێنەری پیشمەرگەن ئەبێ هەموو پیشمەرگە بە یەك چاو سەیر بكەن وەهەر پاداشتێكیش بە پیشمەرگە بدریت ئەبێ بێ جیوازی بیرو بوچون هەمووی بگرێتەوە , بەلام لێرەدە ئێمە سزا دراوین وەكو ئەوەی پیشمەرگە نەبوبین.لەوانەیە بڵێن كۆمەڵەكەمان تەنها پیشمەرگەی یەكێتی پاداشت كردووە. بەلام بینیمان لە تەلەفزیون خەلاتی ئالتونی دەرەجە یەكتان بەخشیە مسعود بارزانی گوایە پیشمەرگەی كوردستانە!!!

بە هەر حاڵ ئێمە كومەڵەكە بە مەرجعی خۆمانی دەزانین ئەگەر ئەو ئێمە بە ئەندام بزانێت و داكۆكی لە مافەكانمان بكات بەلام ئەكەر گومەڵەكە هی یەكێتی بێت و هەوڵێك بێت بۆ تواندنەوەمان لە بۆتەی یەكێتیدائەوا ئێمە یەكێتی نین .وە خواش لە محمود سوڵتان گەورەترە. جلیل خانەقینی پیشمەرگەی دانەبراو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە