گەر یەكێتی و پارتی لەم هەڵبژاردنە سەربكەون ئەوا دەبێت ئەمجارە رێگەى پێشمەرگایەتی بگرینە بەر

Sunday, 31/05/2009, 12:00

2829 بینراوە


ئەگەر یەكێتی و پارتی لەم هەڵبژاردنەى پەرلەمانی كوردستان 2009 دەرچنەوەو زۆرینەى كورسییەكان ببەنەوە، من گەمانم هەیە و 100% بە ساختە سەركەوتنیان بەدەستهێناوەو ناچار دەبین دوو رێگا بگرینە بەر.
1- ئەگەر حزبێك یان رێكخراوێك یان بزوتنەوەیەكی سیاسی نوێی ئۆپۆزسیۆن (معارەزە) دروست بوو ئەوا بەدڵنیاییەوە دەبێت هەموو ئەوانەى ناڕازین لەم دەسەڵاتە لەگەڵ ئەو حزب و رێكخراوو بزوتنەوە سیاسییە نوێیەدا كار بكەین، بەوەى یان داواى دووبارە هەڵبژاردن بكەینەوە یان بەخۆپیشاندان و رێپێوان و شەقام سوتاندن و ئاگرخستنەوە چالاكی ئەنجام بدەین و چۆك بە دەسەڵات دادەین.
2- یاخود هەموومان ببینە پێشمەرگەى سەردەم و سەنگەرى شاخ لەم دەسەڵاتە بگرین، بیرمان نەچێت ئەگەر دەسەڵات و حكومەت بەشێوازو چالاكی مەدەنییانە نەگۆڕێت یان خۆی نەگۆڕێت و ئامادە نەبێت دادپەروەرو یاساخواز بێت و گوێ لەمیللەت بگرێت، ئەوا ئەم رێگەیەیان گونجاوترین و باشترین رێگەیە، چونكە دەسەڵاتدارانی ئەمڕۆ خاوەنى هەمان سیناریۆو كردەوەى دەسەڵاتدارانی دوێنێی بەعس و سەدامن، و لەژێر پەردەی دیموكراسی و بە ناوی ئەو چەمكەوە هەموو شەرعیەتێكیان بە كارە ناشەرعیی و نایاساییەكانی خۆیان داوە، كەواتە پێشمەرگایەتی لەمڕۆدا كارێكی شەرعییەو دەبێت خەباتی شاخ دەست پێ بكەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە