نامه‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامان و کادرانی ڵێژنه‌ی ناوچه‌ی زانکۆ سه‌ر به‌ لقی دووی پارتی بۆ کاک نه‌شێروان

Friday, 06.12.2009, 12:00

1050 بینراوە


سلاوت لێبێت کاک نه‌شیروان ، ئێمه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ ‌ ئه‌ندامان و کادیرانی لێژنه‌ی ناوچه‌ی زانکۆ سه‌ر به‌لقی دووی پارتی به‌ بروانامه‌ی جیاجیاو پسپۆری و شاره‌زایی بواره‌ جیاجیاکان ، وه‌ له‌ گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆری ده‌رچوانی زانکۆو په‌یمانگاکان و قوتابیانی کۆلیج و په‌یمانگاکان ، ده‌نگمان ده‌خه‌یه‌نه‌ پاڵ ده‌نگت له‌ بانگه‌شه‌ی گۆران بریارمان دا که‌ له‌ هه‌لبژاردن ده‌نگمان به‌ لیستی به‌رێزتان بده‌ین ، لیستی حه‌ق و زه‌روره‌تی ژیان به‌ گۆران هه‌لبژێرین ، ئێمه‌ ئێستا ناتوانین به‌ ئاشکرا هه‌لویستمان رابگه‌یه‌نین چونکه‌ نامانه‌ویت نانبرا بکرێین خۆمان و خێزانه‌کانمانن هه‌روه‌ک کادیره‌کانی لیستی گۆران به‌لام دڵنیابه‌ که‌ هه موومان له‌گه‌لتاین ، گه‌نده‌لی و دزی دواکه‌وتوویی له‌ خوێندنی بالا وای له‌ ئێمه‌کرد که‌ هه‌لبژاردنی لیستی گۆران و ده‌نگدان به‌ به‌رێزتان به‌ رێگه‌ی چاره‌سه‌رو ته‌ندروست بزانین ، هه‌ر هه‌موو خه‌لکی کوردستان له‌ قوتابیان و مامۆستایان له‌م وه‌زعه‌ بێزارن و هه‌موومان ده‌زانین که‌ خوێندنی بالا ته‌سلیمی مه‌زاجی شه‌خسی که‌سێکی نه‌شیاو کراوه‌ که‌ ئه‌ویش(((ئدریس هادیه‌)) وه‌ ئه‌م دووحیزبه‌ به‌تایبه‌تی پارتی به‌رپرسیاریه‌تی مێژووی له‌سه‌ره‌ چونکه‌ ئدریس هادی به‌رپرسێکی حیزبی پارتیه‌ ، هه‌ر پارتیش باجی ئه‌م هه‌له‌ی خۆی له‌ هه‌لبژاردنه‌کان ده‌داته‌وه‌ ، جه‌ندین راگرو کۆنه‌ به‌عسیان دامازراندوه‌و پۆستی بالایان له‌و وه‌زاره‌ته‌ پێدراوه‌ هه‌ر ئه‌وان ده‌نگیان پێده‌ده‌ن دڵنیابه‌ فه‌شه‌ل و هه‌ره‌سهێنان چاره‌نوسیانه‌ ..


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر