ناوەندى چیاى ئیواران زمانی کوردی ناخوینن.

Tuesday, 25/01/2011, 12:00

1353 بینراوە


لە ناوەندى زانست و پەروەردەى ناوەندى چیاى ئیواران لە سلێمانى رۆژى 19 / 1 / 2011 لە كاتى ووتنەوەى وانەى كۆتایى پۆلى 9 ى ا لە لایەن مامۆستایەكى دڵ ناسكى وانەى كوردى بە ناوى (پەرژین) لەبەر تەنها پێكەنینى یەك خوێندكار وانەكە ناووترێتەوەو بە توندى سەرزەنشتى هەموو خویندكارەكانى پۆلەكە دەكرێت .

بە داخەوە مامۆستاكان لە برى پەروەردەو راست كردنەوەى هەلەى خویندكارەكان سزاى زانستىیان دەدەن و بە هۆى تەنها كەسێكەوە هەموو پۆلەكە لە زانیارى بێ بەش دەكەن .

لەو رۆژەدا بەهەر هۆیەك بێت خویندكارێك هەڵەیەكى كرد كە پێكەنى خۆ لەوانەیە لە ناخیدا بابەتێك ووروژابێت و لەو كاتەدا بەبێ مەبەست پێكەنینى هاتبێت بەڵام مامۆستاى بەرێز ئەبوایە لیكۆلینەوەیەكى سادەى بكردایەو لە هۆكارەكەى تێبگەیشتایە و بە پێ ى ئەوە بریارى خۆى بدایە نەك كوێرانە هەموو پۆلەكە سزا بدات .

بەرێزان هەر بەوەشەوە نەوەستاوە كە وانەكەى نەووتەوە بەڵكو بەرێوەبەرو جێگر و توێژەرى كۆمەڵایەتى هێنایە ناو پۆلەكەو لە برى ئامۆژگارىو راست كردنەوەى هەڵەكە یەكسەر مامۆستا ئەحمەدى بەرێوەبەر دەستى كرد بە ووتەى ناشیرین و هیندە بێ مستەوا بوو هەموان وایان دەزانى لە ژێر پردەكەى ناوبازار مریشك دەفرۆشن .

بە داخەوە ئەگەر خویندكاران لەم مامۆستا بەرێزەوە تەربیەت وەر بگرن بێ گومان شەقاوەو شەلاتى دەر دەچن .

ئەگەر لەم مامۆستا بەرێزەوە زانیارى وەر بگرن هەزار خۆزگە بە نەخۆێندەوارێكى عاقل .

ئازیزان ئیستا وانەى كوردى لەو قوتابخانەیە راگیراوە و بە ئارەزووى بەرێوەبەر هەموو خویندكاران لەو وانەیە مەحروم بوون بێ ئەوەى تۆزێك ویژدانى بجوڵێت بۆ ئەوانەى كە بێ تاوانن .

ئەگەر راست ئەكات با محاسەبەى ئەو خوێنكارە بكات كە ئەوان لێ ى بێتاقەت بوون و بە هۆیەوە ئەو كارە نایاسایى و ناشایستەیان كردووە بەڵام پێ ى ناوێرن چونكە (........) و داخەكەى بەوانى تر دەرێژێت .

وە داواش لە كاك ئەحمەدى مدیر ئەكەین با سیماى مامۆستا و خویندەوار وەر بگرێت و بە عەقڵى مناڵى تعامل لەگەڵ خویندكاران نەكات  .

وە بە كاكە لەتیف حسینیش ئەڵێین خۆ تۆ نووسەریت جگە لەوەى توێژەریت  هاوکارمان به‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە