پارتى نە حزبێكى قانونى بووە و نە حزبێكى عەشایریش.....

Saturday, 30/04/2011, 12:00

1762 بینراوە





ئێمە كە دەلێین پارتى حزبێكى قانونى نەبووە ماناى وایە بنەمالەى بارزانى چەندین پێشێلكارى یاساو قانونییان كردووە بگرە هەر لە نەوەستانیان لە ترافیك لایتى مرور تا دەگاتە دزینى سەروەت و سامانى میللەت بە شێوەیەكى هەرەمەكى هەروەها لە لایەن بنەمالەى بارزانییەوە دەستییان گرتووە بەسەر ئابوورى كوردستان و داهاتەكەى واتە دەستگرتن بەسەر فرۆكەخانەى هەولێر و بردنى نەوت بە قاچاغ و گومرگەكانى ئیبراهیم خەلیل و حاجى ئۆمەران و كۆمپانیا زەبەلاحەكانى ئاوەدان كردنەوە و اتێالات مە لهە كانى وە كو تاربنێت و ڤالانتاین و (كۆرەك تیلیكوم) وە هەروەها دەستگرتن بەسەر دەزگاكانى ئەمن و ئاسایش و پێشمەرگە بەكارهێنانیان بۆ مەرامى خۆیان ئەمانە مشتێك لە خەرمانێكە كە بنەمالەى بارزانى ئەم هەموو پێشێلكارییانەیان كردووە دەرهەق بە میللەتى كورد بە نایاسایی.
ئەگەر باسى ئەوەش بكەین كە پارتى وەكو حزبێكى عەشایریش نەبووە ئەمەشییان هەر راستە , چونكە هەموو عەشیرەتەكان یاساو رێساو كلتور و نەریتى تایبەت بە خۆیان هەیە , هەموو ئەم عەشیرەتانەش لە چەند تیرەیەك پێك هاتوون, لێرەدا دەمەوێ ئاماژە تەنها بە سێ تیرە بدەین ئەویش (اغا و شێخ و كرمانج) ئەم سێ تیرەیەش اخلاقى بەرز و بەهاى بەرز و رێزى تایبەت بە خۆیان هەیە, لێرەدا دەمەوێت بلێم بنەمالەى بارزانى دەستیان لە كاروبارى ئەم عەشیرەتانە وەردایە, ئەیانەوێ هەموو ئەم عەشیرەتانە ملكەچى خۆیان بكەن, سەریان بۆخۆیان شۆر بكەن بەلام هەندێك تیرە لەناو ئەم عەشیرەتانە نەیان ویستووە بچنە ژێر بارى بنەمالەى بارزانییەوە , ملكەچى بنەمالەى بارزانى ببن.
ئەم تیرانەى كە نەیان ویستووە بچنە ژێر بارى بنەمالەوە زۆرتریان لە ئاغا و شێخەكانن, چونكە ئاغاكان و شێخەكان خۆیان بە گەورەتر زانیوە لە بنەمالەى بارزانى.
بنەمالەى بارزانى هەستاون بە دروستكردنى دوبەرەكى و پشێو نانەوە لە ناو ئەم عەشیرەتانە , بنەمالە چەند تیرەیەكیان بۆخۆیان راكێشاون بە هەر شێوەیەك بێت جا لە رێگەى ترسەوە بێت یاخود لە رێگەى پێدانى سەروەت و سامان بێت بۆ ئەوەى دژایەتى بنەمالەى بارزانییان كردووە بریتین لە عەشیرەتى (زێبارى و مزوورى و شێروانى و دۆلەمەرى و برادۆستى و هەركى و گۆران و زرارى و سورچى و عەشیرەتەكانى بالەكایەتى و عەشیرەتەكانى دەشتى هەولێر و هتد....) ئەو عەشیرەتانەى كە ناومان هێناون بنەمالەى بارزانى بە توندترین شێوە لە رێگەى دەسەلاتەوە بێت یاخود لە ناو عەشیرەتەكان چەند سەگێكیان دروست كردووە بۆ ئەوەى ئاغاكان و شێخەكان بكوژن و لەناویان ببەن ئەوانەى دژى بنەمالەن, ئەمانە چەندین نمونەن كە بنەمالەى بارزانى كوشتویەتى چ بە خۆیان بن یان لەرێگەى سەگەكانیانەوە هەستاون بە كوشتنى چەند كەسێك لە بنەمالەى(ئەرشەد زێبارى و قادر بەگى برادۆستى و حسێن ئاغاى سورچى و عاێم ئاغاى گۆران وفاخر محمد اغاى مێرگەسۆر و زێدان ئاغاى زرارى و اسعد شێتنەو سوكاییەتى پێكردنى چەندین بنەمالەى تیر وەكو (گۆران و گەردى و عەشیرەتەكانى بالەكایەتى و دەشتى هەولێر) ئەمانە چەندین كەسایەتى ناودارى ئەم كوردستانەن كە بنەمالە كوشتوویانە.
ئەلێرەوە لەم مینبەرەدا دەمانەوێت بە بنەمالەى بارزانى رابگەینین, كە ئێمە وەكو ئەم هەموو عەشیرەتانە بە هیچ شێوەیەك بۆ یەك چركەش لە تەمەنمان لە بیرمان نەكردووە ئەم زولمە گەورەى كە بنەمالەى مەلا مستەفاى بارزانى بە كەس و كارى ئێمەیان كردووە, قسەیەكى عەرەبى هەیە كە دەلێت(یوم لك و یوم علیك) واتە ئەمرۆ رۆژى ئێوەیە رۆژى ئێمەش دێت لە خوێنى (بنەمالەى ئەرشەد زێبارى و حسین ئاغاى سورچى و قادر بەگى برادۆستى و زێدان ئاغاى زرارى و فاخیرمحمد ئاغاى مێرگەسۆرى و بنەمالەى عاێم ئاغاى گۆران و بنەمالەى ئەسعد شێتنە و چەندین بنەمالەى تر...) خۆش نابین . لە كۆتاییدا دەلێم كەسێك لە ئێوە گەورەترە ملكەچى بۆ بكەین تەنها خودایە چونكە دەزانین خودا لە هەموو مەلیك و تاغوتێكى ئەم سەردەمە گەورەترە چونكە چەندین تاغوت و مەلعونى ئەم سەردەمەى بە دەستى هاولاتییان لەناوبردوون وەكو (ێدام حسین و زین العبدون و حسنى مبارك و چەندین تاغوتى تریش وەكو بنەمالەى بارزانى وا بەرێوەن خەلك لەناویان دەبەن.
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە