ئەفسەرەكەى ئاسایش و مامۆستاكەى زانكۆ تەزویرچى دەرچوو

Friday, 08/01/2010, 12:00

875 بینراوە


بۆ بەڕێز سەرۆكى حكومەتى هەرێم

بۆ بەڕێز جێگرى سەرۆكى پەرلەمان

بۆ بەڕێز لێپرسراوى مەكتەبى رێكخستنى ى ن ك

بۆ بەڕێز سەرۆكى زانكۆى سلێمانى

بۆ بەڕێز راگرایەتى كۆلێژى زانستە مرۆڤایەتیەكان_ بەشى راگەیاندن

بۆ بەڕێز رۆشنبیران و رۆژنامەنوسان



- وێنەیەك بۆ بەڕێز حاكم قادر لە ئاسایشى گشتى

- وێنەیەك بۆ كۆمیتەى هەولێرییەكان و هەموو هەولێرییە بەڕێزەكان



ئەگەر زۆرێك لە هاوڵاتیانى ئەم ووڵاتە باس لە گەندەڵى و هەبونى بێ باكى و خزمەتكردنى خەڵك لەلایەن حكومەتەوە بكەن ئەوا كارێكى ناڕەوا دەكەن، بەڵام هەندێ كار هەیە و كراوە كە جێگەى تێڕامان و لێ وردبونەوەیە و دەكرێ لەلایەن حكومەت و لایەنە بەرپرسەكانەوە لێپرسینەوە و بەدواداچونى بۆ بكرێت، خۆ نابێت ئەوانەى بە ئارەزووى خۆیان لە داهات و دەستكەوتەكانى ئەم ووڵاتە دەخۆن و لەسەر خوێن و هیلاكبونى كەسانى تر بخۆن و فیز و كەشخەیى لێبدەن و ئەوەى هەیانە پێمانى بفرۆشنەوە و بڵێن كە ئێمە هەین و لە ئێوە باشتر و ئاقڵ و زیرەكترین ئەوا دەبێت لێپرسینەوە بكرێت و بڵێن ئەمەتان لە كوێ بوو؟ چۆن دەستتانكەوت یان چۆن بەدەستتان هێنا؟ ئایا ئەوەى هەتانە حەق و مافى خۆتانە؟؟؟؟

ئێمە كۆمەڵێك خوێندكارى زانكۆین، ئەوەى دەیزانین و دەیبینین كەم كەس دەیزانێ و بەڕێزانى حكومەتەكەى دكتۆر بەرهەم و مامۆستایانى زانكۆى سلێمانى و رۆشنبیران و روناكبیرانى كورد نایزانن، بۆیە ئەم راستییانەش دەخەینە ڕوو بۆ ئەوەى بەدواداچونى بۆ بكرێت و ڕاستییەكان ئاشكرا بكرێت، دەنا ئێمە رێگاى دیكە دەگرینە بەر و لەو ناهەقییە خۆش نابین.

ئەوەى هەیە و دەمانەوێت بیڵێین و ئێوەش بیزانن مامۆستایەكە لە كۆلێژەكەمان بە ناوى(ئەمیر نامیق عەبدوڵا مەخمورى)كە زۆر خۆى بە زاناو زیرەك دەزانێت بەڵام لەڕاستیدا وانییە و هیچ زانست و زانیارییەكى پێنییە، بۆ؟؟؟ لەبەر ئەوەى ئەو بەناو مامۆستایە بڕوانامەى ئامادەیى نییە و بە شێوەى تەزویر هاتۆتە زانكۆ و كاتى خۆى كە لە زانكۆى سلێمانى وەرگیراوە بە بڕوانامەى تەزویرەوە وەرگیراوە و زانكۆش بەمەى نەزانیوە، چونكە ئەو كات كە وەرگیراوە بە پشتیوانى حزب و كاك ئەرسەلان بایز وەرگیراوە و كار ئاسانى تەواوى بۆ كراوە كە مامۆستا ئەمیر پیاوى ئەوە، ئەم بەڕێزە ئەوەى پێى بوترێت زیرەكى و شارەزایى لە راگەیاندندا نییەتى، ئێستاش كە مامۆستایە ناتوانێت بابەتێك بۆ رۆژنامە بنوسێت ئەگەر سەیرى رۆژنامەكان نەكات و ئەم دێڕ و ئەو دێڕ لە بابەتى دیكەوە وەرنەگرێت ناتوانێت بابەتەكەى تەواو بكات.

ئەم برادەرە كاتێك زانكۆى تەواو كرد بە فرسەتى زانى خێرا دەستى كرد بە خوێندنى ماستەر، ئەمەشى لە زیرەكى و بە توانایى خۆى نەبوو، بەڵكو بەهۆى چەند مامۆستایەكى زانكۆ بوو كە هەموویان عەرەب بون و لەترسى ئەوەى كە ئەو كاتە مامۆستا(ئەمیر نامیق) لە ئاسایش دەوامى دەكرد و دیارە ئەوانیش لێى دەترسان و وایان دەزانى بەبێ ئەو هیچیان بۆ ناكرێت لە شارەكەدا، دیارە ئەو ئاسایش و ئەمانیش عەرەب شتێك هەر هەبوو، ئەوەش دەزانین لاى چەند كەسێك وتبوى مامۆستا عەرەبەكان لێم دەترسن و بۆشى هەموویانم وەرگرتووە ناوێرن كێشە بۆ ماستەرەكەم دروست بكەن، هەر ئەوەش بوو بەبێ كێشە ماستەرەكەى وەرگرت، لە كاتێكدا كەسى تر هەبوو كە زۆر لەو باشتر بوو وە ماستەرەكە و ئەدائى گفتوگۆكەشى زۆر باشتر بوو بەڵام ئەو بە پلەیەكى نزم و مامۆستا(ئەمیر) یش بە پلەى نایاب وەرگیرا، كە ئەمەشیان غەدرێكى زۆر گەورە بوو، كێشەیەكى ترى ئەم مامۆستایە ئەوەیە كە رق لە خوێندكارەكان هەڵدەگرێت و زیاتر گرنگى بە خوێندكارە كچەكان ئەدات و لێیان نزیك دەبێتەوە!!!! بەڵام كێشە بۆ خوێندكارە كوڕەكان دروست دەكات و رقى لێیانە، هەروەها قسە و ناوو ناتۆرە دەخاتە دواى مامۆستا و خوێندكارەكان و تۆمەتى زۆر ناشیرین و نەشیاویان بۆ دروست دەكات، كە ئەمە لە رەوشتى مامۆستاى زانكۆ ناوەشێتەوە. بەڵام ئەم كەسە چونكە خۆى كەم ڕەوشتە، شتێكى ئاساییە، كاتى خۆیشى كە خوێندكار بوو لە زانكۆ، لەكاتى سەفرەیاندا بۆ دهۆك چووبوە ژورى یەكێك لە خوێندكارە كچەكان و كچێكى ترى ئەو ژوورە كە ژنى بەرپرسێك بوو بوە كێشە و دەمەقاڵێ لەگەڵیدا و كار گەیشتبووە ئەوەى كە خەریك بوو لیژنەى لەسەر بگیرێت، بەڵام بەهەوڵى مامۆستاكانى نەیانهێشتبو زیاتر حەیا و شەرەفى بچێت.

لە كاتى تاقیكردنەوەكاندا بۆ وەرگرتنى لەماستەر، هەموو تاقیكردنەوەكانى بە واسیتە و قۆپیە بەڕٍێكرد، چونكە ئەو كەسە هیچ لە زمانى ئینگلیزى و بەرنامەكانى كۆمپیوتەر نازانێت ، ئێسٍتاش وەرن بزانن ئەتوانێت چوار دێڕ بە ئینگلیزى قسە بكات یان لاپەڕەیەك لە كۆمپیوتەر تایپ بكات.

ئێمە وەكو ئەو كۆمەڵە خوێندكارە داوا دەكەین ئیجرائات و بەدواداچون بكرێت ئەگەر نا ئێمە ناچینەوە ئەو كۆلێژە و ناچینە وانەكانى ئەو بەڕێزە!!!!!! بۆیە ناوى خۆشمان نانوسین چونكە ئەو كەسە دژایەتیمان دەكات و كێشە دروست دەكات و دورنیە لە وانەكانیدا بە دەرنەچوو لەقەڵممان بدات. بەڵام نابێت لێپرسینەوەى دوا بخرێت و ئێمەش ئامادەین لە كاتى لێپرسینەوەیدا راستییەكان بخەینە بەردەست كەسانى لێپرسراو. هەروەها خەڵكیش هەیە كە لەسەردەمى منداڵى و لەكاتى خوێندكاریدا لە ناوچەكەى خۆیان كە(مەخمور) بووە بەیەكەوە بون دڵنیایە لەوەى كە شەشى ئامادەیى تەواو نەكردووە و ئەویش دەڵێت كە شەهادەكەى تەزویرە.

لەكاتى خۆیشیدا لە زانكۆ چەند كەسێك لە زانكۆ بڕوانامەكانیان ئاشكرا بوو كە تەزویرە بەڵام ئەم برادەرە بەهۆى ئەوەى دەستى ئەرۆیشت و لە ئاسایش بوو كەس نەیوێرا ئاشكراى بكات.

ئەوەى ناخۆشە و ئێمە خەفەتى لێدەخۆین ئەوەیە كەسێك وانەمان پێبڵێتەوە و هەر ئەو كەسەش سوكایەتیمان پێدەكات كە هیچ شەهادەیەكى نییە و شەهادەكەى تەزویرە.

دەبێت ئەوەش بلێین كاتێك ئەمیر نامیق زانكۆى تەواو كرد و خوێندكار بوو لە ئاسایش دەوامى دەكرد و چوار ساڵى زانكۆ و دوو ساڵى ماستەرەكەى لەسەر ئاسایش تەواو كرد، بەڵام زۆر جار و لاى زۆر كەس و بەتایبەت خوێندكارەكان وتبوى گوناحە ئاسایش كەسى بە مستەوا و زیرەكى وەك منى تیابێت، من لە ئاسایش دەفەوتێم و ون دەبم، كەسێكى رۆشنبیرى وەك من بۆ زانكۆ باشە نەك بۆ شوێنیچكى وەك ئاسایش، لەكاتێكدا ئەگەر ئاسایش نەبوایە و ئاسایش رێیان نەدایە ئەوا زانكۆكەى بۆ تەواو نەدەكرا.....نمەك حەرام.......

بەهیواین جەنابى سەرۆكى حكومەت و سەرۆكى زانكۆى سلێمانى و لێپرسراوى مەكتەبى رێكخستن لێپرسینەوە بكەن لەم بابەتە، ئەوەش دەبێت بزانن كە ئەم برادەرە لێپرسراوى كۆمیتەى هەولێرییەكانە لە سلێمانى.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە