گەنجان ولاوانى كۆیە سەرنج بدەن

Tuesday, 16/06/2009, 12:00

5608 بینراوە


مرۆڤ هەر لەسەرەتاى ژیانیدا بەمنداڵى دێتەدنیا كەبریتیە لەخوڵقاوێكى پاك وبێگەرد كەنەچاكە نەخراپە لێك جیا ناكاتەوە پاش ئەوەى مێشكى ئاوێتەى ڕۆژگارى ژیان دەبێت چ تاڵ چ شیرینى ژیان دەبێتە خاوەن عەقڵ و پاشان كەدەگاتە تەمەنێك كەپێى دەڵێن گەنج بەتەواوى ئامادەو چالاكە بۆ رووبەروو بونەوەى هەموو گرفت وپێشهاتەكانى ژیان و دەرباز بوون لە هەورازى سەختى ژیان. زانیارى وزانست بەهەموو بوارەكانى گەنج دەتوانێ ببێت بەپێشەنگ وچارەسەر سازى گشت ئەو كۆسپانەى كەدێتە رێگاى . بۆ ئایندەى دەسەڵاتى میللەتەكەمان پێویستە گەنج ببێ بە رێبەرو ئەندازیارى زانست وزانیارى و بەرێوەبردنى حكومەت . ئێمە چەندین گەنجمان هەیە كەچەندین بەهرەو توانایان هەیە كە ناتوانرێ سوودیان لێ ببینرێ بەڵام تائێستا رۆحى خۆبەگەورەزان وخۆبەزل نیشاندان بنەبڕنەبووە لەناو كۆمەڵگاكەمان كاتێ كەگەنجێك رایەك دەردەبرێ گەورەكان دەڵێن ووس تۆ هێشتا مناڵى جارێ ماوتە لەشتەكان شارەزابى تافڵان وفڵان قسەبكەن تۆ قسە مەكە !هەربۆیە دەبینین ئەوگەنجە لەناخەوە هەست بە خاڵێك لەخاڵەكانى بێ توانایى دەكات و بەخۆیدا دەشكێتەوەو تەریق دەبێتەوە جارێكى تر لەوانەیە سەرنج وتێبینیەكانى دەرنەبرێ . بەڵام ئەوەى پێویستە لە هەموو دەسەڵاتەكان كەبایەخ بەگەنج بدەن و بیرو بۆچونەكانى بەهەند وەربگرن وحساب بۆ بیرو راجوانەكانیان بكەن ، بایەخ نەدان بەگەنج لەدەسەڵاتدا بریتیە لە دكتاتۆریەت و بزركردنى ئایندەو پێشكەوتنى هەر میللەتێك . راستە دەبێ گەنج خاوەن گشت تاقیكردنەوەیەك بێ بەجۆرێ خاوەن بیرێكى مۆدێرن بێ وبتوانى كێشەو كرفتەكان چارەسەر بكات ئەمەش بەهەماهەنگى یەكترى دەبێت هەروەها دەبێت نەخشەسازى پلان و بەرژەوەندى میللەتەكەى لەبەرچاوبێ . ئێمە لەپەرلەماندا گەنجێك بەدى ناكەین كە بوونى هەبێ و باس لە ژیانى گەنج بكات لەچەندین دامو دەزگاى حكومیش بەرێژەیەكى زۆر كارمەندو فەرمانبەرمان هەیە كەتەمەنیان گەورەیەو تائێستا لەپۆستەكەى ماوەتەوە یەكێكى تر نەهاتۆتە شوێنى . بۆهەڵبژاردنى ئایندەى گەلەكەمان ئێمە پێویستمان بەگەنجان هەیە شوێنى گەورەكان بگرنەوە و بێنە مەیدان بۆ گرتنە دەستى دەسەڵاتى ئایندەى میللەتەكەمان گەنج بریتیە لەداهێنان بریتیە لەپێشكەوتن . پێویستە لیسى گۆران زیاتر بایەخ بدا بەگەنجەكان چونكە دروشمى گۆڕانى كردۆتە ئامانج نمونە لەشارى كۆیە كاندیدى لیستى گۆڕان گەنج نیە ! پێویست بوو گەنجێك لەگەنجانى شارەكە كاندیدو نوێنەرى لیستى گۆڕان بوایە چونكە كۆمەڵێك گەنجمان هەیە كە گلەیى وگازاندەى ئەوە دەكەن كە گەنج فەرامۆش كراوە لەنوێنەرایەتیدا نەك تەنها ئەوە بگرە كێشەشى بۆ دروست كردوون من ناهەقیان ناگرم كە گلەیى بكەن گلەیى ورەخنەكانیان زۆر بەجێیەو لەشوێنى خۆیەتى بەڵام هەق نیە سڵ كەنەوە لە لە داواكارى مافەكانیان ئەوان نابێت لەبەر ئەوەى كەكاندیدى گەنج نیە دەست بەردارى لیستەكەیان بن یاخود ئایندەیان بەشێوەیەكى تر ببینن چونكە ئەگەر نوێنەرەكەشیان گەنج نەبێ ئێمە لەكۆیە چەندین گەنجمان هەیە كەدەتوانن بیكەن بەنوێنەرى خۆتان وپەیوەندیان پێوەبكەن بۆنمونە بەڕێز دارا غەفورى یەكێكە لەو گەنجانەى كەهاتۆتەوە كوردستان كەخاوەن بیرێكى ئەوروپیەو كاربۆ هاتنەدى ئاواتەكانتان دەكات بەرێزیان نوێنەرى كۆمپانیاى ووشەیەوتائێستا كێشەو گرفتى چەندین گەنجى چارەسەر كردوەو لەهەوڵى بەدیهاتنى سەرجەم خولیاو ئاواتى گەنجانە جگەلەو سامان محمدعبداللە كەیەكێكە لەوگەنجانەى كە هەوڵ و كۆششى زۆرى بۆسەركەوتن ودەركەوتنى گەنج كردوەو بەردەوامیشە لەبەرەو پێش چوونى زیاتر .گەنجان ولاوانى شارى كۆیە ئازادن لە بیرو بۆچونەكانیان جگەلەو گەنجە گەنجى تریشمان زۆرن كە هاوخەمى گەنجانن و یەك ئامانجیان هەیە لەرووى دەركەوتنى گەنج لە كوردستاندا هەموو هەنگاوێك پێویستى بە بەرنامە هەیە هەموو بەرنامەیەكیش پێویستى بە راو بۆچوونى گەنجان هەیە گەنج و دەسەڵات لەئایندەیا ئاسودەیى وخۆشگوزەرانى دەگێرنەوە بۆ گەنجەكانمان پێویستە گەنجەكانمان هەوڵ بدەن بۆ بەدیهاتنى خولیاو ئاواتەكانیان ولەبەرهیچ كەسێك سڵ نەكەنەوەو بەردەوام بن لە خەبات كردن بۆ گەیشتن بەئامانجەكانیان لیستى گۆران باوەرى تەواوى بەبیرى گەنج هەیەو یەكێك لە ئامانجەكانى ئەوەیە كەگەنجى كورد ببێتە خاوەن مافەكانى وەك گشت گەنجان ولاوانى جیهان ئێوەش لەئایندەیا بەكردەوە دەبینن كە چى بۆ گەنج كراوەو دەكرێ بەرەو هاتنەدى ئاواتەكانتان و ئامانجەكانى گەنج ولاوان بژى گەنج ولاو بژى بیرى نوێ .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە