بەرپرسیاریەتى لەنێوان سەركردە كۆریەكان و به‌ناو سەركردایەتى كوردیدا

Thursday, 28/05/2009, 12:00

3453 بینراوە


بەپێى چەند زانیاریەك لە ئاژانسەكانى دونیاى هەواڵ و بە دوا داچوندا دەمانخاتە نێو بۆ چونەكانى ویژدان و دەسەڵاتەوە و چونە ناو رابەرایەتى كردنى وولات و پرۆژە عەقلانى و ئەو پرۆژانەى كە عەقڵ تیایدا ئامادەنابێت و دەبێتە هۆى خۆ لە دەستدان و تیا چونى مرۆڤەكان جا لەچ ئاستێكدا بن یان چ پلە و پایە كیان هەبێت, لێرەوە دەمەوێت راستەو خۆ باسى باش بەكارنەهێنانى دەسەڵات و دزى كردنى سەركردەیەكى كۆرى بكەین كە لەكاتى دەسەڵاتیدا لەئاستى مەسولیەتدا نەبووە و نەپێكانى ئامانجەكانى بەرێوەبردن لە بەكار هێنانیدا كە بۆ تەنها جارێك خزیوەتە ناو سەردابەكانى دزى و هەست نەكردن بەرابەرى و سەروەرى و وون بونى بەها مرۆ ڤایەتى یەكەیى و گوێ نەدان بەیاسا و داب و نەریتە كۆ مەڵایەتى و كلتورى و هەموو فەرهەنگە باو و پیرۆزەكانى دونیاى ئێستاى مۆدێرنەوەكە هەستاوە بە وەرگرتنى برێك پارە لە بازرگانێك و دزینى بەبێ ئاگاداربونى رەقابەو مالیەى ئەو ووڵاتە تەنانەت وێراى كە راستەوخۆ لەمیزانیەى دەوڵەتیشى نەبردووە كەچى زۆر بەئاشكرا خۆى بەدز و گەندەڵ دەناسێنێت و دەڵێت من دزیم كردووە و شایەنى ژیان نیم لێرەوە رامانە.. لەم بەسەر هاتە لەم خۆ خستنە بەر دادگاى مەرگە لەم پیرۆزبونە سەرۆكێك كە هەوڵى خۆ كوشتنى بڵاو دەبێتەوە لەووڵاتى یاباندا نەك لەكۆریادا چونكە خۆى بەشایستەى ئەوەش نەزانیوە تەنانەت لەكۆریادا خۆى بكوژێت لەبەر هەستكردن شەرمەزاریەكى زۆر دەنوسێت تكایە لاشەكەم بسوتێنن و خۆڵە مێشەكەى بكەنە دەریاوە باپیسى من نەچێتە وە بۆ ووڵاتى كۆریاو نەبێتە هۆى دانانى گەراى پیسى وگەندەڵى .... بەڵام بەداخەوە سەرۆك بەناشرینى چویتە سەر شاخ بۆچونە ناوكەژاوەى مەرگەوە بەڵام چۆن مەرگێك پربوو لەپەشیمانى و داواى لێبوردن لەتاكى كۆرى بەتایبەتى و هەموو جیهان بەگشتى بەڵام ئافەرین سەرۆك بۆپەیامەكەت پەیامێكى راستگۆیانەت كردە لێبوردن كەمەرگى خۆت بوو كەمرۆڤ بونى پێوە دیار بوو توانیت شتێك لەدواى خۆت بەجێ بهێڵیت كەویژدانى خەڵك و دەسەڵات و هەموو سەرۆكایەتیەكان بهەژێنێت.. دەك روى ئێوەش رەش بێت روزەردەكان دزو جەردەكانى دەسەڵاتى كوردى چیتان نەكرد خۆ یەك بەدەى ئێوەى نەدزیبوو مەرگى كردە هاورێ ى هەمیشەیى خۆى و مێژویەكى برماناى بەجێ هێشت .

عیفریتەكانى كوردستان ئاگاتان لەم مەرگەساتە نى یەو نابیستن و ناتانگرێو تاكەى رووە زەردەكانتان دادەپۆشن . تكایە رووە دەمامكیەكانتان داماڵن و خۆتان پاك بكەنەوە , قەرزارى رۆژى دنیاو كۆتایى هەموو تاكێكى كوردى بن و دامێن گرى ویژدانتان بن بەسە بائەم سەرۆكەكۆرى یەنمونەى زیندوو بێت و وێردى سەر زمانى هەموتانبێت , خۆزگە لاشەى ئەو زاتە بەكوردستاندا رەت بایە تاگشتمان گوڵ بارانمان بكردایە نەك بۆ ئەوەى دزبووە و لەئاستى بەرپرسیارەتى دا نەبووە بەڵكو لەبەر ئەوەى پەى بەراستیەكان بردووە و هەستى كردووە دەبوایە بەرویەكى پر مەسئولیانەدا كارى لەم كایەدا بكردایە بۆیە بریارى خۆكوشتنى داوە ئێمەش چاوەرێ ى دەست لەكار كێشانەوەى جەنابى دزو جەردەتانین تاخەڵك ئاسودەبێت چیتر مافى نەخورێت ئەگەر نا چاوەروانى ئەوە بن هەر ڕۆژێك دادێت كەلاشەى بۆگەنى ئێوەش بسوتێنرێت تاكوردستان پاك بێتەوە لەئێوەى نامەسئول و دز و گەندەڵ. .

Awat.chwarbakhy@yahoo .com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە