ده‌وله‌تی کوردی که‌ مه‌سعود بارزانی هه‌ولی بۆ ده‌دات ، چیه‌؟

Wednesday, 28/12/2011, 12:00

1402 بینراوە






دیاره‌ ئاواتی هه‌ر کوردیکه‌ که‌ رۆژێک له‌ ڕۆژان کوردستان ببێته‌ ده‌وله‌تێکی سه‌ربه‌خۆ. به‌لام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و ده‌وله‌ته‌ کوردی یه‌ی مه‌سعودی کوڕی مه‌لا مسته‌فای بارزانی قسه‌ی لێوه‌ ده‌کات له‌ قسه‌که‌ی جه‌لالی تاله‌بانی که‌ ده‌لێت کوردستان خه‌ونی شاعیرانه‌یه‌ جیاوازی یه‌کی چه‌ندانی نیه‌.
ئیدی ئه‌و رۆژه‌ بوری و نه‌ما بۆ مه‌سعود بارزانی و جه‌لالی تاله‌بانی کورد به‌و مه‌ته‌له‌ چه‌واشه‌ بکه‌ن و له‌ په‌نایدا سه‌رمایه‌ کۆبکه‌نه‌وه وبازرگانێمان پێبکه‌ن‌.
پارتی هه‌ر له‌سه‌رده‌می بله‌ی ئه‌حه‌ ڕه‌ش که‌ سه‌رکردایه‌تی ده‌کرد و مه‌لا مسته‌فای گه‌ڕانده‌وه‌ ناو ئه‌و حیزبه‌ ، ئومێدی رزگار بوونی کوردستانیشی کرده‌ بن گل.
دوایی که‌ جه‌لالی تاله‌بانی یه‌کیتی نیشتمانی دروست کرد له‌سه‌ر هه‌مان بیر و باوه‌ڕی پارتی دامه‌زرا. واته‌ له‌ناوبردنی گه‌نجانی خوێنگه‌رمی نیشتمانبه‌ره‌ست ، خیانه‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌و نیشتمان و بوون به‌ دارده‌ستی دوژمنانی کوردستان، له‌ پیناو گیرفان ئاخنین و هه‌ژمونی به‌سه‌ر خه‌باتی ئازادیخوازی گه‌لی کورد.
میژووی په‌نجا ساله‌ی کوردستان ئه‌و ڕاستی یه‌ ده‌سه‌لمێنێت که‌ تۆڕی جالجالۆکه‌ی بنه‌ماله‌ی تاله‌بانی و بارزانی به‌سه‌ر گشت کوردستاندا ئاسه‌واری شۆمی هه‌بووه‌. ته‌نیا بۆ چرکه‌یه‌کیش ئه‌و دوو حیزبه‌ نه‌یانخواستووه‌ که‌ شۆڕشی رزگاری خوازی کوردستان به‌ره‌و ئاراسته‌ی خۆی بڕوات ئه‌وان چه‌واشه‌یان کردووه‌ به‌قازانجی دوژمنان.
ڕاپه‌ڕینی 1974 بوو به‌ گۆری په‌یمانی الجزایر ه‌ و درایه‌ ده‌ستی قه‌ده‌ر. ئه‌نفالکردنی هه‌شت هه‌زار بارزانی بوو به‌ گۆری له‌شکرکیشی پاسداران بۆ حاجی ئۆمه‌ران. ئه‌نفال کردنی هه‌لبجه‌و گه‌رمیان و بالیسان بوون به‌ مایه‌ی به‌هێزکردنی پارته‌که‌ی جه‌لال تاله‌نابی و نه‌وشێروان مسته‌فا. له‌ناو بردنی هه‌زاران ڕۆله‌ی قاره‌مانی ئه‌و نیشتمانه‌ له‌ نیوان ئه‌و دوو حیزبه‌ به‌ جۆری جۆراوجۆر بوون به‌ چڕ کردنی پایه‌ و پیگای ئه‌و دوو بنه‌ماله‌.
سه‌رهه‌لدانی 1991 هێڕشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئیراق جارێکی تر ئه‌و دوو حیزبه‌ هه‌ژمونی خۆیان خسته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و میلله‌ته‌ خیرله‌خۆنه‌دیوه‌. کورد ده‌یتوانی له‌و کاته‌ به‌هاسانی داوای جودابوونه‌ له‌ ئیراق بکات ،و پالپشتی نیو نه‌ته‌وه‌یی جیهانیش ئاماده‌ بوون بۆ پشتیوانی کورد. ئاشکراکردنی نه‌خشه‌ی به‌ڕێز میتران بۆ ده‌وله‌تێکی کوردی خیانه‌تیکی ئاشکرایه‌ که‌ مه‌سعود بارزانی ڕیگر بوو له‌ پیکهاتنی ده‌وله‌تی کورد. ئاودیو کردنی که‌ل وپه‌لی به‌رماوه‌ی گه‌مارۆی له‌سه‌ر کوردستان بۆ ناو خاکی ئیران وبرسی کردنی خه‌لک و نانه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوخۆیی له‌سه‌ر داهاتی قه‌چاخچی یه‌تی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل ، ئه‌وپه‌ڕی خیانه‌ته‌ به‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد و کوردستان. ‌هێنانه‌ ژووره‌وه‌ی له‌شکری تورک و سیخوره‌ تورکه‌کان بو ناو کوردستان به‌ناوی ئاشتی پاریزی نیشانه‌ی ئه‌و په‌ری نه‌زانینه‌ و جاشاتی یه‌ له‌خزمه‌ت دوژمنانی کورد. ڵاپه‌ڕه‌کانی مێژووی ئه‌و دوو حیزبه‌ له‌و نموونانه‌ی باسمان کرد ته‌واو نابێت.

ڕووخانی پارتی به‌عس و له‌ناوبردنی سوپای ئیراق له‌لایه‌ن ئه‌مریکا له‌ 2003 نه‌مانی ده‌وله‌تی ئیراق گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌ت بوو بۆ کورد بۆ ئه‌وه‌ی ڕایه‌لی سه‌ربه‌خۆی کوردستان بکات. ئه‌و کات کۆی بواره‌کانی به‌ده‌وله‌ت بوون بۆ کورد له‌ئارا دا بوون. به‌لام دیسان که‌رکوک خرایه‌ بازاره‌وه‌ و کردیان به‌ مه‌ته‌له‌ک به‌ده‌ستی ئه‌م و ئه‌و. ناوچه‌ دابڕاوه‌کان نه‌ک هه‌ر پاکنه‌کرانه‌وه‌ له‌ عه‌ره‌بی هاورده‌ وده‌سه‌لاتی عه‌ره‌ب ته‌نانه‌ت چه‌کی پاره‌شیان پێ درا و هه‌ر له‌ شوێن خۆیان مانه‌وه‌.ده‌وله‌تی ئیراق دامه‌زرایه‌وه‌ له‌سه‌رده‌ست کورد. ئه‌وه‌نده‌ی مه‌سعود بارزانی و تاله‌بانی له‌ خه‌می بنیات نانه‌وه‌ی ئیراق دان بڕوا ناکرێت نه‌ شیعه‌ و نه‌ سوننه‌ی ئه‌وه‌نده‌ خه‌مخوری بن. ئه‌وه‌ش هۆیه‌کانی بۆ هه‌ر مرۆڤێکی خاوه‌ن ئه‌قل ویژدان ڕۆن و ئاشکرایه‌ که‌ ئه‌و هه‌وله‌ یان بۆ گیرفان ئاخنین و خواردن له‌ دوو خه‌رمان بووه‌، فڕی به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌وه‌ نه‌بووه‌ و نیه‌ و نابێت.
له‌دوای کشانه‌وه‌ی هیزی ئه‌مریکا له‌ عیراق ده‌ستی وولاتانی دراوسی وه‌ک تورکیا و ئیران ئاوه‌له‌ بوون وڕاگرتنی یه‌کیتی ده‌وله‌تی ئیراق که‌وته‌ دۆخێکی نا مومکین. ئیراق ئیدی ناتوانێت وه‌ک یه‌ک ده‌وله‌تی پیکهاته‌ بمینێته‌وه‌. به‌تایبه‌ت هاتنی لافای به‌هاری عه‌ره‌بی بۆ وولاتانی خاوه‌ری ناوه‌ڕاست ئه‌و داپچرانه‌‌ خیراتر ده‌کات . ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رکرده‌ کورده‌کان و نوینه‌رانیان له‌ به‌غدا بیریان لێنه‌کردۆته‌وه‌ پاشه‌ڕۆژی کورده‌.
ناوه‌ ناوه‌ش نه‌ته‌وه‌ فرۆشاکان بێشه‌رمانه‌ و به‌بی بنه‌ما بۆ چه‌واشه‌کاری ئه‌و قسه‌یه‌ فڕێ ده‌ده‌نه‌ ده‌ر گوایه‌ مه‌سعود بارزانی له‌ 2012 بانگی ده‌وله‌تی کوردی ڕاده‌ێلیت.

بابزانین قسه‌کانی مه‌سعود بارزانی له‌ کوێوه‌ سه‌رچاوه‌ هه‌لدینن و ئه‌و ده‌وله‌ته‌ کوردی یه‌ی مه‌سعود داوای بۆ ده‌کات چه‌ندی به‌چه‌نده‌؟.
بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ پیویسته‌ که‌سایه‌تی ئه‌و مه‌سعوده‌ پێشه‌کی بناسین و لاپه‌ڕه‌ مێژووه‌کانی هه‌لبده‌ینه‌وه‌، ئینجا ده‌توانین بێنه‌ سه‌ر ئه‌و باسه‌ ئایا ئه‌و که‌سه‌ چێ له‌ده‌ست دێت بیکات. له‌دوای ئه‌و هه‌مو ئه‌نفال و کیمیا باران و شه‌ڕی ناوخۆیی و شه‌ڕی شاخ بۆ له‌ناوبردنی ئازادێخوازان له‌ په‌نجا ساله‌ی ڕابردوودا چ کوردێکی کۆرفام ماوه‌ له‌ مێژووی جه‌لال تاله‌بانی ومه‌له‌مسته‌فا و مه‌سعوودی کوڕی تێنه‌گه‌یشتبن ؟. لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی ڕه‌شی بنه‌ماله‌ی تاله‌بانی و بارزانی دژی خه‌باتی ڕزگایخوازی کوردستان هه‌روه‌ک باسمان کرد پایانی نیه‌.

ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه‌ش‌ ڕووده‌دات له‌ پڕێکه‌وه‌ نه‌هاتووه‌، ئاشکرایه‌ بالاده‌ستی ئه‌مڕۆکه‌ی عیراق هێزی شیعه‌ یه‌ و به‌ پالپشتی ئیران لێده‌خورن. ئه‌و پله‌و پایه‌ی کورد هه‌یه‌تی له‌ناو حکومه‌تی ئیراقی ئه‌مرۆ سه‌رجه‌میان لافیته‌یه‌ و بۆ پاره‌وه‌رگرتنه‌، له‌ کرده‌وه‌دا ئه‌و پۆستانه‌ لایه‌نی که‌م بۆ کورد بێ به‌رهه‌من. شیعه‌کانی ئیراق له‌و هه‌شت ساله‌ی ڕابردوو توانیان پێگه‌ی خۆیان له‌ناو شاره‌کانی خواری ئیراق و ناو شاری به‌غدا به‌هێز بکه‌ن . توانیان ڕیشه‌ و ئاسه‌واری به‌عس له‌ خوارووی ئیراق ده‌ربێنن. توانیان ئابوری یه‌کی توکمه‌ له‌ گه‌ل ئیران پێک بێنن. هاوکات نه‌هێلن هیچ پێشکه‌وتنێکی سیاسی کورد له‌ناوچه‌ی داپراوه‌کان سه‌ربگرێت. شیعه‌کان توانیان سوننه‌کان سنووردار بکه‌ن له‌چه‌ند پاریزگاو قه‌زایه‌ک له‌سه‌ر حیسابی کورد.

هه‌رێمی بێ یاسایی کوردستان له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌شت ساله‌دا له‌ بڕی ئه‌وه‌ی کۆمه‌لگای کوردی بکه‌ن به‌ به‌رهه‌م هێنه‌ر و پیشه‌سازی ببوژێنێته‌وه‌ ، بوونه‌ خه‌رێکی هینانه‌ ژووره‌وه‌ی هه‌رچه‌ زۆرتر کومپانیا تورکی ،و گۆڕینی ڕه‌وشی ژیان و که‌له‌پور فه‌رهه‌نگ به‌ره‌و کۆمه‌لگایی تورکی له‌ قازانج پارتی بێداد ی ئیسلامی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان و تورکه‌ فاشیسته‌کان ، که‌ تازه‌ به‌تازه‌ خه‌ون بۆ ده‌سه‌لاتێکی عوسمانی ده‌بینن. میدیاکانی چه‌واشه‌کاری ده‌سه‌لاتی مافیا که‌ باس له‌ ئه‌روغان ده‌که‌ن وه‌ک فریشته‌ی فریادره‌سی دیموکراسی له‌رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست ناوی ده‌به‌ن. ده‌سه‌لاتێک که‌ باسی وه‌حشی گه‌ریتی له‌پێشێل کردنی مافی مرۆڤ دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد ته‌واو نابێت. ‌پارله‌مانی حیزبی دووده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌ له‌ کوردستان له‌بڕی ئه‌وه‌ی ڕیگا بده‌ن کورد بۆ خۆی ده‌ستوریک دابنێت له‌م قه‌واره‌یه‌دا که‌چی سولحی عه‌شایری کراوه‌ به‌ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان و لیژنه‌کانی سه‌روک مرۆڤ بێز له‌باسکردنیان ده‌کات . دادگایه‌کی حیزبی بێعه‌دالێش له‌و ناوه‌دا دامه‌زراوه‌ بۆ ده‌ستگیر کردنی ڕه‌ش وڕووته‌کانی ئه‌و کوردستانه‌ وکپ کردنی ده‌نگی ڕاستیه‌کان.
كوردستان بۆته‌ به‌هه‌شتی به‌عسیه‌کان و سیخۆڕه‌کانی وولاتانی دوژمن. بلاوبوونه‌وه‌ی په‌دیده‌ی له‌شفرۆشی وماده‌هۆشبه‌ره‌کان و قومارخانه‌ وجامبازان وه‌ک شێرپه‌نجه‌ له‌نیو کۆمه‌لکا له‌په‌ره‌سه‌ندندایه‌. دابه‌زاندنی ئاستی زانست و فه‌رهه‌نگی وهه‌ولدان بۆ شێواندنی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وایه‌تی ڕۆژه‌ڤی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی ده‌سه‌لاتی ئه‌و دوو حیزبه‌یه‌ .
هاوردنی ده‌رمان و خواردنی به‌سه‌ر چوو له‌ سنووری ئیران و تورکیا ژیان و ته‌ندروستی ئه‌و کۆمه‌لگایه‌ی خستۆته‌ روبه‌روی مه‌ترسی یه‌کی گه‌وره ی ڕۆژانه‌. به‌ کورتی له‌م نیوان 1991 -2003 سه‌رکرده‌ی دوو حیزبی بنه‌ ماله‌ سه‌رجه‌م بنه‌ماکانی به‌ده‌ولت بوونی کوردستانیان له‌بار برد ، وله‌و هه‌شت ساله‌ی دوای یه‌شدا داهاتیان خسته‌ ده‌ست حیزب و تۆڕیکی مافیای تالانکه‌ریان به‌ پشتیوانی هیزی ده‌ره‌کی له‌ کوردستان دامه‌زراند که‌ ئیتر ناشێت ناوی بنێت ده‌سه‌لاتی کوردی.
تاله‌بانی له‌به‌ر مێژووی دریژی تێکه‌لاوی له‌گه‌ل پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و ئیته‌لاعات زۆرتر لایه‌نگری ئیرانی ده‌کرد. ئه‌و ئیرانه‌ی تاله‌بانی و حیزبه‌که‌ی ڕزگارکرد له‌دوای به‌زاندنیان له‌ 31 ئاب 1996 به‌ره‌و ناو ئیران ، دوایی گه‌ڕانیانه‌وه یان‌ بۆناو ململانی سیاسی بۆ ته‌فروتونادان و له‌ناوبردنی گه‌نجانی نیشتمان په‌روه‌ر.
پارتیش به‌هه‌مان شێوه‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌عس ڕووخا سه‌رجه‌م هیزو توانی خۆی له‌به‌ر میت تورک و پارتی بێدادی ئه‌ردغان وه‌گه‌ڕ خست.. به‌سه‌دان ئه‌نفالچی که‌ناویان له‌ لیستی دادگان تاوان دا هه‌یه‌ ئه‌مڕۆ له‌ کوردستان دالده‌ دراوون. بینیمان به‌ره‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌ چۆن له‌سه‌ر حیسابی کورد توانیان له‌ پارله‌مانی به‌غدا جی پێی خۆیان داکوتن . هه‌ر دوای ئه‌وه‌ش دریخی یان نه‌کرد به‌عه‌ره‌ب کردنی کوردستان و به‌تایبه‌ت ناوچه‌ دابڕاوه‌کان . کارو خه‌باتی عه‌ره‌بی سوننه‌ تا ئه‌مرۆ له‌دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ بووه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین بۆچی جه‌لالی تاله‌بانی ئه‌مڕۆ ڕیکده‌که‌وێت له‌گه‌ل عه‌ره‌به‌ سوننه‌کان هۆیه‌کانی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕته‌وه‌: حکومه‌تی ئیراق به‌سرکردایه‌تی حکومه‌تی یاسای شیعه‌ ناڕازی یه‌ له‌و پوسته‌ کارتۆنیانه‌ که‌ دراوه‌ته‌ ده‌ست چه‌ند مشه‌خۆری کورد وه‌ک پوستی سه‌رۆک کۆمار و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ . شیعه‌کان ده‌یانه‌وێت ئه‌وانه‌ش له‌ده‌ست خۆیان بێت. بۆ ئه‌وه‌ی سوننه‌ کان هیچیان پینه‌کرێت له‌ ئایه‌نده‌دا. ئه‌گه‌ری نه‌مانی ئه‌و پوسته‌ کوردیانه شتێکی شاراوه‌ نه‌بووه‌. به‌لام ئه‌وه‌ جه‌لال تاله‌بانی بوو له‌به‌ر گیرفان ئاخنین دوو هه‌زارییه‌که‌ی دره‌نگ که‌وت و دره‌نگ پێحه‌سا. شیعه‌کان له‌مه‌ودوا پێیان گرتتووه‌ و به‌بێ پاسه‌وانی پێشمه‌رگه‌ی جه‌لالی تاله‌بانی ده‌توانن ئیراق به‌ڕیوه‌ به‌رن. ‌
به‌درێژایی مێژوو عه‌ره‌.ه‌کانی سوننه‌ ئه‌وه‌ یه‌که‌مین جاره‌ بکه‌ونه‌ ژیر ده‌سه‌لاتی عه‌ره‌بی شیعه‌ . ئیستاکه‌ش ناتوانن ئه‌وه‌ هه‌رس بکه‌ن که‌ شیعه‌ حوکمیان بکات.

له‌دوای ئه‌و ڕووداوه‌ی تاریق هاشمی دژه‌ کورد که‌ چاوه‌روانکراو بوو له‌به‌غدا دژی حکومه‌تی مالکی ڕووبدات ، پرۆسه‌که‌ خیرایی دا به‌ په‌رده‌مالی له‌ سه‌ر کۆی ڕه‌وشه‌که‌. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گری له‌تبوونی ئیراق له‌گۆڕێدایه‌ بۆ دووئیراق، ئیراقی شیعه‌ له‌به‌غدا به‌ره‌و خوار و ئیراقی سوننه‌ له‌باکوور که‌ پارێزگاکانی سوننه‌ نشین ده‌گرێته‌وه‌ به‌کوردستانی باشووره‌وه‌.
 ئه‌وه‌ جیابوونه‌ ناچاری یه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مرۆ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانی چه‌واشه‌کاری ده‌زگای بنه‌ماله‌ی کاکی مه‌سعودی مه‌لا مسته‌فا ده‌یه‌وێت به‌ کوردی بفرۆشێته‌ گوایه‌ داوای ده‌وله‌تی کوردی له‌ نه‌ورۆزی داهاتوو ڕاده‌گه‌ێنن. که‌ له‌ ڕاستیدا فڕی به‌سه‌ر کورده‌وه‌ نیه‌. ئه‌وه‌ پیلانێکه‌ دژی کورده‌. ئه‌وه‌ نه‌خشه‌ی ده‌وله‌تێکی سوننی ئیراقی یه‌ که‌ دیزاینه‌که‌ی تورکیا یه‌. که‌ی تورکیا ویستۆیه‌تی کورد هه‌بێت تا ئه‌وه‌ی بهیلیت ده‌وله‌تی کوردی دروست بێت ؟.تورکیا دژی جیهان ڕاده‌وه‌ستی ئه‌گه‌ر ده‌وله‌تێک پشتیوانی له‌ کورد بکات. تورکیا مایه‌ی خۆی کردۆته‌ ناو ئه‌و به‌شه‌ ئازادی یه‌ی له‌ وولاتی سوێد خویندنی زمانی کوردی بۆ مندالانی کورد دابینکراوه‌ ده‌یه‌وێت تێکی بدات.

ده‌وله‌تی باکووری ئیراق که‌ هیوایه‌کی عه‌ره‌به‌ سوننه‌یه‌ ‌ و به تا‌یبه‌ت تورکیا مایی خۆی لێ خۆش کردووه‌ خه‌رێکه‌ دروست بێت. ئه‌و ده‌وله‌ته‌ نه‌به‌ده‌ست و نه‌به‌خواستی مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تالبانی دروست ده‌بێت. به‌لکو ئه‌وه‌ی له‌ قازانج ئه‌و بنه‌ماله‌یه‌ دابوو ئه‌و ئیراقه‌ بوو که‌ به‌شێوه‌ تایفه‌گه‌ری بمێنێته‌وه‌ تا ئه‌وان له‌ هه‌ردووخه‌رمان بیخۆن. ئه‌وه‌ش وا نیشان ده‌دای که‌ خۆری بنه‌ماله‌ی جه‌لال و مه‌سعوود له‌ ئاوابوونه‌، تورکیا ده‌یه‌وێت خۆی ببێته‌ خاوه‌ن کۆی داهاته‌که‌ .ڕه‌وشی خورهه‌لاتی ناوه‌ڕاست گه‌یشتۆته‌ ئه‌و قۆناخه‌ که‌ پێویسته‌ شیعه‌کان سه‌نگر بگرن بۆمانه‌وه‌ی ده‌سه‌لات.

ده‌سه‌لاتی عه‌له‌وی سوریا ناتوانێت چاوه‌ڕوان بێت ئه‌مریکا و ئیگلیز بیانکاته‌ پارووی ده‌می ئیخوان المسلمین و چاره‌نووسی ببێته‌ چاره‌نووسی قه‌زافی. له‌ولاوه‌ش ڕژێمی ئیسلامی ئیران له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ڕۆژاوایه‌ ده‌یه‌وێت هه‌ر چی‌ زووتر ئه‌و بۆشایی یه‌ی له‌ ئیراق دروست ده‌بێت ‌ دوای کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا پڕیکاته‌وه‌. لێره‌دا به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کان یه‌کده‌گرنه‌وه‌. ڕژێمی ئیران و سوریا وێڕای شیعه‌کانی باشووری لوبنان و شیعه‌کانی ئیراق یه‌کده‌گرن له‌سه‌ر حیسابی دابه‌شبوونی ئیراق.

لیره‌دا جه‌لالی تاله‌بانی وه‌ک سه‌رۆکی دۆڕاوی حیزبی ی ن ک خۆی له‌ ریکخراوه‌ ئۆپرتونیسته‌کانی وه‌ک یه‌کگرتوو و کۆمه‌ل و گۆڕان نزیک ده‌کاته‌وه‌ و به‌ناوی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ده‌یه‌وێت به‌کاریان بێنێت له‌قازانج مانه‌وه‌ی خۆی.

جارێک وه‌ک کارتی فشار له‌سه‌ر ده‌وله‌تی مالکی بۆ مانه‌وه‌ی خۆی له‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار به‌کاریان بێنێت ئه‌گه‌ر سه‌ر بگرێت. باوه‌ڕیش ناکرێت که‌ مالکی به‌و که‌مپینه‌ ملکه‌ج بکرێت. تاله‌بانی خۆی چاک ده‌زانێت ته‌نیا زامنی مانه‌وه‌ی وه‌ک سه‌رۆک کۆمار پشتیوانی و هه‌بوونی به‌عسیه‌کانه‌ له‌نزیکه‌وه‌، هه‌ر بۆ ئاماژه‌ به‌سه‌ وه‌فیق سامه‌ڕایی ڕاوێژکاره‌که‌کی جه‌لال تاله‌بانی و تاریق هاشمی جێگره‌که‌ی ناوبه‌رین. ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌ی جه‌لال تاله‌بانی له‌ گه‌ل حکومه‌تی ناوه‌ند نه‌چوو سه‌ر ئه‌وه‌ لایه‌نی که‌م جه‌لال تاله‌بانی وێڕای ئه‌و هیزه‌ ده‌توانێت 50/50 خۆی له‌به‌رانبه‌ر پارتی لارسه‌نگ بکاته‌وه‌. ئه‌و کاته‌ تاله‌بانیش ڕوو له‌ ده‌ستی تورکه‌کان ده‌کات و پشتیوانی ئیرانی له‌ده‌ست ده‌دات. له‌و مشت و مڕه‌دا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ره‌تاکان به‌رجه‌سته‌ کردنی پرۆپاگه‌نده‌ی سوننی گه‌ری له‌ ناو ڕاگه‌یاندنی پارته‌ کوردییه‌کان ببنه‌ رۆژه‌ڤ. ئه‌وه‌ش دیسان له‌ قازانجی عه‌ره‌به‌ سوننه‌کان و تورکیایه‌ بۆ دامزراندنی ده‌وله‌تێکی ئیراقی باکوور. چونکه‌ هه‌ر کارێک له‌م به‌به‌ته‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی کورده‌کانه‌ له‌ ئیران و په‌نا بردنه‌ بۆ تورکه‌کان.

تورکیا چی قازانج ده‌کات ؟
تورکیا که‌ ئه‌مرۆ پتر له‌ 70% بازرگانی کوردستانی باشوور به‌خۆی به‌ستۆته‌وه‌، وپایگایه‌کی سیخوری توکمه‌ی هه‌یه‌ له‌ نیو ده‌سه‌لات و ڕاگه‌یاندن و توێژی بازرگانانانی هه‌رێمی کوردستان، ده‌توانێت له‌ ده‌رفه‌تێکی ئه‌وتۆدا ئه‌و بۆشایی یه‌ یه‌کسه‌ر پڕکاته‌وه‌ به‌ر له‌وه‌ی ئیران جوله‌بکات. شه‌ڕی ئیران و تورکیا له‌ ناوچه‌ی قه‌ندیل باشترین نموونه‌ی ئه‌و رووداوه‌ بوون. واته‌ بۆ ئاماده‌ باشیی بوو له‌ ڕه‌وشێکی ئاوارته‌ی رۆژێکی ئه‌وها. شایانی ووتنه‌ که‌‌ تورکیا نێوانی زۆر خۆشه‌ له‌گه‌ل سه‌رکرده‌ سوننه‌کانی عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کانیش. تورکیا رۆلێکی کاریگه‌ری هه‌بوو له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پارێزگای موسل بۆ ده‌ست عه‌ره‌به‌ شۆڤینه‌کان.
له‌ هه‌لو مه‌رجێکی ئه‌وتۆدا تورکیا پالپشتی له‌ پیکهینانی ده‌ولێکی بچوکی سوننه‌ ده‌کات له‌ باکووری ئیراق، ده‌وله‌تێکی سوننی داپچراو له‌ وولاتانی عه‌ره‌بی سوننه‌ و پڕ له‌توندوتیژی دروست بێت . ئه‌و ده‌وله‌ته‌ سوننه‌یه‌ ‌له‌ئیستاوه‌ نیوه‌ی داهاتی له‌ڕێگای بازرگانی یه‌وه‌ به‌تورکیا گریداوه‌. ئه‌گه‌ر بیت و تورکیا داوای ویلایه‌تی موسل لێبکات بکات که‌ خۆی له‌ موسل و که‌رکوک پێکدێت. ئه‌وه‌ ئه‌و ده‌وله‌ته‌ ناتوانیت هیچ به‌رهه‌لستی یه‌ک له‌خۆی بکات و به‌ئاسانی ده‌ ببته‌ پاروویه‌ک بۆ تورکیا.

ئه‌مریکا چۆن له‌و دۆخه‌ ده‌ڕوانێت.؟.
ئه‌مریکا که‌ توانای مانه‌وه‌ی له‌شکری له‌ ئیراق نه‌ماوه‌ به‌هۆی ئه‌و ره‌وشی ناله‌باره‌ی به‌ره‌نگار ئابوری ولاتانی رۆژاوا بۆته‌وه‌. ئه‌مریکا ئه‌گه‌ر بمینێته‌وه‌ش ئه‌وه‌ به‌شێوه‌ی مه‌شق پێکه‌ر چه‌ند بنکه‌یه‌ک ده‌هێلێت که‌ ده‌سه‌لادارانی ناوچه‌ خه‌رجه‌که‌ی بده‌ن بێکو ئه‌مریکا سوپای خوی بهێلێته‌وه‌ وه‌ک پێشان .
له‌ دۆخێکی ئه‌وتۆدا ئه‌مریکا پێویستی به‌ هاوکاری تورکیا و سوننه‌کان هه‌یه‌ که‌ به‌رژه‌وه‌ندی بۆ بپارێزن. ئه‌وه‌ی گرنگه‌ بۆ ئه‌مریکا و رۆژاوا پاراستنی لوله‌ نه‌وته‌کانه‌ وگواستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ بێته‌ پاراستن تا لێواری به‌نده‌ره‌کانی ده‌ریای میدترانه‌.

ئه‌مریکا له‌وانه‌یه‌ هه‌ولبدات که‌ حکومه‌تێکی سوننه‌ له‌ باکوری ئیراق دروست بێت له‌ ژیر چاوه‌دیری تورکیا. ئه‌مریکا ده‌زانێت سه‌رکرده‌ حیزبه‌کانی کوردی ئه‌مڕۆ توانای به‌ڕیوه‌ بردنی شارێکیان نێه‌ له‌به‌ر خسله‌تی نزمیان بۆ پاره‌و ناوگه‌ل. وهیچ کات داوای مافی کوردیان لای رۆژاوایه‌کان باسنه‌کردووه‌ به‌دلسۆزی، جابۆیه‌ ئه‌مریکا ده‌وله‌تیی باکووری ئیراق ناخاته‌ گره‌و به‌ده‌ست بنه‌ماله‌ی خێلێکی ده‌به‌نگ و دواکه‌وتوو، به‌لکو ده‌کاته‌ مولکی عه‌ره‌به‌سوننه‌کان ، وسه‌رکرده‌ حیزبییه‌ کورده‌کانیش ئه‌وکاته‌ ناچارن په‌یره‌وی لیبکه‌ن به‌نرخێکی زۆر که‌متر له‌وه‌ی ئه‌مرۆ هه‌یانه‌.

کۆمه‌لگای کوردی و کوردی نیشتمان په‌روه‌ر ده‌بێ چیبکات؟
له‌دۆخێکی ئه‌وتۆدا که‌ جه‌ماوه‌ر له‌ژێر پرۆپاگه‌نده‌ی چه‌واشه‌کاری پارت و قه‌له‌مه‌ خۆفرۆشه‌کان دایه‌، هینده‌ ئاسان نیه‌ ڕاستییه‌کان زوو چه‌نگ که‌وێت و بلاو بکرێنه‌وه‌. کورد له‌سه‌ده‌ی ڕابردوو تائه‌مڕۆ بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی به‌رده‌وام له‌ فیداکاری بووه‌. ئه‌فسوس که‌ له‌ڕابردوو کۆمه‌لگای کوردی له‌به‌ر بێ ئاگابوونی له‌ ڕێگای سه‌رکرده‌ خۆفرۆشه‌کانی گرێدراو به‌ دوژمن زوو له‌ خشته‌ براوون.
سه‌رکرده‌کانی ئه‌و هه‌رێمه‌ هه‌میشه‌ گورگن بوونه‌ له‌که‌ولی مه‌ڕ. هێچ خسله‌تێکی کوردبوونیان تیدا به‌رچاوناکه‌وێت. به‌رهه‌می ئه‌نفال و کیمیاباران و ده‌ربه‌ده‌ری ئه‌مرۆکه‌ دوو بنه‌ماله‌ له‌سه‌ری دانیشتوون و که‌لبه‌یان لێگیرکردووه‌ به‌مولکی خۆیانی ده‌زانن و حیسابێک بۆ ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ نه‌کردوویانه‌ و نه‌ده‌شیکه‌ن. هه‌رێم بۆته‌ لانه‌ی به‌عس و ئه‌نفالچی یه‌کان.

بۆ ئه‌وه‌ی کورد بتوانێت هه‌بونی خۆی بپارێزێت له‌م دۆخه‌ پێوێسته‌ ‌ نه‌ختێک دووربین و خۆگر بێت له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هۆگریانه‌ی که‌ دوژمنان بۆ هاتنه‌ پێشه‌وه‌یان کورت خایه‌ن به‌و‌ خه‌لکه‌ نیشانی ده‌ده‌ن ، پێوێسته‌ بایکوتی به‌رهه‌می تورکی و ئیرانی بێته‌ کردن ، پێویسته‌ ئاماده‌ی خۆ رێکخستن بێت کردن له‌به‌رانبه‌ر گۆڕانکاریه‌کانی ناوچه‌. هه‌رکوردێکی نیشتمانبه‌روه‌ره‌ گه‌ره‌ک جارێکی تر باوه‌ڕی به‌ عسی یه‌کان نه‌کاته‌وه‌ و له‌حنه‌تیان بکه‌ن. ئه‌رکی کوردی دلسۆزه‌ ئه‌مرۆکه‌ بایه‌خ بده‌ن به‌ ڕیگاکانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و مه‌ترسی له‌سه‌ر گه‌یاندنی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وولات دروست بکه‌ن تا ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا ناچار ده‌که‌ن به‌ ناساندنی کورد وه‌ک فاکته‌رێک له‌ ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وه‌ک نه‌ته‌وه‌ یه‌کی ئه‌و هه‌رێمه‌ پێشوازی لێدێته‌ کردن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە