مەلیك مەسعودى جامادانى ســـور، لە شـەڕ نزیك و لە ئاشـتی دوور

Thursday, 26/01/2012, 12:00

3547 بینراوە












ناخم نەخۆش و رقم هەستاوە
كوڕى بارزانیم مەســعودم ناوە
عەقڵم تەحەمول بەرانبەر ناكا
یا ئەبێت بمرێت یا ئەبێ ڕاكا
هەرچى كورد هەیە لە نزیك و دوور
ئەیكەم بە قوربان جامادانى سور
ئاڵاى دوا ڕۆژمان جامانى ســـورە
رێباز بارزانى بەوە مــــەشـــهورە
فرە حیزبێتى گەمەى منداڵە
پارتى بە تەنها خاوەنى ماڵە
جگە لە پارتى لەم كوردســتانە
مەقەر حیزبەكان قابیل سوتانە
نەتانبینى چۆن كوتامانە ســـەر
مەكۆى گۆڕان و ســوتانمان یەكسەر
یا ڕوداوەكان دەڤــــــەر بادینان
جەندین مەساج ومەڵبەندمان سوتان
دواتریش ووتمان كار یەكگـــرتووە
پەناى بۆ كارى تێكـــدان بردووە
بۆ مانەوەمان لە ســـــەر دەسەڵات
ئاگر و كوشتن ئەكەین بە خــەڵات
وازیش ناهێنین هـــــــــەتا ئەمێنین
سەد مەكۆ ومەڵبەند تر ئەســــوتێنین
دواى هــــەر ڕوداویش لێژنەیەك درۆ
من پێك ئەهـــــیُنم لە بۆ گــفتوگۆ
ســـەرجەم ئەنداممان ئا ئەو لێژنانە
ســـەر بە پارتیە و خەڵـــكى خۆمانە
هەندێكیان خۆیان مەقەر سوتێنن
ئیتر چۆن حەقى خەڵك ئەسەلمێنن
ســـەد لێژنەى وەها بە ڕێ كــراوە
پەنجەى تاوانیش بۆ كەس نەبراوە
هەر بو نمونە و بۆ میســال هێنان
كوشــتن سەردەشت و كوشتنى سۆران
كوا ئەنجامەكان ... كێ تاوانبارە
لە كام گروپە و خەڵـكى كام شـارە
ســڕى ئەوانە هەمــووى لە لاى خۆم
ســڕپۆم كـردووە بە فـــێڵ و درۆم
ڕێباز بارزانى وا فـــیرى كــردووم
بۆ خوێن ڕژاندن هەمیشە تیندووم
هەر پارتى حیزبە و كورد گشت نەفامە
غەیرە پارتیەكان حوكمیان ئیعدامە
میرات سەدامە بۆم بە جێ مــاوە
ڕژاندنى خوێن هەروەکو ئاوە
ســــەرۆكى پارتیم هـەتاكو مابم
مامـــۆسـتاى فـیتنە و 31ى ئابم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە