بەپەلە --هەرەشەى كوشتن لە ریكخەرى خۆبیشاندان ده‌کرێت..

Monday, 07/03/2011, 12:00

1645 بینراوە


لێپرسراوی بنكەى ئەمنى سیروان بەرپرسە لە كوستنى خۆپیشاندەران
خەڵكى كوردستان و هەڵەیجە و ناحییەى سیروان ئاگادار دەكەینەوە كە خوێن لە پەنجەى هەر كەسێك بێت هەركەسێك بكوژرێت بگیریرێت لە خەڵكى ئەوشارۆچكەیە بەتایبەتى چۆمان عوسمانى كە یەكێكە لە ڕێكخەرانى خۆپیشاندانەكەى شارۆچكەى سیروان..

ئەحمەد ناوێك كە ل.بنكەى ئەمنە لە شارۆچكەى سیروان تاوانبارە و هەرشتێك ڕوبدات دواى ڕاپەڕاین بەسزاى خۆى دەگات شایانى باسە ئەم هەڕەشەى كوشتنە بەبەرچاوى مودیر ناحیەى سیروانەوە كراوە لە چۆمان عوسمان و هەموو خەڵكى ئەو شارۆچكەیە.

ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیەنین كە ل.ئەمنى سیروان دەدەین بەدادگا لە كوردستان و لە عێراق تاونبارە بە هەڕەشەى كوشتنى لە چۆمان عوسمان و هەموو خەڵكى خۆپیشاندەرو تەنانەت ئەگەر هەركەسێك لە هێزە ئەمنیەكانیش بكوژرێت تاوانى ئەو بەروبەرى ئەمنى سیروانە و پێمان وایە پلانى كوشتنى داناوە ئیتر بۆ كوشتنى كێیە لەكاتى خۆپیشاندەراندا ئەوە جارێك نازانرێت.

-پێش هەمووشێك داوا لە ل.بنكەى ئەمنى سیروان دەكەین دەست لە هەڕەشەى كوشتن و تۆقاند بهێنێت ئەگەر نا با مفەوەز شەماڵ و ئەمنە تۆپیوەكانى ئەمنە سەورەكەى سلێمانى لەبیر بێت كەلە 7ى3ى1991 میللەت چى بەسەر هێنان

-داوا لە كەسوكارى خۆپیشاندەران و پێشمەرگەو ئاسایش و پۆلیسى ناحیەى سیروان دەكەین كە ئەگەر لەكاتى خۆپیشانداندا هەر كارەساتێك ڕوویدا یەخەى ل.بنكەى ئەمنى سیروان بگرن چونكە ئەو هەڕەشەى كوشتنى كردووە

-داواش لە خەڵكى دڵسۆز دەكەینە كە مەلەفى ڕابردووى كارو كردەوەكانى ئەم فسفس پاڵەوانەمان بۆ بنیرن بۆ ئەوەى هەموو تەمەنى ڕابردووى تەمەنى هەڵبدەینەوە بۆئەوەى هەموو لایەك بزانن ڕابردووى چۆن بووە..



دەستەى ڕێكخەرانى خۆپیشاندان لە هەڵەبجە-سیروان-خورماڵ-تەوێڵە -بیارە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە