هاوكێشەى ووتار نووسیى و بەرژەوەندیى ، مان و نەمان لەسەر كوورسى ئەنجامەكەى دەبێتە چى ؟؟ سەربەست جیهاد وەك نموونە

Wednesday, 17/06/2009, 12:00

2204 بینراوە


بەڕێزانى خوێنەر ، لەدنیاى مۆدێرنە و سەدەى بیست و یەكدا كە عیلم و مەعریفە گەشتۆتە ئاستێك كەكەسەكان پێویست ناكات چاو بكەنەوە توانا و لێهاتووییان وەدەردەكەوێت خەڵك و كۆمەڵگا بەڕستەیەكى سەرزارى تاكەوە مەوداى فكریى هەمان تاكیان بۆ ئاشكرا ئەبێت وەلێ گەر ئەو تاكە خۆى بە فەیلەسووفى ئەوەڵ بابیش بزانێت .
قووڕ بەسەرى میللەتى كوورد لەوەتەى هەبووە و هەیە لەدەوورى چەقى ئەو بازنەیەدا خڕ بۆتەوە كەهەمیشە كەسى یەكەم خۆى بە عەپقەریى و خوار خۆشى بە بەبێ مستەوا دادەنێ لێ ئەگەر كابراش خاوەن بڕوانامەى عەیارە 24 یش بێت .هەر كاتێكیش شەخسى یەكەم بەرژەوەندییەكانى ڕووى لەلێوارى گل بوونەوە كردبێت كەوتۆتە هات و هاوار بە جۆرێك خۆیشى نازانیتَ چ دەبێژێ ، ئەمە چجاى ئەوەى خۆى بەڕەوشەن فكرو دووربین لەقەڵەم بدا و بیروو ڕاكانى خۆى لەگەڵ مانەوەى لەسەر كوورسى و مێزدا مووتوربە بكات
هوونەرى ووتار نووسین چییە ؟
ئەمە بۆخۆى پرسیار گەلێكى جدییە لاى ئێمەى نووسەر ، من وەڵامێكى شموولیم نیە چوونكە ڕەنگ بێت هەر نووسەرەو تێڕوانینى خۆى بۆ ئەم باسە بەجۆرێك بێت ، بەڵام دەكرێت بڵێم بەلاى منەوە هوونەرى ووتار نووسین ئەو هوونەرەیە كەلەزووترین كاتدا بنووسیت كەقوورسترین كاریگەرى لەسەر خوێنەر بەجێ بێڵێت . یان بابڵێین هەدەفى خۆى پڕاو پڕ بپێكێت هوونەرى ووتار نووسین ئەوەنییە مانگێك بێیت مانگێك بڕۆیت سەرچاوە بێنى و سەرچاوە بەریت خۆت گۆشەگیركەیت و نەهێڵیت كەس تووخنت كەوێت ئەمە چییە ووتار ئەنووسیت بەڵكوو بە پێچەوانەوە لەماوەیەكى زۆر كوورتدا بنووسە بەزۆرترین ئامانجى ناو ناخى خۆت
خوێنەرى بەڕێز ئەوەى واى لێكردم ئەم ووتارە بنووسم نووسینێكى سەربەست جیهاد بوو كەلە سایتى puk media بەرچاووم كەوت ووتارەكە جگەلەوەى هونەرێكى ئەوتۆى تێدانییە كە قوورسترین كاریگەرى لاى منى خوێنەر بەجێ بێڵێت بەڵكوو دەستەواژەى واى تێدایە كەلەسەدەى بیست و یەكدا باوەڕناكەم بیرمەندێكى وەكوو ماركس و لینینش ئەگەر بمابان باوەڕیان پێى بمایە كەخۆیان دانەرى بوون ئەمە جگە لەوەى سەربەست ووتارەكەى هەدەفێكى شەخسى زۆرى لەپشتەوەیە وەك لەوەى هەدەفێكى ئیعلامیى تەركیز كراو لەسەر مەوزوعێك یان بابەتێك ووروژاندبێتى هەرچەندە ئەوە كارى من نییە شیكارى دەروونى بۆ ووتارەكەى سەربەست جیهاد بكەم لێ ئەوەندە شارەزایم لە خوێندنەوەى مۆرڤدا هیە كەبڵێم مەشڵەژێ لەكاتى ووتار نووسیندا لەو باگراوندانە بكۆڵەرەوە كەدوواى ووتارەكەت بەجێ دەمێنێت !!لەكۆتاییشدا دەڵێم ئاستى خۆت مەدۆڕێنە بۆ مشتێك پارە و ئافەرینێك ... شێخ ڕەزاى تاڵەبانیش ڕاستى فەرمووە
یا ڕەسووڕەڵا دەزانى تۆ كەشەیتانە هەجووت
هەم لەتۆ مەعلوومە ، خۆمن ئوومەتى تۆم هەرچى هەم
كەى ڕەوایە ، سەروەرا ! بۆتۆ كەخەیروول ئەنبیاى
دووشمنى خۆت شاد بكەیت و ئوومەتیشت دڵ بەغەم




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە