گێڕانەوەیه‌كی ڕاستەقینە

Saturday, 18/07/2009, 12:00

6464 بینراوە


لە سالانی پەنجاكان و شێستەكان شەڕێكی گەرمی عەشائێری هەبو لە ناوچەكانی مزوری بالا و برادۆستی و گەردی و زێباری و سورچی و دۆسكی وهەركی و بالەكایەتی و چەندین ناوچەیتر ، بەتایبەت بنەمالەی بارزان كارێكی بێ وچانیان دەكرد كە ئەو خێل و هۆزانەی لە دەورو بەریانن هەمویان سەركوت بكەن و بۆخۆیان ببنە تاكە ئاغا و چەوسێنەری ئەو ناوچانە ، ئیتر ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بنەمالەی بارزان بەهێزتر دەبون و دەست درێژیان دەكردە سەر خێلەكانی ئەو دەورو بەرە ، ئەوەی كە ئامادە نەبو سەر بۆ بنەمالەی بارزان دانەوێنی بە ژمارە یەك ، شێخ ڕەشیدی لۆلانی بو كە شێخی ئایینی تەریقەتی نەخشەبەندی بو، وە سەدا شێستی ناوچە شاخاویەكانی سێ كوچكەی سنورەكانی توركیا، ئێران عێڕاق سۆفی و تەریقەداری شێخ ڕەشید لۆلانی بون. باپیری منیش یەكێك بو لە سۆفیەكانی شێخ ڕەشید، ئەو بۆی گێڕامەوە و گۆتی مالی بارزان لە سالانی پەنجاو نۆو شێست دا، هێرشیان كردە سەر ناوچەی برادۆست، تەكیەی شێخ ڕەشید و هەرچی گوند و لادێی دەشتە هێرت و دەشتی بەرازگر و خواكوڕك و گەلی لۆلان و هەتا سیدەكان هەر هەموی سوتێنران و ئەو خەلكە ڕەش و ڕوت و نەدارەی بێ دەستهەلات و دوور لە باری هۆشیاری، هەمویان بەناچاری لەگەل تەكیەی شێخەكەیان شێخ ڕەشید لۆلانی ئاوارەی توركیا و ئێران بون و ئەو شەڕە كوژراوو بریندارو بێوە ژن و هەتیوێكی زۆری لێ كەوتەوە.
بەپێی گێڕانەوەی باپیرم ئەو سەردەم بەشێك لە هێزی بارزان چەكی حكومەتی عێڕاقیان لەشان بوو پێیان دەگۆتن موالی دەولەت. بەهەرحال ، لەو ئاوارە بونەی خێلی برادۆست و سۆفیەكانی شێخ ڕەشید، كە لە گادەرو ناوچەی شەمزینان بەفرێكی زۆریان بەسەردا باری بو و دەیان پیرو پەك كەوتەو مندالیان لە سەرماو برسان گیانیان لەدەست داوەو بەرگی خۆیان كفنیان بووە و ژێرگل كراون.
وە لە سالی شێست و سێ شێخ ڕەشید و دارو دەستەكەی بە ناچاری، پەیوەندیان بە دەولەتی عێڕاقەوە كردوە و دەولەتی عێڕاقیش بە دەرفەتیان زانیوە كە گیرفانی شێخ و ئاغاكانی خێلی برادۆست پڕ بكەن و ڕەش و ڕوتی بێ چارە و دوور لە زانست و هۆشیاریش بخەنە ژێر كۆنتڕۆلی حكومەتی عێڕاقی خوێن مژی كورد، هەتا سالی شێست و چوار شێست و پێنج ، ئیتر لەو سالانە شێخ ڕەشید كۆچی دوایی كرد و كوڕی شێخ ڕەشید كە ناوی حاجی محەمەد بو، هەولی دابو كە مالی بارزان ڕازی بكات كە ڕێگا بەو خەلكانە بدرێت بگەڕێنەوە سەر گوندەكانیان و شەڕو ئاژاوەی خێلی برادۆست لەگەل بارزان كۆتایی پێ بهێنرێت . ئەوە بو حاجی محەمەد و دارو دەستەكەی خەلكی ئاوارە و لانە ڕوخاوو سوتاویان ئاگادار كردەوە كە هەمویان بەمال و خێزانەوە لە دەشتی دەیانە كۆ ببنەوە و بۆ كاتێكی دیاری كراو خیوەت و ڕەشمال هەلدەن تاكو بارزان ڕێگامان دەدات بۆ دەست كردن بە گەڕانەوە و ئاوەدان كردنەوەی گوندە داڕماوەكان . بەلام هندەك كەسی بێ زەمیرو دوور لە ویژدانی مرۆڤایەتی لە بەگ و بەگزادەكانی برادۆست و دارو دەستەكەی مەلا مستەفای بارزانی دەستیان كرد بە كاری تێكدان و ئاژاوە گێڕان . ئەوە بو ئەو خەلكە بێ چارەیەی وەك مێگەل كەلە دەشتی دیانە كۆ كرابوەوە ، هێزە چەك بەدەستەكانی مەلا مستەفای بارزانی بۆ تۆقاندن و خۆ زال كردن و تەپە سەر كردنی خێلی برادۆست، كەتیبەێكی هاونی لە سەروكانی دیانە دامەزراند و هەدەفیان لە مال و خێزانی بەستەزمان گرتبو ، ڕۆژێك نزیكەی كاتژمێر چواری ئێوارێ بو ، من مندالێكی حەوت سالانە بوم، چەند سەر بزنمان هەبون، لەگەل بزنان چوبوینە سەرەوەی دیانە ، كاتێك گرمەی یەكەم هاون هات، كۆمەلە مندالێك یاریان دەكرد لە بەینی مالی ئێمە و مەحمود شۆشنەیی و مهاجیر شۆشنەیی ، ئەو هاونەیان لە ناوەندی كۆمەلە مندالەكە دا و شازدە مندال لاشەیان لەت و پەت بو ، ئیتر ئەو ئێوارەیە هەتا كاتژمێر دەی شەو ، بەبێ مۆلەت ژن و مندالی بێتاوان هاون باران كران، سەد و سی و یەك ژن و مندال هێسك و پڕوسكیان بەخاك سپێردران . لەسەر ئەو جێنۆساید كردنی مندالانی بێ تاوان، سەر لەنوێ دوژمنداری خێلی برادۆست لەگەل بنەمالەی بارزان دەستی پێ كردەوە و بەشێكی زۆر برادۆست بوونە جاشی دەولەتی عێڕاق لەناچاری و دژی بنەمالەی بارزانی هەتا یازدەی ئاداری سالی حەفتا.
بێینەوە سەر باسی ناهەمواری و بەسەرهاتی مال و خێزانی بێ تاوان و پاش هاون باران كردنی دیانە و كوژرانی سەد و سی و یەك ژن و مندال، دەیان كەسیش بریدار بون و نەخۆش خانەكانی هەولێر پڕ بون لە بریندارانی ئەو كارەساتە ، ئەوانەی مابون كەم خێزان هەبون كوژراوو برینداریان لەو كارەساتە نەبوبێت لەوانەی لەوێ كۆ كرابونەوە .
هەروەها ئەوانەی مابون گوازرانەوە بۆ ناو خاباتی كەلەكی یاسین ئاغا) ناحیەی خەبات (لەوێش هەم لە ترس و هەم عاجزی و گریان و داماوی، هەم لەبەر هەوا گۆڕی ، زۆر بە دەگمەن كەسی لەش ساخت بەرچاو دەكاوت ، خەلك هەموی دەردەدارو تاوی بون ، لاوێش زیاتر لە سەد ژن و مندال و پەك كەوتە گیانیان لەدەست داو لە قەبرستانی باستام بەخاك سپێردران .
کۆنە پێشمەرگەیەك

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە