پشتگیری بۆ لیستی گۆڕان

Tuesday, 14/07/2009, 12:00

2090 بینراوە


بەناوى خوا
بۆ / كوردستانپۆستى ئازیز
ئێمە وەك دەیان پێشمەرگەى دێرینى سنورى ڕەواندزى سەربەرز و قەڵاى مێرخاسان ، لەگوندەكانى ئاكۆیان , بنمێردە ، فەقێیان ، گەرەوانى سەروو ، گەرەوانى خواروو ، سەران ، دەرگەڵە و وەرتێ و گوندەكانى ترى دۆڵى خانەقا پشتگیرى و پشتیوانى خۆمان و زۆرینەى خەڵكى ناوچەكەمان بۆ د.كەمال میراودەلى دووپات دەكەینەوە . دڵنیاتان دەكەینەوە خەڵكى زۆرلێكراو و ڕەشوڕووتى ناوچەى دوژمن بەزێنى رواندز تاسەر مۆخى ئێسقان دژى بنەماڵەى بارزانن ، بەڵام لەترسى چاو سۆركردنەوە و نانبڕین نەئێمە و نەهاوڵاتیانیش ناوێرین خۆمان ئاشكرابكەین بكەن .
ئەو سنورەى ئێمە لەكارەساتى 31 ى ئابدا دووچارى مەزنترین تاڵان و ڕەشەكوژى بۆتەوە ، تائێستاش ئاوڕى بلەزیان لێداوینەوە . ئێمە نازانین لیستى ڕكابەر چۆن لەڕووى دێت داوابكات دەنگى بدەینێ . بۆ ئەو مەبەستە دووبارەى دەكەینەوە دەنگدەرانى ڕواندز و گوندەكانى دەوروپشتى هاوسۆز و پشتیوانى لیستى جەماوەرن ، كە لیستى (57)ە و هەرگیز دەنگنادەین بەخائینێكى وەك مەسعود . 
ئیتر بەرەو گۆڕانى ڕیشەیى و سەرتاسەرى
سەركەوتن هەربۆ بەرەى گەلە.
دەستەیەك لەپێشمەرگەى تیپەكانى (12)ى سۆران و (19)ى كۆڕەك
رواندز 13-7-2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە