سوکایه‌تی کردن به‌ میلله‌ت

Thursday, 16/07/2009, 12:00

1676 بینراوە


چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌ ته‌له‌فزیۆن بینیم که‌ ڕه‌شید تاهیر له‌ په‌رله‌مان له‌به‌ر چاوی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و جیهان چۆن بێ شه‌رمانه‌ سووکایه‌تی به‌ زیندانیانی سیاسی کرد. که‌ گووتی ئه‌وان ناتوانن ئه‌وه‌ی دوو شه‌قی لێدرابێت پاره‌ی بده‌نێ).
له‌ماوه‌ی 18 ساڵدا خه‌لکی کوردستان چه‌واشه‌کراوه‌ که‌سانێکی وه‌کو ڕه‌شید تاهیر تۆ خۆت له‌بیر نه‌چێت تۆ کوێی؟ 
ئایا خۆت ده‌زانیت چۆن گه‌یشتیته‌ ئه‌و پله‌و پایه‌. ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان شه‌رعیه‌تی هه‌بوایه‌ ده‌بوایه‌ تۆ له‌ په‌رله‌مان ده‌ربکرایته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و سوکایه‌تی کردنه‌ت به‌ زیندانیانی سیاسی. به‌ڕێز تۆ له‌ ژیانت ته‌نها یه‌ك ڕۆژیش خه‌باتت بۆ کوردو کوردستان و پێشمه‌رگه‌ی کورد نه‌کردووه‌. که‌چی له‌ پاره‌ی میلله‌تیش ده‌خۆیت و سندانی ده‌که‌یت. ده‌توانیت بڵێی وا نییه‌.
ئایا تۆ به‌عسی نه‌بوویت؟ گوایه‌ بوختانت پێ ده‌که‌م. با باسی خۆمت بۆ بکه‌م، هه‌رچه‌نده‌ من لێره‌دا مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆمم نییه‌. 
خۆم وه‌کو کۆنه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان و پێشمه‌رگه‌یه‌کی زۆر چالاکی دژ به‌ ڕژێمی به‌عسی کۆنه‌ ئاغای به‌ڕێزت له‌ ناو شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌دان قاره‌مانانی ی ن ك، پێشمه‌رگه‌مان ده‌هێنا ناو شارو چالاکیمان ئه‌نجام ده‌داو برینداره‌کانیشمان تیمار ده‌کرد و دڵی هه‌زارانی وه‌کو ڕه‌شید تاهیر و عه‌رشی دوژمنمان ده‌هێنایه‌ هه‌ژاندن.
ئایا ئه‌و پاره‌ی تۆ قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌یت پاره‌ی باوکته‌ و میراته‌ له‌ به‌عس بۆت به‌جێ ماوه‌، یان ماره‌یی دایکته‌ به‌خێر ده‌یده‌یت به‌ زیندانه‌ سیاسییه‌کان. باش بزانه‌ من خۆم به‌قه‌ده‌ر هه‌موو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ ئێکسپایه‌ره‌که‌ی کوردستان تێهه‌ڵدانم خواردووه‌ به‌ ده‌ستی به‌عس له‌ مدیریە الاستخبارات العسکریە العامە له‌ شعبه‌ی 5 له‌ کازمیه‌ له‌ به‌غداد بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و نیو له‌ زیندان ماومه‌ته‌وه‌ و به‌شێکی زۆری ماوه‌که‌ له‌ زیندانی ته‌نیایی به‌سه‌رم برد، هه‌موو ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کم چێشت ته‌نها بوتلیان تێ نه‌بڕیووم، بۆ دوا جار له‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ 30.10.1988 به‌رله‌وه‌ی بمبه‌ن بۆ دادگای شۆڕش(سه‌وره‌) بۆ ماوه‌ی 14 کاتژمێر سه‌راوپێش به‌ قاچه‌کانموه‌ هه‌ڵیانواسیم و که‌له‌ی سه‌رمیان چه‌ندین جار له‌ زه‌وی دا، تاکو ئێستاش هه‌ر سه‌رو ملم سه‌قت بووه‌.چه‌ندین قاره‌مانانی شۆڕش له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا و ئێستاش کونه‌ به‌عسیه‌كی وه‌کو تۆ سووکایه‌تیمان پێ ده‌که‌یت. پێمناڵی تۆ له‌کوێ بووی ئه‌وکاتی ئێمه‌ ملمان له‌ چه‌قۆ ده‌خشاند و دژایه‌تی ڕژێمی فاشستی به‌عسی ئاغاکه‌تمان ده‌کرد، تۆ چی بووی؟. 
تۆخۆت له‌بیرته‌ و با میلله‌تیش چاك بتناسن له‌ کاتی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی 11.03.1991 به‌ ده‌مانچه‌که‌ت هه‌ڕه‌شه‌ت له‌ خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کی ده‌واجن کرد ده‌تگووت که‌س ناوی پێشمه‌رگه‌ نه‌هێنێ. له‌دوای ڕاپه‌ڕینیش که‌ 4 چوار دانه‌ بزنت به‌خێو ده‌کرد به‌ شه‌راکه‌ت، خۆ کاسبی عه‌یب نییه‌. به‌ڵام ئه‌و هه‌موو سامان و موڵك و پاره‌ت له‌کوێ بوو‌. به‌ڵام پێشینان ڕاستیان فه‌رمووه‌ وایه‌ له‌ شانسی حیز گه‌زۆ ده‌بارێت. 
کێ هه‌یه‌ له‌ کۆنه‌ پێشمه‌رگه‌کانی ی ن ك له‌ هه‌ولێرو دۆڵی خۆشناوه‌تی ئه‌و قاره‌مانه‌ چاونه‌ترسه‌ سوسه‌یی یه‌ نه‌ناسێت که‌ به‌درێژایی شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مان به‌ پیکابه‌که‌ی پێشمه‌رگه‌ی ده‌‌هێنا بۆ شاری هه‌ولێر بۆ ماڵی من و که‌س و کاری پێشمه‌رگه‌ی له‌ ماڵی من ده‌برد بۆ چیاکانی کوردستان.
ڕه‌شید تاهیر تۆ و ئاغاکانت له‌ کوێ بوون. مامۆستا سه‌لیم ڕه‌شید که‌ ناسراوه‌ به‌ (سه‌لیم جانه‌) له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن بینیم که‌ ‌ده‌رباره‌ی زیندانه‌ سیاسییه‌کان قسه‌ی ده‌کرد به‌ قه‌ده‌ر ته‌مه‌نی هه‌موو علوجه‌ به‌عسیه‌کانی ئاغای پێشترت وپ د ك که‌ ئاغاکانی ئێستای به‌ڕێزتن ئه‌شکه‌نجه‌ی کێشا له‌ زیندان. هه‌موو ته‌مه‌نی له‌ بۆ سه‌ربه‌رزی گه‌ل و نیشتمان به‌خت کرد، له‌ ملیۆنه‌های وه‌کو تۆ شه‌ریف تره‌. ئێمه‌ی زیندانیانی سیاسی ئه‌و ڕۆژانه‌مان دروست کرد که‌ که‌سانێکی دزو جه‌رده‌و پیاوکوژو نه‌فس نزم و حیزو مه‌سینه‌ هه‌ڵگر بوونه‌ته‌ مه‌سوۆلی ئێمه و سه‌روه‌تی ووڵاته‌که‌م‌ له‌ باڕو نادی و مه‌شروبخانه‌کان و قه‌حپه‌خانه‌کان و قومارخانه‌کان سه‌رف ده‌که‌ن. پێم ناڵێیت تۆ چۆن گه‌یشتیته‌ ئه‌و پله‌و پایه‌. با به‌بیرت بهێنمه‌وه‌ که‌ تۆ له‌ ئیبراهیم خه‌لیل پاره‌ی گومرگت بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌دزی تۆ به‌ دزی گه‌یشتیته‌ ئه‌مڕۆ، خۆت له‌بیر مه‌که‌.وه‌ڵا بابه‌ ئه‌وه‌ خۆشه‌ ، ڕه‌شیده‌ فه‌ندی خێرمان پێ ده‌کات، به‌ زیندانیانی سیاسی. ئای که‌ شه‌رمه‌ بۆ په‌رله‌مانێك که‌ تۆی تیابێت و تۆ قسه‌ی تێدا بکه‌یت. به‌ڕاستی حه‌یاچوونه‌. ده‌بوایه‌ له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ت به‌شه‌ق بکرابوایته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ناو په‌رله‌مان. 
من واقیع بینم و دڵنیام خه‌ڵکی کوردستانیش واقیع بینن لیستی گۆڕان هه‌ر له‌پڕێکه‌وه‌ دروست نه‌بوو وه‌کو به‌ڕێزتان له‌ پڕێك بویت به‌ کوڕێك. 
لیستی گۆڕان به‌رهه‌می خۆێنی شه‌هیدانه‌و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو نا عه‌داله‌تی یه‌ ی که‌ له‌ ماوه‌ی 18 ساڵی تاڵان کردنی سه‌روه‌ت و سامانی میللت و سه‌رخان و ژێرخانی کوردستانتان تاڵان کرد و هیچتان بۆ میلله‌ت نه‌هێشته‌وه‌ زۆر به‌ ساده‌و ساکاری ده‌ڵێم گونتان به‌ میلله‌ت نیشاندا. هیچ به‌هایه‌کتان بۆ میلله‌ت دانه‌نا به‌ درێژایی ماوه‌ی 18 ساڵ ده‌سه‌ڵاتیدارانی هه‌ردوو حیزب یه‌کێتی نا نیشتمانی و نا کوردستانی و پارتی دیکتاتۆری نا کۆردستانی خه‌ریکی گیرفان پڕکردن بوون. 
هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانێت که‌ له‌ 11.03.1991 دا ڕاپه‌ڕین ڕوویدا هه‌تا سه‌رکرده‌کانیشتان جوتێك قۆنده‌ری لاستیکتان له‌پێدابوو، زۆربه‌تان پڕ ئه‌سپێ بوون، ئه‌و هه‌موو سامانه‌تان له‌کوێ بوو؟ 
پێویسته‌ میلله‌ت داواتان له‌سه‌ر تۆمار بکات له‌ په‌رله‌مانی داهاتوو ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌موو سوکایه‌تی یه‌ی که‌ به‌ خه‌ڵکی کوردستانتان کردووه‌. 
ئێستا میلله‌ت له‌خه‌و هه‌ڵساوه‌و به‌بێ ترس له‌سه‌ر شه‌قاماکان و له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کان هاوارده‌که‌ن که‌ ده‌نگتان پێ ناده‌ین. ئێوه‌ هه‌رگیز نوێنه‌ری میلله‌ت نه‌بوونه‌ و نابن به‌ نوێنه‌ری گه‌ل و میلله‌ت.
ڕابردووتان زۆر پاکه‌ ئه‌ی ئه‌وه‌ نه‌بوو 31.08.1996 کوردستانتان وێران کرد به‌ ده‌بابه‌کانی به‌عس. ئه‌وه‌ی غیره‌تی هه‌بێت و بزانێت به‌های مرۆڤایه‌تی چییه‌ ده‌نگ به‌ لیستی که‌ره‌ دێزه‌که‌ نادات، دڵنیام ئه‌وه‌ی ده‌نگیان پێ بدات له‌ دوای هه‌ڵبژاردن به‌ر لوشکه‌ی که‌ره‌دێزه‌که‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ ده‌که‌وێت.. 
حه‌یران ئه‌من لۆخۆم ئێستا نازانم به‌ کوێنده‌رێت دا هه‌ربرێم ، 
به‌و هه‌موو سووکایه‌تییه‌ی به‌ میلله‌تتان کردووه‌، 
ناوه‌ڵا به‌ ئافره‌ته‌ علوجه‌کانی مه‌لا که‌متیار و عیماد له‌ نه‌رویج و دانیمارك، 
یان به‌ بۆڕی یه‌ نه‌وته‌که‌ی که‌ سه‌لێم موختار له‌ دیبه‌گه‌ کونی کردووه‌ و زه‌وی بۆ هه‌ڵدڕیوه‌ و 
به‌ تانکه‌ر به‌شه‌وو به‌ڕۆژ لێی ده‌دزێت بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی 
وه‌کی کاکه‌ ڕه‌شید تاهیری به‌عسی که‌ له‌ ئیبراهیم خه‌لیل و له‌ په‌رله‌مانی کوردستانی پاره‌ی ده‌دزی له‌بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی..... 
ئه‌ی ئه‌وه‌ نی یه‌ که‌ سه‌رۆك جاشی عاره‌بی مه‌سعود بارزانی 13 هه‌زار فه‌له‌ستینی له‌سه‌ر خاکی کوردستان جێگر ده‌کات. ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین خیانه‌ته‌ له‌گه‌ڵ میلله‌تی کوردی ده‌کات. به‌شه‌رفتان ئه‌وه‌ سه‌رۆکه‌ یان بازرگان و مافیایه‌.
به‌ڵێن بێت به‌ڵێن ئه‌ی خه‌ڵکی به‌ شه‌ره‌فی سه‌رتا سه‌ری کوردستان ، ئه‌گه‌ر فه‌له‌ستینی له‌ کوردستان جێگیر بکرێن، من یه‌که‌م که‌س بم دژی ئه‌و بڕیاره‌ تا دوا تنۆکی خوێن خه‌بات بکه‌م.
من واقیع بینم به‌ دڵنیاییه‌وه‌ میلله‌ت ده‌سه‌ڵات ده‌گۆڕێت. گه‌نده‌ڵانیش زۆریان نه‌ماوه‌ ده‌بێ وه‌کو فوجی موری و شای ئێران گۆڕبه‌گۆرچوو ڕابکه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان وابزانم هه‌ر له‌ ئێستاشه‌وه‌ پسووله‌ی سه‌فه‌رو پاسه‌پۆرته‌کانیشتان ئاماده‌ کردووه ‌بۆ ڕاکردن له‌ده‌ستی یاسا و عه‌داله‌ت و میلله‌ت. 
ئای بۆئه‌و ڕۆژه‌ی که‌ منداڵانی شه‌هیدان و که‌س وکاری ئه‌نفال کراوه‌کان ته‌ماته‌ باران و هێلکه‌ بارانتان بکه‌ن. سه‌رکه‌وتن زۆر نزیکه‌ و گۆڕان لافاوێکه‌ گه‌نده‌ڵان ڕاده‌ماڵێت. 
هیوادارم میلله‌ت تۆڵه‌تان لێ نه‌سێننه‌وه‌ و بتانبوورن، به‌ڵام دڵنیام که‌س ده‌نگتان پێ نادات بێجگه‌ له‌ چه‌ند که‌سانێکی چه‌کداره‌کانی خۆتان. 

*کۆنه‌ پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان. 13.07.2009 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست