بەیانى هاوپشتى لەگەل بزووتنەوەى کریکارى میسر

Sunday, 11/09/2011, 12:00

1156 بینراوە



لە دریژەى ڕەوتى شۆڕش و کێشمەکێشە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانى کۆمەڵگاى میسردا، چینى کریکار پێى ناوەتە ناو نەبەردو کێشمەکیشێکى چینایەتەوە لە دەورى داخوازیە چینایەتیەکانى خۆى. ناڕەزایەتیەکانى ئەم چینە ڕووى لە پەرەسەندنە، ڕەوتى ڕیکخراوبوونى سەربەخۆى هەنگاو بە هەنگاو بەرەو سەردەچێت و بەرچاوى لە ئاست بەرژەوەندیە چینایەتیە جیاوازەکان رۆشنتر دەبێتەوەو بە هۆشیاریەکى بەرزترەوە بەرانبەر هەنگاوەکانى حکومەتى بورژوازى و چینى سەرمایەدار بۆ گوێ خەواندن لە داخوازیەکانی ڕاوەستاوە.
لە جەرگەى ئەم کێشمەکێشەدا دەورەیەک لە ناڕەزایەتى کرێکارى دەستى پێکردوەو هەوڵ و ئامادەکاریەکى بەرفراوان لە نێو ڕابەران و هەڵسوڕاوانى کرێکارى بەڕێکەوتوە بۆ بەرپارکردنى مانگرتنى فراوان لە ئاستى سەراسەریدا لە پیناو داسەپاندنى داخوازیەکانى چینى کرێکار بەسەر بورژوازى و دەسەڵاتەکەیدا.
بۆ ڕاکیشانى پشتیوانى جیهانى لەم بزووتنەوەیە، کەمپینێک بە ناوى "کەمپینى هاوپشتى لەگەل بزووتنەوەى کریکارى میسر" ڕاگەیەنراوەو بەڕیکەوتووە. حزبى کۆمۆنیستى کریکاریى کوردستان پشتیوانى خۆى بۆ ئەم کەمپینە و هاوپشتى خۆى بۆ بزووتنەوەى کرێکارى میسر ڕادەگەیەنێت. بانگەوازى ڕیزەکانى حزب و هەموو هەڵسوڕاوانى کرێکاریى و کۆمۆنیست دەکات بۆ بەشدارى چالاکانە لەم کەمپینە و هەوڵى هەمەلایەنە بۆ ڕاپەڕاندنى کارەکانى.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە