بزانن چۆن پۆلیسی سلێمانی ده‌ستدرێژی سێکسیی ده‌که‌نه‌ سه‌ر كچی كورد لە گۆیژە و هەتكیان ئەكەن

Friday, 05/08/2011, 12:00

2818 بینراوە


لەم چەند رۆژەی رابردوودا بابەتێكم لە سایتی كوردستانپۆست خوێندنەوە لە ژێر ناونیشانی (به‌ناوی ئاسایش کوڕه‌که ‌و کچه‌که‌مان برده ‌ناو کێڵگه‌یه‌ک و له‌ پێش چاوی کوڕه‌که ‌ده‌ستدرێژییمان کرده ‌سه‌ر کچه‌که‌!)، ئەم بابەتە هەرچەندە بە راستی مایەی راچڵەكانی هەموو تاكێكی كۆمەڵگەی كوردستانیە ، بەڵام دیاردەیەكی تازە نییە و زۆر جاری تر چەكدار و ئاسایش و پۆلیسی یەكێتی و پارتی بە زۆر ناموسی كچ و كوڕە لاوەكانی كوردیان ئەتك كردووە.
لە سلێمانی بە درێژایی ساڵانی رابردوو ، زۆر جار ئەو كوڕ و كچانەی یەكیان خۆش ئەوێت و بە دوای شوێنێكا ئەگەڕێن روو لە شاخی گوێژە یان دەوروبەری سلێمانی ئەكەن ، بەڵام لەلایەن هەندێ چەكدارەوە بە ناوی ئاسایش و پاسەوانی ماڵی تاڵەبانی و دەزگای زانیاری ، بە چەك ئەچنە سەریان و لەگەڵ خۆیان بۆ شوێنی نا دیار ئەیانبەن بەناوی لێكۆڵینەوە و لەوێ بۆ هەتا هەتایی ئەتكیان ئەكەن.
لەم ماوەی رابردوودا ، لە شاخی گوێژە چەند چەكدارێك بە دەمانچەوە هەڵیانكوتایە سەر كوڕ و كچێك و بە جنێوی ناشرین و سووكایەتی پێكردنێكی زۆرەوە هەردووكیان خستە دوو ئوتومبێلی جیاوە ، ناسنامە و پارەكانیان هەموو بردوون و بە مۆبایل وێنەیان گرتوون ، یەكێكیان كە وەك ئەفسەر خۆی ناساندبو كە كچەكەی لەگەڵ خۆیا بردبوو ، هەڕەشەی ئەوەی لێكرد ئەگەر بێتو وەك چۆن لەگەڵ خۆشەویستەكەی كاتێكی خۆشی بەسەربردوە ، لەگەڵ ئەمیش رانەبوێرێت ، ئەوا تەلفۆن بۆ كەسوكاری كچەكە ئەكات و وێنەكەشی بڵاو ئەكاتەوە كە لەگەڵ خۆشەویستەكەیا بوە ، هەڕەشەی ئەوەشیان لێكردوە كە وەكو سەگ خۆشەویستەكەشی ئەتۆپێنن ، ئیتر بە زەبری دەمانچە هەر لە ناو سەیارەكە كاكی ئەفسەر كچەكەی ئەتك كرد و خۆی بەتاڵ كردەوە .
كچەكەو كوڕەكە ماون و ژیانێكی تاڵیان هەیە ، لە خەم و خەفەت بەولاوە هیچی تر میوانیان نییە ، نازانن چی بكەن و چۆن تۆڵە بكەنەوە و سكاڵا لەسەر ئەو گروپە تۆمار بكەن لەلایەك لە ترسی كەسوكاریان و لەلایەك لە ترسی ئەو رەسمانەی پۆلیسەكانی گۆیژە گرتبوونی .
ئەمە یەكێكە لەو سەدان دەستدرێژییەی كە لە شاخی گۆیژە و چەقچەق و هەندێ لە هۆتێل و شوێنە گەشتیارییەكانی سلێمانی ئەكرێنە سەر كوڕ و كچی كورد تەنیا لەبەر ئەوەی خۆشەویستی ئەكەن ، ئینجا بە دڵنییاییەوە كچی عەرەب هەر لە ئاسمانا راو ئەكەن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە