مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


شەهید محەمەدی حەسەنە گەورە کێ بوو؟

Friday, 23/07/2010, 12:00

1549 بینراوە


بەشی یەکەم:
هاوینی ١٩٥٧/هاوینی ١٩٨٣، تەنیا ٢٦ ساڵ تەمەن
دەمێکە دەمەوێت ژیاننامەی شەهید محەمەدی برام بنوسمەوە، هەر کاتێکیش دەست بۆ نوسینی دەبەم
کت و مت هەمان ئەو ساتە وەختەم دێتەوە پێش چاو کە جەستە بوێرەکەی خەڵتانی خوێن و بێ گیان بوو..
بۆئەوە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بزانن کە کەسانی پێش خۆیان چۆن ژیان و چۆن گیانی خۆیان فیدای مەسەلە ڕەواکانی ژیان کرد.. دەستم کرد بە نوسینەوەی ژیانێکی کورتوو سەربەرزانەی براو هاوڕیم کاکە محەمەد..
٢٧ ساڵ لەمەوبەر لە نزیک گوندی سەید ئاوای نزیک شاری ڕانیە بەدەستی تاوان و ناپاک واتە لە لە ٢١ی تەمموزی ١٩٨٣، شەوێک لەکاتی ئەنجامدانی چالاکیەکدا لە پشتەوە یەکێک لە و کەسانەی کەلەگەڵی دابوون بۆ ئەنجامدانی ئەو چالاکیە خۆیی و حەسەنی ئامۆزام دەداتە بەر دەستڕیژی گوللەو هەردوکیان شەهید دەکات..
شەهید محمەد لە کاسێتێکی دەنگی کەبۆ ی بەجێ هێشتبووین دەڵێ: من دەزانم کە هەر گوللە سەرگەردانی ناو گۆڕم دەکات بەڵام هەر گیز خەمی منتان نەبێت، چونکە من دڵنیام لە خۆم لەهەر شەڕو ڕووبە ڕوو بوونەوەیەکدا لەگەڵ دوژمن تا دەیان کەس پێش مەرگی خۆم نەخەم دڵنیاتان دەکەم کە هیچم لێ نایەت ئەوساش دەبێ ئێوە شانازی بەمەرگی منەوە بکەن..
محەمدی برام ترسی تەنیا لە وە بوو کە لە پشتەوە خەنجەری ژەهراوی لێ بدرێت دەی ووت چەندە ڕکم لە مردنی سەر جێگایەو چەندە ڕکم لە کەسانێکە کە دەستیان بە كڵاوەکەی خۆیانەوە گرتوو تا با نەیبات..
من و محەمەدی برام گەرچی جیاوازی تەمەنمان هەبوو بەڵام هەمیشە وەک دوو هاوڕی قسەمان بۆ یەکتر دەکرد، زوربەی نهێنیەکانی یەکترمان دەزانی، زۆر جار دەی ووت، کە بوومە پێشمەرگە شەوانە دێمە ناو سەنگەسەر و دەوڵەمەندکانی شار دەهێنمە دەرو هەژارەکانیش بەرامبەریان ڕادەگرم ، دەوڵەمەندەکان ناچار دەکەم پارە دابەشی سەر خەڵکە هەژارەکان بکەن، هەڕەشەی ئەوەش لە دەوڵەمەندەکان دەکەم کە نەپارەکان لەهەژارەکان وەر بگرنەوە نە ئاگاداری حکومەت بکەن ، دەنا بۆیان دێمەوەو تەمێیان دەکەم..
شەهید محمەد لەساڵی ١٩٧٤ دوای ئەوەی بە خێزانەوە ئاوارەی ئێران بووین دوای ماوەیەک خولیای پێشمەرگایەتی لە کەللەی دا !گەڕایەوە شاری سەردەشت و داوای لە حاکم حەمەلاو کردبوو کە نامەیەکی بۆ بنۆسێت و ببێتە پێشمەرگە لە هێزی کاوە، حاکم حەمە لاو کە بەرپرسێکی پارتی بوو لەشارۆچکەی سەنگەسەر و دۆستی ئێمە بوو ، نامەیەک دەنوسێت بۆ حەسۆ میرخانی فەرماندەی هێزی کاوە کە بیکەنە پێشمەرگە..
شەهید محەمەد لە ڕێگا نامەکە دەکاتەوەو لە ژێرەوە بە خەتی خۆی لێی دەنووسێت ..
تێبینی: بەهیچ شێوەیەک نابێت ئەم کەسە بەنا ئومێدی بگەڕیتەوە دەبێت بیکەن بە پێشمەرگە..
کاتێ حەسۆ میرخان نامەکە دەخوێنێتەوە دەڵێ ئەم چەند دێرە هی خۆتن ئەویش دەڵێ بەڵێ بۆ ئەوەی لەسەدا سەد ببم بە پێشمەرگە ئەم چەند دێرەم بۆ زیاد کردوە، حە سۆ میرخان توڕە دەبێت و دەڵێ دەبێت بچیتەوە لای حاکم حەمەلاو نامەیەکی ترم بۆ بهێنیت ئەوجا دەبیتە پێشمەرگە
شەهید محەمەد دەگەڕیتەوە سەردەشت بەڵام فریا ناکەوێت نامەیەکی تر بەرێت..
ئاشبەتاڵ دەست پێ دەکات
شەهید محمەد بەدڵشکاوی گەڕایەوە ئۆردوگای سەرابی گەرم ..
دوای ئاشبەتاڵ گەراینەوە سەنگەسەر، شەهید محەمەد هەمیشە بەوە ناسرابوو کە ناحەقی نەک هەر لە خۆی بەڵکو بۆ خەڵکی تریش قبوڵ نەدەکرد..
دوای هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ جارێکی تر شەهید محمەد کەوتەوە جموجۆڵی سیاسی و هەمیشە ماڵمان پڕ بوو لە بڵاو کراوەی کۆمەڵەو شەوانە پێشمەرگە دەهاتنە ماڵمان..
شەوێک کۆمەڵێ پێشمەرگەی یەکیەتی هاتن بۆ ماڵمان و دوو کەسیان لەگەڵدا بوو، بە محەمەدی برامیان ووت
ئەم دوو کەسە بەڕێ دەکەیت بۆ سلێمانی پاشان دەگەڕێنەوە ئێرەوە تۆش لە ڕیگای ئۆردوگای بەستەستێن دەیانێریتەوە سەرکردایەتی کە ئەوسا لە ناو زەنگ بوو
دوای نان خواردنی بەیانی میوانەکانمان بەرەو سلێمانی بەڕی کرد
دوای ماوەیەک دوای نیوەڕۆیەک هەردوو میوانەکەمان گەڕانەوە ماڵی خۆمان، بەڵام شەهید محەمەد نەخۆش بوو لەناو جێگا کەوتبوو، محەمەدی برام ووتی بڕۆ لەناو بازاڕ گۆشتی برژاویان بۆ بهێنە چونکە شتێکی ئەو تۆمان نەبوو بیدەینە میوانەکان، من ڕۆیشتم بۆ هێنانی خواردن بۆ میوانەکان، لە ڕێگای گەڕانەوەم نزیک ماڵی خۆمان هەردوو میوانەکەم بینی دەڕۆیشتن، منیش ووتم خێر بۆ کوێ دەڕۆن ئەوە خواردنم بۆ هێناون، ووتیان ئێستا دائرەی ئەمن هاتوو محمەدی براتیان لەگەڵ خۆیان برد..
منیش بەهەڵەداوان هاتمەوە ماڵێ.،
پرسیم کێ بوو ؟ ووتیان ئەبو ئەحمەدی مدیر ئەمن ، شەوێ ڕابوردوو تەقە بوو لەناو سەنگەسەر چەند پێشمەرگەیەک تەقەیان لە مەرکەزی پۆلیس کردبوو..
دوای ماوەیەک پۆلیسێکی ناسیاومان بەناوی عەلی ژاراوەیی هاتە ووتی
محمەدی برات دەڵێت کۆمەڵێک بڵاو کراوەم لە فڵانە شوێن داناوە، بەپەلە بیانسوتێنن ، نەوەک بێنەوە ماڵمان بپشکنن
منیش بڵاو کراوەکانم دۆزیەوەو سووتاندنم..
دواتر محمەدی برامیان ئازاد کرد، کە زانیان نەخۆشەو ئەو شەوە هەر لەماڵەوە نەچۆتە دەرەوە..
بۆ بەیانی هەدوکمان چووین بۆ ئۆردوگای بەستەستێن سۆراغی میوانەکانمان کرد، ئەوان بەرەور سەرکردایەتی گەڕابوونەوە..
ماویەتی..
بەشی دووەم تایبەتە بە ژیانی پێشمەرگایەتی شەهید محەمەدو کۆمەڵێ چالاکی..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە