مەڵبەندی گەرمیانی ینك دەیەوێت خانووی ئەنفالەكان بكاتە بەرتیلی هەڵبژردن

Monday, 15/06/2009, 12:00

2303 بینراوە


بە پێی هەواڵێك لە ناو مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتیەوە تایبەت بە كوردستان پۆست بە دەستمان گەیشتووە , مەڵبەند بە نیازە ئەو 150 خانووەی كە بڕیار بوو بۆ ئەنفالەكان كە لە ڕێگەی كۆمەڵەی داكۆكی لە كەسوكاری ئەنفالەكانەوە بەسەر وارسی ئەنفالەكان بە تیرو پشك دابەشبكرێت,خۆیان بە بێ تیروپشك و بە واسیتە و واسیتە كاری و بۆ دەنگكڕین بەكاری بهێنن و یەكێتیانە دابەشی بكەن.
هاوكات مەڵبەند ڕێكخراوێكیان بە ناوی 14-4 قیت كردۆتەوە كە بەرپرسەكەی بە ناوی بارزان شەو ڕۆژ لە ماڵ تاهیر وەسمان و فەتاح بەگی جاف كەوتووە و مەحمود سەنگاویش قیبلەیانە, ئەم ڕێكخراوە زەردە لە لایەن مەلا بەختیارەوە لە بەرامبەر كۆمەڵەی داكۆكی لە كەسوكاری ئەنفالەكان وناوەندی چاودێری كوردۆساید-چاك قیت كراوەتەوە .
لە هەمووشی خۆشتر تاڵەبانی كاتێك پێشوازیكرد لە وەفدی كۆمەڵەی داكۆكی بوو بە ئەندام لەو ڕێكخراوە ,ئێستا بۆ گیانیان ڕێخراوی دیكە درووستە كات بە ناوی 14-4,دنیایەكی سەیرە گوڵم.ئەوەی شایانی باسە كۆمەڵەی داكۆكی ڕێكخراوێكی بێلایەنەو جدین لە كارەكانیان و نوێنەری ڕاستەقینەی كەسوكاری ئەنفالكراوەكان دەكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە