بەڵێ رادیۆى نەوا فرۆشراوە، وەڵامێك بۆنەواو شێخەكەى نەوا

Friday, 08/04/2011, 12:00

2132 بینراوە


دواى ئەوەى لەچەند رۆژى رابردوو وتارێكم لەسەر رادیۆى نەوا نووسی و چەند راستیەكم دەرخست كەئەم رادیۆیە فرۆشراوەو خاوەنە تازەكەشى بەناحەق دواى شەش ساڵَ كاركردن ، وایكرد من وازبێنم لەم رادیۆیە ، خۆشبەختانە (3653)كەس ئەو وتارەمیان خوێندەوە، بەڵام دواى چەند رۆژێك شێخ هەدرێن بەرێوەبەرى رادیۆى نەوا چەند قسەیەكى نامەتق و راستى كردووە، گوایە وەڵامى منى داوەتەوە، بەلام من جارێكى تر وەڵامى ئەوو رادیۆكەى بەچەند خاڵێك دەدەمەو راستیەكان دەردەخەم
1_ئەو نووسیویەتى ئێمە رێگاى یاسایى دەگرینەبەر، منیش لەدادگاى فیدراڵ و لاى كونسلخانەى ئەمریكا سكاڵاتان لەسەر تۆماردەكەم
2_دەڵێت رادیۆى نەوا نەفرۆشراوە، بەڵام من لەسەر زارى كوردە حەسەن دەڵێم بەڵێ رادیۆى نەوا فرۆشراوە، چونكە لەكاتى ئەو كێشەیەم و نەمانم لەرادیۆى نەوا لەرێگاى تەلەفۆنەوە پەیوەندیم كردبەكوردە، بۆئەوەى لەم كێشەیە ئاگادارى بكەوە، ئەویش ئەوكات گوتى من لەتوركیامەو رادیۆى نەواش پەیوەندى بەمنەوە نەماوە
3_شێخ هەندرێن دەڵێت من لەچەند ساڵى رابردوو پارێزەرى چەند كۆمپانیایەك بوویمەو عەزەلاتى خۆى دەرخستووە، بەڵام گرنگ ئەوەنییە تۆپارێزەرى چەند كۆمپانیایەك بوویتە، گرنگ ئەوەیە تۆپارێزەر بیت و مافى هەژاران وەربگریتەوە، نەوەكو پارێزەرى سەرمایەدارو كۆمپانیابیت، گرنگ ئەوەیە تۆپارێزەرى دۆسیەى ئەنفال بوایت بەخۆڕایى گرنگ ئەوە تۆپارێزەرى دۆسیەى هەڵەبجە بوویتایە بەخۆڕایى ، گرنگ ئەوەیە تۆبچیت پارێزەرى دۆسیەى عەلى و سەركاربكەیت ئەو دووپۆلیسەى لەخۆپیشاندانەكانى بەم دوایى یەى شارى هەڵەبجە شەهید كران، گرنگ ئەوەیە تۆپارێزەر بیت وبچیت بەخۆڕایى پارێزەرى دۆسیەى گەرمیان و رێژوان بكەیت بچیت پارێزەرى دۆسیەى باوكى ئەنەس بكەیت كەتائێستاش چاوەرێى قوتووە شیرەكەیەتى تائومێدى باوكى بۆى بێنێتەوە، گرنگ ئەوەیە تۆپارێزەر بیت و دیفاع لەمافێ هەژاراندا بكەیت و مافەكانیان بۆوەرگریتەوە، بەرێزم كێشەى من و تۆ ئەوەیە تۆحزبیت و من رۆژنامەنووسێكى بێلایەن ، من كورى پیاوێكى كرێكارى هەولێریم ، تۆكوڕە شێخێكى سلێمانیت، ئێوە شارچیەتى دەكەن، كێشەى من و تۆ ئەوەیە من دەمەوێت راستیەكان دەرخەم تۆدەتەوێت راستیەكان بشاریتەوە، من دیفاع لەخەڵكى هەژاردەكەم و دەنگیان بەەدەسەڵات دەگەیەنیم، تۆش دیفاع لەسەرمایەدارو كۆمپانیاكان دەكەیت.
4_لەبارەى بڕوانامەو ئاستى من قسەیان كردووە، بەرێزم من كوڕى پیاوێكى كرێكارم و یەك كەس فێرى ئەلف و بێى رۆژنامەوانى نەكردووم، من خۆم خۆم پێگەیاندووە، من ماوەى هەشت ساڵە دەستم داوەتە كارى رۆژنامەوانى لەوماوەیەشدا 25خولم لەبارەى رۆژنامەوانى بینیووە، دەیان كتێبم لەبارەى میدیا خوێندووە، ماوەى هەشت ساڵە لەچەندین دەزگاى رۆژنامەوانى نووسراو ئەلیكترۆنى كارم كردووە،كەلەنێویان رۆژنامەى هاوڵاتی و ئاوێنە بووە، وەتائێستاش لەرۆژنامەو سایتى ئاوێنە بەردەوامم ، لەچەندین رۆژنامەو گۆڤار ئەندامى دەستەى نووسەرانم ،ماوى هەشت ساڵە هیچ رۆژێك لەچوار پێنج هەواڵ كەمترم نەكردووە، ئەگەر رۆژانە بەتێكرا دووهەواڵم كردبێت مانگانە دەكاتە 60هەواڵ و ساڵانەش دەكاتە 720هەواڵ و تێكرایى ئەوهەشت ساڵەش كۆى هەواڵەكان دەكاتە (5760) كە دەكاتە سێ قەد بەباڵاى باڵەخانەى رادیۆى نەوا، ماوەى هەشت ساڵە بەهەزارەها راپۆرت و دیمانەم كردووەو، تائێستاش 15وتارم نووسیوەو بەشێكیشیان وەرگێردراونەتە سەرزمانى عەرەبى و لەرۆژنامە عەرەبیەكان بڵاو كراونەتەوە، دواین كاریشم لەئێستادا لەگەڵ كۆمپانیاى نالیا دەبێت و لەئێستاشدا خەریكى عەقدم لەگەڵیاندا، ئەوكەناڵەى كەتەنیا لەسەر ووشەى حەق سووتێنرا، رۆژانە دەیان پسپۆرى بوارى میدیا بەراستەو خۆو بەناراستەوخۆو مدحم دەكەن و دەست خۆشیم لێدەكەن، دەیان هاوڵاتى ئاسایى دەمبینن و دەست خۆشیم لێدەكەن، بەڵام من هێشتا لەخۆم رازى نیم من پێمخۆشە هەر پەیامنێرێكى گەرۆك بم و بەدواى راستیەكاندا بگەرێم ، بەڵام ئەوە تۆیت ، بەبێ ئەوەى لەژیانتدا بزانیت رۆژنامەو میدیا چى یە بەواسیتەى پارەو پوول بووى بەبەرێوەبەرى رادیۆى نەوا
5_شێخ دەڵێت گوایە من هەواڵێكم لەدوو شوێن بڵاوكراوتەوە، خوێنەرى بەرێز ئێوەو ویژدانتان من دواى ئەوەى كارتێكى 10دۆلارى لەهەواڵێك سەرف كەم و 10هەزاردینار بدەم بەكرێى تاكسى لەپێناو هەواڵێك ،دواتریش هەواڵەكە بەمیزاجى بەرپرسى هەواڵەكان بڵاو نەكرێتەوە، لەبەرئەوەى هەواڵى هەولێرە، بۆمافى ئەوەم نەبێت دواتر بۆخۆم هەواڵەكە لەشوێنێكى تربڵاوبكەمەوە، خۆم من پارێزەرى چەند كۆمپانیایەك نییم مانگانە مووچەكەم دەفتەر دۆلارێك بێت، من لەسەر ئیشەكەم كەكارى پیرۆزى رۆژنامەوانى یە دەژیم
6_كاكەگیان ئێوە خەریكى شارچیەتین، ئاخەر چۆن دەكرێت رۆژنامەنووس شارچیەتى بكات، رۆژنامەنووس دەبێت مەسەلەى نەتەوەیى و مەسەلەى ئاینیش بەلاوەنێت، ئێوە شارچیەتى دەكەن ، من بەبەڵگە قسەدەكەم ، ساڵى رابردوو لەمیانەى ساڵوەگەرى رۆژنامەى كوردى یەكێـتى هاوردەو ناردەكارن خەڵاتى چەند رۆژنامەنووسێكیان كرد، بۆئەو مەبەستەش كاك بەختیار كەبەرێوەبەرى راگەیاندنى یەكێتى هاوردەو ناردەكارانە تەلەفۆنێكى بۆكردم و گوتى ئەوە ناوى تۆمان نووسیوە بۆخەڵات كردن دواتریش رۆژو شوێنەكەت بەئیمێل بۆدەنێرم، بەڵام دواتر لەسلێمانى تەلەفۆنیان بۆكاك بەختیار كردوو گووتبویان كاكە ناوى هێمن رەش كەوە ئێمە خۆمان لەسلێمانى كەسێك دەنێرین، هەرچەندە كاك بەختیار گووت بووى كاكە خەڵاتەكە ئینتەرنێتێكى (ویگۆیەو) تەنیا لەهەولێر ئیش دەكات ، بەڵام ئەوان گووتبویان قەیناكە ئێمە خۆمان كەسێك دەنێرین، دواتریش لەسەر ئەم مەسەلەیە دەمەقاڵیم لەگەڵ كردن ، بەفەرمانى زریان ناوێك ماوەى یەك هەفتە كارەكانى منیان راگرت
8_شێخ دەڵێت 6ساڵ نییە ئێمە مانگانە 5دەفتەر لەحكومەت وەردەگرین ، بەڵكو چوار ساڵە ، بۆشێخ چوار ساڵ كەمە هەموو مانگ 5دەفتەر لەحكومەت وەرگریت؟ئەى پێم ناڵێت ئێستا كەپارەى دەزگاكانى راگەیاندن بڕاوە چۆن رادیۆكەت بەرێوە دەبەیت؟

هێمن مامەند / پەیامنێرى گەرۆك
8/4/2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە