مەردان چاوشینى بەرپرسى مەڵبەندى(26كفرى)یەكێتى ڕٍیسوا كرا

Tuesday, 26/05/2009, 12:00

6872 بینراوە


ئەمڕۆ ڕێكەوتى 26/5/2009 , كاتژمێر نۆ و نیوى سەرلەبەیانى, كادیرانى مەڵبەندى 26 كفرى دەستلەكاركێشانەوەى خۆیان ڕاگەیاند.
كادیرێكى مەڵبەندى كفرى پێى باشبو ناوى نەهێنرێت لە ئێستادا پێمانى ڕاگەیاند, ئەمڕۆ ڕێكەوتى 26/ 5/2009 دەستلەكاركێشانەوەى خۆمان ڕاگەیاند, پێشتر مەردان چاوشین بەرپرسى مەڵبەندەكەمان ئاگادار كردەوە و ئەمڕۆمان بۆ كۆبونەوەى دەستلەكاركێشانەوەمان بۆ دانابو, بەڵام ئەو ئامادە نەبو دەقى كۆبونەوەكە و بڕیارەكەى ئێمە بنێرێ بۆ مەكتەبى سیاسى, كادیرەكە وتى, بۆیە مەردان هەواڵى دەستلەكاركێشانەوەكەى ئێمەى نەگەیاندۆتە مەكتەبى سیاسى و تاڵەبانى, چونكە بێجگە لەخۆى و سابیرى كارگێڕ و یەك دوو فەرمانبەر نەبێ كەسى ترى لەگەڵ نەماوە و هەموى هاتۆتە دەرەوە, لەدرێژەى زانیاریەكانى دا كادیرەكە وتى: ئەمەش دەكاتە ڕیسوا بونى مەردان چاوشین, لەبەر ئەوەى مانگێ پێش ئێستا وەعدى بە تاڵەبانى داوە و وتویەتى هەمو ستافى مەڵبەند لەگەڵ مندایە ,ئەوانیش وەعدیانپێداوە بیكەنە ئەندامى سەركردایەتى, ئیستا پێانبڵى سەرجەم ستافى مەڵبەندەكەم ئیستقالەیان كردەو و هەرخۆم ماوم ڕیسواى دەكەن وڕەنگە ئەو پارە مۆڵانەشى لێوەربگرنەوە كە بەمدواییانە لە تاڵەبانى وەریگرتبو, تازە ناشتوانێ بگەڕێتەوە بۆ ئەملاو پێى ڕازى نابین و ڕازیش نین بەهیچ شێوەیەك كەسى لەو جۆرە نزیكى لیستى گۆڕان بكەوێ, كادیرەكە وتى, ئەو وەفایى بۆ گۆڕەكەى عەلى سور نەبو خۆى فرۆشتە تاڵەبانى و بەكرێگیراوەكانی.كادیرەكە وتى: مەردان وتویەتى بۆچى قوڕدەكەنە سەر منا و لەهەردو لا منتانكرد, من وەعدم دابو كە هەموتان لەگەڵ مندان و خۆم یەكلاكردبوە وەعدم بەتاڵەبانى دابو, كادیرەكانیش پێیانوتبو, بۆچى ئێمە موختەبەر نین بۆ ئەوەى تۆ پلەمان لەسەر وەربگرى, ئێمە جیاوازى فیكریمان هەیە و قەناعەتمان بەسەركردایەتى ئێستا و سیاسەتى فاشیلانەى ئێستاى حیزبەكەمان نەماوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە