نابۆ كۆمەڵكوژی ژنان

Tuesday, 22/11/2011, 12:00

970 بینراوە


لەرۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژبەژناندا بەكۆی دەنگە نارەزاكانمان
دەڵێین : هەر توندوتیژیەك شێوازێكی كوشتنە و نابۆ كۆمەڵكوژی ژنان
توندوتیژی ئەو زهنیەتەیە كە گەوهەری ئایدۆلۆژیای سیتەمی پیاوسالاری پێك دێنێت و بەوعەقڵیەتەوە بەدرێژای تەمەنی پێنج هەزارساڵەی هێرشی كردۆتە سەر كۆمەڵگای دایكایەتی لەجێگای ئاشتەوای و یەكسانی وئازادی ودادی كۆمەڵایەتی لە ڕێگەی شكانەوەی رەگەزی ژن كۆمەڵگای روبەڕوی چەوسانەوەو كۆیلایەتی و چینایەتی ورەگەزگەرای كردۆتەوە . لەئەنجامدا هەمووتاكەكانی كۆمەڵگا بەژن و پیاو ژینگەوە زەرەرمەند بوون بەڵام ژن وەك هێزی پێكهینەری كۆمەڵگا قوربانی یەكەمە .
ئەگەرچی رۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی بۆ ئەو روداوە دەگەرێندرێتەوە كەلە ساڵی 1960 لە وڵاتى دۆمینیك سێ خوشكى شۆڕشگێڕى نێو بزووتنەوەى تێكۆشانى ئازادى(قەلاندەستینا) بە ناوەكانى(پاترییا، مێرڤا، ماریا تەرسێل میرابێل) كە لە دژى دیكتاتۆرى ترۆژیلۆ لە كۆمارى دۆمینیكدا تێدەكۆشان ، پاشان لە لایەن سەربازانى سوپاى دیكتاتۆرەوە دەگیرێنو سەرەڕاى لێدانو ئەشكەنجە بەشێوەیەكى وەحشیانە دەست درێژى سێكسیان دەكرێتە سەرو پاشان دەیانكوژن. ژنانى وڵاتانى دۆمینیكیش لە دژى ئەو ڕووداوە ڕادەپەڕنو تێدەكۆشن تا ڕووخانى ئەو دیكتاتۆرە. بۆیە لە 25/11/1981 لە وڵاتانى دۆمینیك لە كۆنگرەیەكى ژنانى ئەمریكاى لاتیندا بڕیار گیراكە ئەمرۆژە وەك ڕۆژى تێكۆشان وبەرەنگاربونەوەی توندوتیژی (سیاسی و كۆمەڵایەتی و یاسای) لەسەر ژنان و پشتیوانى نێودەوڵەتى بۆ ژنان بناسرێت. بەڵام هەموو بەلگە مێژووی و زانستەكانی كۆمەڵناسی ئەو راستیانە پشتراست دەكەنەوە كە توندوتیژی تەمەنەكەی هاوتەریبە لەگەڵ تەمەنی پیاوسالاری و بەرەنگاریبونەوەشی بەبەردەوامی لەلایەن مرۆڤەكانەوەهەبووەبەتایبەتی ژن هیچ كاتێك ئەوسیتەمەداسەپینراوەی لەناخەوەپەسەند نەكردووە .تارۆژی ئەمرۆ ش لەتێكۆشاندایە .
توندوتیژی بەهەرسێ جۆرەكەی جەستەی و دەرونی و سێكسی ،لە هەمووبوارەكانی سیاسی و سەربازی وئابوری و یاسای و كۆمەڵایەتی...هتد بەڕێوە دەچێت .لە ئەنجامدا لێدان و ئەشكەنجەو زیندانی كردن و كوشتن سوكایەتی پێكردن و بچوكردنەوەو سنورداركردنی مافەكانی و سەركوتكردن و چەوسانەو كردنە ریكلام و بازرگانی پێوەكردن كرین و فرۆشتنی و كردنە كەسێكێكی لەشفرۆش ئەمانە هەموولە سەرتاسەری جیهاندا و كەم تازۆر یەك ژنیش نیە روبەروی جۆریك لەجۆرەكانی ،یان چەندین جۆر لە و توندوتیژیانە .یان روبەروی زۆربەیان نەبێـەوە ، بەهۆكاری ئەوەی كە رەگەزی مێینەیە؟.
ژنانی ئازادیخوازو تێكۆشەرانی دیموكراتی :
ئێمەی ژنانی كورد لەگەڵ ئەوەی روبەروی چەوسانەوەی رەگەزی دەبینەوە روبەروی چەوسانەوەی نەتەوەیش دەبینەوە لە ئەنجامدا رۆژانە ژنانی كورد لەسایەی سیتەمی دەسەڵاتدارانەوە روبەروی گرتن و ئەشكەنجەو زیندانی كردن و سزای لەسێدارەدان دەبینەوە هەروەهالە ئەنجامی بەڕێوەەبردنی تێكۆشانێكی بێ وێنەی بزوتنەوەی ئازادیخوازانەی ژنانی كورد لە پێناوی ئازادی نەتەوەی و رەگەزی و دیموكراتیەتدا رۆژانەلەروبەروبونەوەدا ژنی كورد گیانی خۆی بەخت دەكات .لەسەرتاسەری جیهانیشدا تاكەبزوتنەوەیە كەبەشێوەیەكی راستەوخۆ كاریگەرە بۆتێپەراندنی هەمووجۆرەكانی چەوسانەوەكانی سەرژنان و كۆمەڵیك نرخ وبەهای بۆ ئازادی رەگەزی ئافراندووە . .كۆمەڵگای باشوری كوردستان و ئێراق سەرەرای گیرۆدەبوونی بەكۆمەڵیك یاسای كۆنەپارێزیەوە دەسەڵاتی دادو جێبەجێكردن و تادوارادەلەبەرامبەرئەم دیاردەیە خەمساردە بە پێی ئەو ئامارەی كەلەلایەن دام ودەزگای حوكمەتەوەراگەیەنراوەلەسێ ساڵی رابردوو1012 ژن لە هەرێمی كوردستاندا خۆیان سوتاندووە . ئەمەسەرەرای كوشتن وخۆكوشتن و لێدان و ئەشكەنجەو تەروش و لاقەكردن و لەشفرشی وبازرگانی كردن بەژنانەوە........هتد كە رێژەیەكی بێ سنورە ئەم راستیە گوزارەیە لە وەی كە لە كۆمەڵگاكەماندا رۆژانە ژن دەبنەقۆچی قوربانی . .ئێمەوەك رێكخراوی ژنانی ئازادیخوازی كوردستان و ئەنجومەنی ژنانی ئازاد كە هەموو ساڵیك بەكەمپین و هەڵمەت وزنجیرە چالاكی هەوڵمانداوەبەرەنگاری هەمووجۆرەتوندوتیژییەك ببینەوە .هەموودەستدرێژی و توندوتیژیەك وەك هێرشی جەستەی زیاتروەك هێرشی زهنی شیرۆڤەدەكەین و بۆچارەسەری دەڵین تێكۆشانی ئازادی بەرپرسیاریەتیەكی مێژووی و ژیانی و كۆمەڵایەتیە . پێمانوایە بەڕێوەچوونی هەرتوندوتیژیەك لەسەر ژنان بەواتای شكاندن و كوشتنی كەسایەتی ژنانە .لەهەمانكاتدا هێرش وبرنداركردنی كۆمەڵگایە لەوچوارچێوەیەدا لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەكۆمەڵیك چالاكی كەمپینێكمان راگەیاندبووبەناوی نابۆكۆمەڵكوژی ژنان .بەرچاوترین چالاكیشمان ئەنجامدانی سێهەمین كۆنگرەی ڕێكخراوەكەمان رێكخراوی ژنانی ئازادیخوازی كوردستان رەژاك لە21-10-2011دا كە لەژێر سایەی هەمان دروشمدا توانیمان بگەینەكۆمەڵیك بڕیاری چارەنوس بۆچارەسەركردنی كێشەكانی ژنان لەسەرووهەموویانەوە بنەبڕكردنی هەمووجۆرەكانی توندوتیژی لەهەمووبوارەكانی ژیاندا . ئەوزنجیرە چالاكیانەمان كەبەبۆنەی رۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژییەوە ئەنجامی دەدەین بەدروشمی هەمووتوندوتیژیەك شێوازێكی كوشتنە ،نابۆ كۆمەڵكوژی ژنان دەگەیەنینە ئاستێكی بڵندی تێكۆشان . وەبەم بۆنەیەوەبانگەوازی لەهەمووكەسایەتی چالاكی بواری ژنان و تەواوی رێكخراوەكانی ژنان و دیموكراتخوازدەكەین .كە بەشداری لەم كەمپینەدابكەن و بابەیەكریزی و یەكێتیمان هەوڵەكانمان كۆبكەینەوەو بەهەموومانەوە رێگە لە هەمووتوندوتیژیەك بگرین.
نابۆ كۆمەڵكوژی ژنان
نابۆ هەمووتوندوتیژی و شكاندن وبرینداركردنی كەسایەتی ژنان
بەڵێ بۆ یەكریزی تێكۆشانی ئازادیخوازانەی ژنان

23 -11-2011




 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە