گەڕانی لیستى كوردوستانى بەناو ماڵانداو داواكاریان بۆدەنگدان بەو لیستە جێى شەرمەزارییە

Wednesday, 08/07/2009, 12:00

1719 بینراوە


بەڕێزان چەندڕۆژێكە لیستى كوردستانی بە گەڕەكەكانى شارى سلێمانیى دا دەگەڕێن و داوا دەكەن لە ماڵەكان كە دەنگ بدەنە لیستى كوردستانیى و مسعود بارزانى بۆ سەرۆكى پارلەمان و لە هەندێك جێگادا بەكارهێنانى فشارو هەڵخەڵەتاندنى چەند كەسانی ساویلكەو نەخوێندەوار پیشەیان بووە زئەوەی جێى سەرسوڕمان و شەرمەزاریە ئەوەیە كە ئەم لیستە چەندەها كەناڵى ئاسمانیى و ڕادیۆو تەلەفیزیونى ناوخۆیىو چەندین ڕۆژنامەو گۆڤارو نووسەرى بەكرێ گیراویان بەدەستەوەیە بەڵام مەبەستى ئەمان لەوەدایە ئەو كەسانە دیارى بكەن كە دەن نادەن بە لیستەكەیان بۆ ئەوەی لە داهاتوودا كاریان بۆ نەكرێت لە فەرمانگەو شوێنە گشتیەكان كە ئەمە لە پەرلەمانى پێشویش دا هەمان كاریان كرد بە دەرلەوەى كە ئەم جۆرەكارانە كارى ڕژێمى بەعس بووە بۆئەمان بەجێماوە بە میراتیى ووهەركامێكمان لەو سەردەمانەدا ژیابین بینوومانە كە بەهەمان اسلوب خەڵكیان هان دەدا كۆمەكى شەڕى قادسیىەى ێدام بكەن و بەزۆر زێڕو پارەیان لە خەڵك دەسەند,یان هەندێك جار خەڵكیان چاو تۆكێن دەكرد یان تەریقیان دەكردەوە.لیستى كوردستانى بەڕەواى نابینێت خەڵك خۆى بڕازێنێتەوەو بێتەسەر جادە و بڵێت من دەندەدەم بە لیستێكى تر و بە پێشێلكارى دەزانێت بەڵام بۆخۆیان پێشێلكارى نیە ماڵان دەست نیشان بكەن و بە زۆر خەڵك احراج بكەن بە دەنگدان بۆ لیستى كوردستانى ووشایەنى باسە كە سانێك هەن لە ناو كۆمیتەكانى كە وەك گروپ بەماڵاندا دەگەڕێن هەر ئەو كەسانە بوون كە لەسەردەمى حیزبى بەعسدا كۆمەكیان بۆ قادسییەى ێدام كۆكردۆتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە