جوتە پۆستاڵەكەی علی كیمیای

Friday, 08/04/2011, 12:00

1312 بینراوە


كاتێك ئەو گرتە ڤیدۆییەم بینی كە علی كیمیای بە شەق بەربۆتە جەستەی گەنجێكی كورد، لە ناخەوە هەستم بە ئازارەكانی ئەو گەنجە ئەكرد چونكە ئەگەر خۆشم ئەو بارودۆخەم بەسەر نەهاتبێت ئەوا كەسێك لە خێزانەكەم بۆی گێراومەتەوە كە چۆن ئازاریان داوە چونكە خێزانی كورد نیە بە دەستی ئەو زاڵمانە ئازاری نەچەشتبێت. ئەو گرتە ڤیدۆییە مێژی كوردی ئەهێنایەوە بەر چاوم كە چۆن بە درێژای مێژو لەلایەن داگیركەرانەوە ئەمدو ئەو دیوی پێكراوە. قین لە دڵی داگیركەرانی بۆ وێنە ئەكێشام بەرامبەر بە میللەتی كورد. بەڵام دواجار بەوە دڵی خۆم ئەدایەوە كە ئەوانە دوژمنی كوردن بۆیە لە دوژمن هەر چاوەروانی شتی خراپ دەكرێت.
بەڵام ئەوەی ئێستا ئەیبینم جوتە پۆستاڵێكی خۆمانەیە بەربۆتە جەستەی ئەم میللەتە خراپ تر لە پێڵاوەكانی علی كیمیای، لێرەش مەبەستم جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانیە، رەنگە من لەبەر ئەوەی گەنجم پێَشتر هەستم بە مەترسی ئەم جوتە پێڵاوە نەكردبێت. بەڵام بە خوێندنەوەی مێژویان بۆم دەردەكەوێت هەروەك چۆ علی كیمیای قاچێكی هیلاك دەبێت لە لێدان ئەوی تر بەكاردێنێ، ئەم دوانەش كاتێك یەكێكیان پێی نەكربێت خیانەت بكات یان شەری ناوخۆ هەڵگیرسێنێ یەكسەر ئەوی تر دەستی پێكردوە. تاكی یەكەم"جەلال تاڵەبانی" لە 66 وە بەشەق بەربوە جەستەی ئەم میللەتە جگە لە جاشایەتی و بە ئەنفالدانی خەڵك چەندین شەری ناوخۆشی هەڵگیرساند، تاوێك هیلاك بو، تاكەكەی تر "مەسعود بارزانی" پشویەكی بەم میللەتە داماوە نەداو كەوتە تێهەڵدانی ئەم میللەتە بە هێنانی سوپای بەعس و تورك و دزینی داهاتی میللەت لە رێی گومركی برایم خەلیلەوە.
دوای یەكگرتنەوەشیان ئەم جوتە پێڵاوە بەشێوەیەكی تر بەردەوام بون لە تێهەڵدانی میللەت، ئەم جارە لەسەر حسابی مافەكانی خەڵكی كوردستان ئەم پێلاوە ئەبو بە سەرۆك كۆمار ئەو ئەبو بە سەرۆك هەرێم، ئەم لە بەریتانیا كۆمپانیای ئەكری ئەو لە ئەمریكا. هەركاتێكیش میللەت جوڵەیەكی كردبێت بۆ ئەوەی تۆزێك لە ئازاری پۆستاڵەكان رزگاری بێت ئەوا هەروەكو ئەو گەنجە بەر دەستی علی كیمیای زۆر خراپ تر لێیان داوە و هێناویانەتە شەرارەی مەرگ. ئەمجارەش میللەت جوڵاوە بۆ دەرچون لە ژێر ئەو پۆستاڵانە بەڵام ئەبینین كە چۆن بەربونەتە جەستەی. پۆستاڵی یەكەم "جەلال تاڵەبانی" ئەچێت لە ئێران پلانی روبەروبونەوەی خەڵك دائەرێژێت و كەناڵی راگەیاندن و خێمەی خۆپیشاندەر ئەسوتێنێ، بەزۆر خەڵك بەئاڵای سەوزەوە كۆئەكاتەوە و لێیان تورە ئەبێت. پۆستاڵی دوەم "مەسعود بارزانی" جەلادەكانی تورك ئەهێنێتە هەولێر و رێ لە خۆپیشاندان ئەگرێت. تاوانباران ئەنێرێتە دەرەوەی وڵات و هەرەشە لە خۆپیشاندەران دەكات. ئەم ئەچێ بۆ سوریا و ئەو بۆ ئیتالیا، كە لێرە نین خەڵك پشویەك ئەدا بەڵام لەگەڵ گەرانەوەیان، راگەیاندنەكانیان ئەبێ بە ئاگر و میللشیاكانیان ئەبێ بە سەگی هار بۆ جەستەی میللەت و حزبەكانیشیان لە هەمو بەڵێنەكانیان پەشیمان ئەبنەوە.
بەڵام مژدەتان ده‌د‌ەمێ میللەت ئەم جوتە پۆستاڵە وا رزیون كە لە هەرشوێنێكەوە ئەیدورنەوە لە لایەكی تروە كون ئەبێت بۆگەنی كردوە بۆیە لە ماوەیەكی زۆر كورتدا فری ئەدرینە زبڵدانەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە