پارتی له‌ ترسی خۆپيشاندانی له‌ناكاو، شه‌وانه‌ 4000 زيره‌ڤانی له‌ ده‌ورانی هه‌ولير مۆڵداوه‌

Saturday, 09.10.2011, 12:00

677 بینراوە


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری هه‌ولێر
به‌ هۆی زياد بوونی توندو تيژی و شۆرشی به‌هاری عه‌ره‌بی له‌ سوريا، سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامی شۆرشی گه‌نجان و ئۆپۆزيسۆنه‌كان،و شه‌هيد بوون و بريندابوونی رۆژانه‌ له‌ شۆرشگيره‌كان.
ئه‌و ڕه‌وه‌شه‌ كاريگه‌ری و ترس و دله‌ڕاوكيی له‌لايه‌ن بنه‌ماله‌ی بارزانی و ده‌زگا ئه‌منی و هه‌والگری و سه‌بازيه‌كان زياد كردووه‌، به‌ جۆرێك ترسه‌كه‌يان گه‌يشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی به‌ برياری مه‌سعود بارزانی و مه‌سروربارزانی و نێچيره‌ڤان بارزانی هێزيكی هاوبه‌شی زێره‌ڤانی ليواكانی ڕه‌وه‌ند بارزانی و مه‌نسوربارزانی، شه‌وانه‌ی 4000 زيره‌ڤانی له‌كاتژمێر 8ی شه‌وه‌وه‌ تا 6 به‌يانی به‌ پاسی سه‌ربازیو كۆسته‌رو لۆري زێره‌ڤانی به‌ ده‌ورانی هه‌وليرو ئۆردوگاكانی پيرزين و شاوه‌يس و كه‌سنه‌زان و قوشته‌په‌و داره‌توو ، به‌به‌رده‌وامی به‌ چه‌كه‌كانيان ده‌سورينه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌وليرو ئه‌و شوينانه‌ بترسينن!
هه‌ر دوێنێ ليواكانی ئاكري و سپيلك و ليوای تايبه‌تی گولان فه‌رمانده‌ی 5 كه‌ عادله‌ ره‌ش فه‌رمانده‌يه‌تی هه‌مويانيان خستۆته‌ ئينزاره‌وه‌ بۆ كاتی پيويست،و ئه‌مرۆش پێش چوونی مه‌سعودبارزانی بۆ زاخۆ و ئاكري 2000 زيره‌ڤانی و ليوای تايبه‌تی ره‌وانه‌ی ئه‌و شوينانه‌ كردووه‌ ، ئه‌م نه‌خشه‌و پيلانه‌ سه‌ربازيانه‌ له‌ ئه‌نجامی ترسی خۆپيشاندانی جه‌ماوه‌ری دێت له‌ باشووری كوردستان.