د. موه‌فه‌ق روبه‌یعی‌ بۆ ئاوێنه‌: ئه‌گه‌ر من سه‌رۆكی‌ هه‌رێم بم به‌ڕه‌ له‌ژێر پێی‌ ئۆپۆزسیۆن راده‌كێشم

Saturday, 08.15.2009, 12:00

1164 بینراوە


راوێژكاری‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ عێراق، د. موه‌فه‌ق روبه‌یعی‌ رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر من په‌رله‌مانتاری‌ لیستی‌ كوردستانیی‌ (لیستی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌) بم، یان سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بم به‌ڕه‌ به‌ژێر پێی‌ ئۆپۆزسیۆن راده‌كێشم".
روبه‌یعی‌ له‌دیمانه‌یه‌كی‌ ئاوێنه‌دا سه‌باره‌ت به‌ده‌ره‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم رایگه‌یاند ""ئه‌گه‌ر من په‌رله‌مانتاری‌ لیستی‌ كوردستانیی‌ (لیستی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌) بم، یان سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بم، لیستێك له‌داواكارییه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌به‌رچاوی‌ خۆمدا داده‌نێم‌و ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی‌ ده‌كه‌م. لیستی‌ گۆڕان داوای‌ چی‌ ده‌كات؟ بۆ نمونه‌ 10 داواكاریی‌ سه‌ره‌كیی‌ هه‌یه‌ من كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌م‌و به‌ڕه‌كه‌ له‌ژێر پێی‌ ئۆپۆزسیۆن راده‌كێشم. ئێستا ئۆپۆزسیۆن 40%ی‌ گه‌لی‌ كوردستانه‌‌و به‌رای‌ من پێویسته‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ نوێ خه‌می‌ بخوات‌و من پێشم وایه‌ كاك مه‌سعودی‌ برای‌ خه‌باتگێڕ‌و خۆشه‌ویستم ئه‌وه‌ له‌به‌رچاو ده‌گرێت ئه‌گینا دوای‌ چوارساڵیتر ئۆپۆزسیۆن زیاتر ده‌بێت. ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستان بۆچونی‌ به‌غدای‌ زۆر گۆڕیوه‌ ده‌رباره‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان. ره‌نگه‌ لیستی‌ گۆڕان كارێك بكات گۆڕان له‌كوردستاندا بێته‌ پێشه‌وه‌‌و بۆ هاوپه‌یمانێتییه‌كانی‌ داهاتوش كاریگه‌ریی‌ ده‌بێت".

سه‌رنجی کوردستانپۆست: هه‌روه‌ک له‌ قسه‌کانی د. موه‌فه‌قدا ده‌رده‌که‌وێت، که‌ گۆڕان وه‌ک ئۆپۆزیسیۆنی کوردیی خۆی پیسانداوه‌، ئه‌و سه‌نگه‌ سیاسییه‌ی نییه‌، که‌ پێی بگووترێت ئۆپۆزیسیۆنی راسته‌قینه‌، چونکه‌ له‌ 10 خاڵدا خۆی بچووک کردۆته‌وه، کوردستانپۆست پێی وایه‌ جگه‌ له‌مه‌ چوونیان بۆ ناو په‌رله‌مانیش ئه‌وه‌نده‌ی تر سنگی خۆی له‌ ده‌ست ده‌دات.‌