پێویستە فەرەج حەیدەری سەرۆكی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان دادگای بكرێت

Saturday, 21/04/2012, 12:00

3200 بینراوە


نەجیبە عومەر سەرۆكی لیستی هیوا و هاوسەرۆكی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت بە ماڵپەری پارتیەكەیان ماڵپەری پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان
گووتی پێویستە فەرەج حەیدەری سەرۆكی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان دادگای بكرێت
فەرج حەیدەری سەرەرای ئەوەی ئێستا تۆمەتی دزی لەسەرەو سەروەت وسامانی گەلی خستۆتەخزمەتی بەرژەوەندی خۆیەوە.
لەهەمانكاتدا فەرەج حەیدەری لەماوەی رابردوودا بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ هەمووقەوارە سیاسیەكاندا نەكردووە.ئێمە وەك كۆمەڵێك كەسی سیاسی و چالاكی مەدەنی و رۆشنبیر كە لیستی (هیوا)مان پێك هێنا بۆ هەڵبژاردنەكانی 25-7-2009 لەگەڵ ئەوەی لیستەكەمان پەسەند كراو هیچ كێشەیەكی یاسایمان نەبوو بەڵام لەلایەن سەرۆكی كۆمیسێنی هەڵبژاردنەكانەوەبەبڕیارێكی سیاسی دورلەهەمووپێوەرێكی یاسایی لەكاتی ژمارە وەرگرتن بۆ لیستەكان پێیان ڕأگەیاندین كەلیستی هیوا قەدەخەكراوە .بەبێ هیچ بەهانەیەكی یاسایی ,بێگومان ئێمە ئەو بڕیارەی دەرحەق بە لیستەكەمان درا وەك پێشێلكاری لەبەرامبەر هەموویاساكانی هەڵبژاردن دەبینین .ئەوراستیەی سەلماند كە لە هەرێمی كوردستاندا بەتایبەتی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن سەربەخۆیانە و بەپێی یاسا مامەڵەی نەكردووە بەڵكو لەژێر بڕیاری هێزو دەسەڵاتی سیاسی ئەو بڕیارەی وەرگرت كە هەرلەسەرەتاوە تەواوی هەڵبژاردنەكانی خستە ژێر پرسیارو گومانەوە كە فەرەج حەیدەری بە پێی داخوازی پارتیەكەی و بەپێ داخوازی هێزی دەرەكی لەپێناوی رێگە گرتن لە دەنگی دیموكراتی و نەتەوەی .رێگەی گرت لە لیستێكی سەربەخۆی ئۆپۆزسیۆن بەشداربێت لە هەڵبژاردنەكاندا ،كە نوێنەرایەتی كەسانی ئازادیخوازو دیموكراتی ونەتەوەی دەكرد . بێگومان لەكاتی خۆیدا ئێمە سكاڵامان لەداگای هەرێمی كوردستان تۆماركرد بەڵام جارێكی تر بەهۆكاری سەربەخۆ نەبوونی دادگا لە هەرێمی كوردستاندا ئێمە نەمانتوانی ئەنجام بگرین .هەربۆیە ئێمە وەك لیستی هیوا ئەوبڕیارە ی دەربارەی لیستەكەمان گیرا وەك هێرشێك لەبەرامبەر ئیرادەی دیموكراتی ونەتەوەی خەڵك دەبینین و لەسەرئەو بنەمایە ئێمە داخوازی دەكەین كەفەرج حەیدەری لەسەر تەواوی سەرپێچیە یاساییەكانی دادگای بكرێت و رێگەبگیرێت لەهەموو بێ ڕێزیەك كەلەبەرامبەر ئیرادەی گەل دەكرێت و گەندەڵان سزا بدرێن . ....

************************

***********************

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە