دەڤەری سۆران و لیستی چەپ

Tuesday, 21/07/2009, 12:00

1776 بینراوە


 سوپاس بۆ مامۆستاکەم کە کە فێری کردوم پێنوس بکەمە جوانترین چەکی سەردم
 
 لەتەمەنی مندالێم کەتێک باوکم کوچی دوایی کرد تازە قۆناغی شەشی سەرەتاییم تەواو کردبوو ، کە ناچار بووم خوێندن جێ بهێلم و و کار بکەم بۆ دابین کردنی بژێوی دایکم و خوشک و براکانم بۆیەش هەرکاتێک قوتابییەکانم دەبینی بەزەییم بەخۆم دادەهاتەوە بەلام خۆشبەختانە لە رێرەوی خوێندنەوە دانەبڕام ئەمەو دایانی وەک من بەهۆی گوزەرانەوە یا خۆد ئەزیەتی جەستەییمان لەلایەن هەندێ مامۆستا لە خوێندن دەدەبراین .
 
 لێرە نامەوێ بچمە ناو ئەم بابەتە چو نکە  پێکانی ئامانجەکەم نوێنەرایەتی داهاتوی خەلکە و ئەم پێنوسەش دەکەمە جوانترین چەکی سەردەم بۆ ئەوەی مێژوو بەبێ دەنگی بەسەرمانەوە تێنەپەڕێت
 
 حزبی شیوعی کوردستان خاوەنی روبارێک لە خوێنە لە قوربانی دان لەپێناو کێشە ی نیشتمانی و چینایەتی بۆیەش لەبچوکترین تا گەورەترین مافی خۆم چ  وەک تاکێک لە نێو کۆمەلدا چ وەک کرێکارێک لە نێو بازاری چاوسانەوەدا  لە نێو ئەم حزبە دەبێنمەوە ، بە بێ ئەوەی ئەندامی ئەم حزبەش بم
 
 شیوعیەکان خاوەنی جوانترین رەوشتی مرۆڤایەتی بونە  بۆیەش لە شەقامەکانی  ئەم کۆمەلگایە ناسراوو خۆشەویست بوونە ،وە لەماوەی رابردوش مۆرکی هانگاونان بەرەو کۆمەلگایەکی مەدەنی پێشکەوتوو  لە گوزارشتی سیاسی حزبی شیوعی  رەنگی ئەدایەوە،هەر لە پرۆژەی روبەڕوبونەوەی گەندەلی تا هاولدان بۆ گۆرینی باری ناسنامەی کەسایەتی و  یەکسانبونی  دایکو خوشکو هاوسەرانمان بە ئێمەی پیاوەکان کە هەر هەموشمان مرۆڤین لە کۆمەلگای مرۆڤایەتی
 
 گەر لەوولاتە جیاجیاکانی جیهان قوربانی و بەرخودانی سەرکردە شیوعیەکان ،سیمبولی تێکۆشانی ئەم گەلانە پێناسە دەکات ئەوە لە وولاتەکەی ئێمە دەیان سەرکردەی هاوشانی گیڤارا بووەتە سیمبولی پێناسەی ‌ووڵاتەکەم بە ئاوێتە بوونیان لە  تێکۆشانی سەخت و موژدەی ئازادی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی   ، بۆیەش ناخەکان لە ئاستیانەوە ویژدانی مرۆڤایەتی دەورژێنی
 
 ئەوەی لە ماوەی رابردوو نیگەرانی کردم ناوێک بەناوی عارف علی ئەحمەد(عارف روستی)کە ناوی گوندەکەی خۆی بەخۆوە لکاندوە لەنێو لیستی چەپ وەک کاندیدە .خۆی دەزانێت   بە چ دەرفەتێک هاتۆتە نێو لیستی  چەپ . گەر حزبی شیوعی تەنها بۆ پرکردنەوەی ناوەکانی ناو لیستەکە ئەم ناوانە داخاتە ناو لیستەکە ئەمە تاوانێکە دەرحەق با خوێنی شەهیدان .چۆن دەبێت ناوی کەسێکی تاوەنبار لەگەل کەسانی تێکۆشەر ی وەک مام خدر روسی و ئاکۆ ئاکۆیی و دایانی تر هاوپێج بکرێت
 
 عارف رۆستی کە یەکێ بوو لە ئەندام مەفرەزەئەمنەکانی مستەفا گۆج ، گەر ئەم مەفرەزەش کارێکی باشی  بۆ حزبی شیوعی کردبێت سەدان کاری دژە مرۆڤانەیەن بۆ بەعسی فاشی گۆر بەگۆر کردووە . گەر نا چۆن دەبوونە جێی متمانەی ئەمن و ئیستخبارات
 
 هەموو ئەوانەی لەم دەزگا گلاوانەی بەعس کاریان کردوە بەرپرسن لە شەهید کردنی پێشمەرگەو تێکۆشەران و خەلکی بیتاوانی کوردستان ، ئەمانە دەبووایە لە لیستی تاوانباران ناویان هاتبووایە نەک لیستی نوینەرایەتی چەپ و پێشکەوتوخوازان
 
 ئەم بەرێزە دانیشتوی دەڤەری سۆران نی یە بۆیە پێی وایە ناناسرێتەوە لەم دەڤەرە کە دەڤەری بەرخودان و قوبانی دانە
 
 دەڤەری سۆران بە تێکۆشەرانی شیوعی پارتی ە یەکێتی و سۆشیالیست و زەحمەتکێشان بەناونابگە لە خۆراگری قوربانی دان بۆیە دەبوایە حزبی شیوعی یەکێکی تری خستبووایە شوێنی ئەوو لەم تێکۆشەرانەی کە لەدەڤەری سۆران و رواندز و بارزان و سیدەکان بالەکایەتی  هەیەتی ، هەر پلەیەکی تری حزبی بداتە  بەم کەسە گرفتی ئیمە نیە بەلام نوێنەرایەتی پەرلەمان تاوانە
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە