بێ دەنگی

Friday, 03/07/2009, 12:00

4138 بینراوە


 
مەپرسە لێم بۆ بێدەنگم
هاوار بكەم كۆشك و تەلار هاڕەئەكات
شەهادەتی ئیفلاسیشت بەیان ئەكەی
كەی نۆرەت دێ .
هاواری من نەفرەتێكە گەر هاوار كەم
سەدان هەزارهاواری تر بەدوامدادێ .
كە بێدەنگم تۆی چاو نەترس
تۆی ئازاو بوێر ,تۆی شۆڕەسواری قارەمان
بەسەرئێسكی شەهیدانا هەنگاو ئەنێ ى
نەكا هەر من .
تۆی زانای گشت بوارەكان و منی بەدحاڵ
تۆی خاوەنی چەند زمان و من كەڕولاڵ
تۆی پیاوی سیاسەتمەدارو من گەوج وكاڵ
تۆ نیشتەجێ ى كۆشكە هەڵواسراوەكانی بێخاڵ
من ئاوارە بێ لانەو جێ بێ سنورو بێ سەروماڵ
من جێ ى باووباپیرانم لەسەر تاخوار پێ ى بێگانەم
لەسایەی گەورەیی و دیموكراتیت بێگانە بۆتە خاوەن ماڵ
تۆ هەگبەكەت پڕیاسایەو حوكم دانیشت وێنەی فاڵ
بڕیار سوڵحی عەشایەرە بەپیاوی دین و سەر بەرماڵ
خەمەكانی كوردوستانت بەكۆڵەوە و منیش بەتاڵ
هەرگیز ناكرێ جیاوازیمان بەماڵ بەحاڵ
هەربۆیە وا بەبێدەنگی و بەبێ دوان
وەك نەخۆشێكی نیوە مردو نیوە زمان
چاوەڕوانی مەرحەمەتی مەرگتانین .
تاكو لاشەی ڤایرۆساوی ئێوە مانان ..
داوێن پیسی وقین لەدڵى و پیاوكوژیتان
گیرفان دڕاوو بێ وەفایی و ڕەزیلیتان
مامە حەمەیی و ماستاو چیتان
لغاو كێشی میتی توركی و
سوپای سەدامی سەرۆكتان
ئیتڵاعات و ئایەتوڵاكانی دۆستتان
كاسە لێسی و بێشەرمیتان
چڵێسیتان ,چاو زەقیتان ,ئاڵۆشیتان ..
لەگڕكانی بێدەنگیما ئەسوتێنم
نەكا كلكی ئەم ڤایرۆسەی پاشی مەرگتان
دەستی پیسى كورد كوژانەی بێ ئابڕوتان
وەكو زەرو بئاڵێننە گیانی پاكی هاوزمانتان
لەبەرامبەر یاخی بون وچۆك دانەدان بۆ جەنابتان
بەگەردنیانەوە بنوسێن یا بێدەنگی یاخود مەرگتان .
لەبەرئەوە هاواری من شۆڕشێكە پاش شۆڕشتان
دۆزەخێكە بۆ هەموتان ئەی سەركردە ناودارەكان
بێتاوانی مناڵان و سەرجەم خەڵكی كوردستانیش بەئەستۆتان

 23/7/2006




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە