برا! تورکەکانمان بۆ 'جەبار فەرمان 'یان ژەهر خوارد کرد؟؟؟

Sunday, 28/06/2009, 12:00

3951 بینراوە


جەبار فەرمان ئەو قارەمانە بوو کە هەموو کورد دەیناسی'پیویست بەباسکردن ناکات'بەلام مردنی مردنێکی ئاسایی نەبوو لای زۆربەمان جێگەی گومانە'ئەوەی جێگەی سەرنج و هەڵوێستە لەسەرکردنە،وتەی خێزانە بەرێزەکەیەتی، کە ئەفەرموێت 'تورکیا ژەهر خواردی کرد' ، بەلام بۆ تورکیا ئەمەی کرد بۆ کێ کردی؟ ئەی بۆ تالەبانی بێ دەنگ بوو؟؟؟بۆ تاڵەبانی (10،000) یۆرۆی بۆ سەرف نەکرد بۆ پشکنین و چارە کردنی؟؟؟؟پێم وایە تورکیا ئەوەی بۆ پارتی کردبێت، بۆی هەیە پێش نیار و مەرجی ئیسلامیەکانیش بوبێت بۆ هاوپەیمانیان لەگەڵ پارتی،بەڵام پارتیش ئەو کارەی زۆر لا مەبەست بووەچونکە لەشەرەکانی ناوخۆ بەتایبەتی ناوچەی 'زیارەت'و دەورو بەری هەولێرلوتی پارتی زۆرجار شکاند....بە هەرحاڵ ئەوان دوژمنی یەکیەتی بوون ئەوسا،،، بەڵام بۆ تاڵەبانی بێ دەنگ بوو هیچ هەڵێکی بۆ نەدا؟؟؟؟ پێم وایە ئەوەش هۆکارەکەی ئەوە بوو کە جەبار فەرمان خاوەن هێزو توانای خۆی بوو مل کەچی تاڵەبانی نەبوو،چونکە ئەو پێ ی وابوو ئەوەی دەیکات بۆ کوردی دەکات نەک بۆ تاڵەبانی'تا ئەورادەیەی کە بە تاڵەبانی وتبوو ''جانتاکەت هەڵگرەو برۆوە بۆ خاریج''ئەمەش بۆ تاڵە بانی کەم نیە......

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە